ئه‌گه‌ر جاران کچ له نیو چوار دیواری ماله‌وه ده‌نگو ره‌نگ و حه‌زو ئاره‌زووه‌کانی زینده به چاڵده‌کرا و بۆڕۆلگیران له شانۆگه‌رییه‌ک کچیک ده‌ست نه‌ده‌که‌وت و تا سوود له تواناکانییان وه‌ر بگێرێت
به ناچاری پیاوێک ڕۆڵی کچانی ده‌گێرا ئه‌وا ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام هه‌واڵی ده‌نگی نوێ له هونه‌ری کوردی ده‌بیستین کچانی خاوه‌ن بروانامه له شانۆگه‌ری و هونه‌ری موزیکا به‌دیده‌کرێت و که‌بووه‌نه‌ته شانازی بۆ ئێمه‌ی کورد‌و بنه‌ماله به‌ڕێزه‌کانیان. گه‌ر سه‌یرت به شانۆگه‌رییه کانی ساڵانی پیشوو بکه‌ین یاخوود گۆرانییه‌کی هونه‌رمه‌ندی نه‌مر مامۆستا فواد ئه‌حمه‌د (ئه‌ی بووکی تازه) ده‌بینن بۆ ڕۆڵ بینینی ئافره‌تێک سوود له پیاو وه‌ر گیراوه له‌به‌ر ئه‌م باروودۆخه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی که ئه‌و سه‌رده‌مه له نێو کورددا بوونی هه‌بوو یاخوود له ڕۆڵگێران له گۆرانی هه‌ره له‌یلیێ مامۆستای نه‌مر شه‌ماڵ سایب و له گۆرانی ئه‌میره‌که‌می مامۆستا فواد ئه‌حمه‌د ده‌بینین سوود له تواناکانی ژنی عه‌ره‌ب وه‌ر ده‌گیرا بۆیه لیره‌وه پێویسته ده‌ست خۆشی له‌م کچانه بکه‌ین که ئه‌مڕۆ هاتوونه‌ته نێو بواری هونه‌ری و دوور بکه‌وینه‌وه له ڕه‌خنه‌ی ڕووخێنه‌ر له‌وانه‌ی که بوونه‌ته ڕێچکه شکێن بۆ هێنانه‌دی داهێنانی نوێ یه‌کێك له‌مانه خاتوو ده‌شنێ موراده.
ئه‌و پێشکه‌شکاری پێشووی به‌رنامه‌ی بێ‌کۆنترۆڵ له که‌ناڵی ئاسمانی کوردستان- بوو که توانی له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا به‌رنامه‌که‌ی ببێته یه‌کیک له‌پڕ بینه‌رترین به‌رنامه‌کانی ته‌له‌فزیۆنه‌کانی کوردستان به‌مه خاتوو ده‌شنێ بووه خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێکی به‌رفراوان له‌سه‌ر جه‌م چینوتوێژه‌کانی کۆمه‌ڵ کاره‌کانی ده‌شنێ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه هه‌روه‌ک بووه‌ته ڕێچکه شکێن له به‌زاندنی دیواره‌کانی تاریکی و هێنانه‌دی گۆرانکارییه‌کی نوێ له راگه‌یاندن و هونه‌ری کلیپی کوردی. بێگوومان ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی ئاڕاسته‌ی ئه‌و ده‌کران سه‌لمێنه‌ر بوو که ده‌شنی شتێکی تازه‌ی کردووه‌پێشتر نه‌کراوه‌و بینه‌ری زۆره‌و خه‌ڵک له‌باره‌یه‌وه ده‌دوێ وه‌ک که‌سایه‌تیش ده‌شنێ مرۆڤێکی باوه‌ڕ به‌خۆ بوو چالاک و دڵپاک ئاره‌زووی به بینینی کچه به‌هره‌مه‌نده‌کانی کورد ده‌کات دڵشاده به به‌رو پێشه‌وه چوونی کجانی کورد.
ده‌شنێ به‌و بڕوا به خۆ بوونه‌ی هه‌یبوو له‌م ئاسته نه‌وه‌ستاو به‌ڵکو بێ له هیج ئه‌زمونێکی پێشینه‌ی هونه‌ری گۆرانی وتن به‌ته‌نیا به بڕوا به خۆ بوون توانی له‌سه‌ردانێکی بۆ کوردستان بیرۆکه‌ی ده‌رکردنی یه‌که‌م سێدی خۆی بخاته به‌رده‌م کاک هه‌ڵکه‌وت زاهیرو دواتر توانی سه‌رکه‌ونێکی زۆر به‌ده‌ست بێنێت که به پێی ئه و ڕاپرسییه ی ماڵپه ری چراتی ڤی له گه ڵ خاوه ن سه نته ره کانی کوردستان ئه نجامی دا سێدی هێلا هۆپی ده‌شێ موراد له دوای هونه‌رمه‌ند دڵنیاڕه‌زازی و باخان دێت که زۆرترین داوای له‌سه‌ره. ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی سه‌رکه‌وتنی ئه‌م کچه ده‌رده‌خات و بۆ ئێمه‌ی کوردیش جێگه‌ی خۆشحاڵیه جونکه ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی ده‌شنی وای کرد تاڕاده‌یه‌ک گه‌نجانمان دوور بکه‌ونه‌وه له گۆرانی بیانی که ساڵه‌ها بوو گه‌نجانمان گوێچکه‌یان به گۆرانی تورکی و عه‌ره‌بی و فارسی راهاتبوون به‌ڵام ئه‌مڕۆ نه‌وه‌یه‌ک له ڕیگه‌وه‌ن به هۆی ئه‌م تازه‌گه‌ریانه له کلیپ و ئاوازی کوردییه‌وه دێنه ئاراوه توانیویان گڕوتینێکی تر بده‌ن به هونه‌ری کوردی ئاشتکردنه‌وه‌ی گه‌نجان به گۆرانی کوردی هه‌ر چه‌نده دوای بلا وکردنه‌وه‌ی یه‌که‌م به‌رهه‌می له‌لایه‌ن میدیاکانه‌وه که‌وته به‌ر هێرشیکی تر‌ی ره‌خنه‌ی ڕوخێنه‌ر به‌ڵام ده‌شنێ تاوه‌کو ئه‌مرۆ به‌رده‌وامه‌و به‌و بڕوا به خۆ بونه‌ی که هه‌یه‌تی به‌رده‌وامی ده‌بێت.
لێره‌دا پێویسته ڕۆلی کاک هه‌ڵکه‌وت زاهیر له یاد نه‌کرێت چونگه زۆرێک له‌وکچه هونه‌رمه‌ندانه‌ی ئه‌مـڕۆ دێنه نێو بواری هونه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌وه هاوکاری کراون ئاسانکاریان بۆ کراوه له پێناو گه‌شه‌کردنی زیاتری هونه‌ری کوردی ئه مه ش جێی ی ڕێز‌و ده ست خۆشییه بۆ هونه رمه ند هه ڵکه وت زاهیر.
وه لێره‌دا جێگه‌ی خۆیه‌تی که ده‌ستخۆشی زۆریش له‌م ژنه هونه‌رمه‌ندانه بکه‌ین که له‌سه‌رده‌مێکی ڕه‌شی کۆمه‌ڵایه‌تی توانیویانه به‌رده‌وامی به خۆیان بده‌ن له‌وانه خاتونانی ئازیز (شه‌هێن تاله‌بانی و په‌یمان عومه‌ر و له‌شانۆ به‌دیعه دارتاش) چه‌ندانی تریش که تا ئه‌مڕۆ به‌ده‌میان هه‌یه له هونه‌ری کوردی‌دا.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
