هه‌موو ئه‌ندام و شانه و خانه‌كانی له‌ش تاكو به زیندوویی و دروستی بمێننه‌وه و فرمانی خۆیان به‌وپه‌ڕی چوستیه‌وه ئه‌نجام بده‌ن پشتیان به
خوێن به‌ستووه چونكه خوێن هه‌ڵگری ئۆكسجین و خۆراكه بۆ هه‌موو به‌شه‌كانی له‌ش و خانه‌كان له دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن و پاشه‌ڕۆكان رزگار ده‌كات. له‌كاتی وروژانی سێكسی‌دا (له نێر و مێدا) خوێن به بڕێكی زۆر لێشاو دێنێت بۆ ده‌زگای سێكسی، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه ئه‌ندامه سێكسیه‌كان زیاتر هه‌ستیار بن بۆ به‌ركه‌وتن و فشار، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ره‌پبوونی چوك له نێردا و ره‌پبوونی میتكه له مێدا.
وه‌رزش چوستی سێكسیت باشتر ده‌كات
له پیاودا، ئه‌مه روون و ئاشكرایه كه ره‌پبوونی چوك پشتی به‌ستووه به لێشاوی خوێن به‌ناو ئه‌و خوێنبه‌رانه‌ی كه ده‌گه‌نه چوك، هه‌روه‌ها پشتی به‌ستووه به دروستیی ئه‌و خوێنهێنه‌رانه‌ی كه له چوكه‌وه خوێن بۆ سووڕی خوێن ده‌گه‌ڕێننه‌وه. كه‌واته دروستیی ئه‌م لووله خوێنیانه‌ی نزیك چوك مه‌سه‌له‌یه‌كی یه‌كجار گرنگ و فه‌رامۆش نه‌كراوه له ره‌پبوونی چوكدا. هۆكاری زۆربه‌ی هه‌ره زۆری حاڵه‌ته‌گانی گرفت یان لاوازی له ره‌پبوونی چوكدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گرفت یان نه‌خۆشی له لووله خوێنه‌كانی چوكدا بۆ نموونه نه‌خۆشی ره‌قبوونی خوێنبه‌ره‌كان. له حاڵه‌تی ئاسایی‌دا و له‌و كاته‌ی كه لووله خوێنیه‌كانی چوك دروستن و دوچاری نه‌خۆشی نه‌بوونه‌ته‌وه، ئه‌وسا په‌ستانی خوێن له‌ناو چوكدا یه‌كسان ده‌بێت له‌گه‌ڵ په‌ستانی خوێن له باسكدا (په‌ستانی خوێنی گشتی)، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه ده‌به‌خشێ كه خوێنبه‌ره‌كانی چوك له‌وپه‌ڕی توانا و چوستیدان.
ئه‌و گرفت و نه‌خۆشیانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به قه‌ڵه‌وی وه‌كو ره‌قبوونی خوێنبه‌ره‌كان، نه‌خۆشی دڵ، به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن، نه‌خۆشی شه‌كره، ئه‌مانه هه‌موویان كاریگه‌ری ده‌كه‌نه سه‌ر لێشاوی خوێن بۆ ناو چوك. هه‌روه‌ها قه‌ڵه‌وی له چه‌ندین رووی تره‌وه كاریگه‌ری نێگه‌تیڤ ده‌كاته سه‌ر لایه‌نه‌كانی تری سێـكس، له‌مانه: كزی وروژان و كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌وه‌سی سێكسی، گرفت له پۆزیشنه‌كانی جووتبوون كه له‌گه‌ڵ حه‌ز و ئاره‌زووی سێكسی هه‌ردوولادا گونجێن، گرفته‌كانی هه‌ناسه له‌كاتی سێكسكردندا، زووماندووبوون، كزی له ئه‌نجامدانی چالاكیه سێكسیه‌كاندا، كاردانه‌وه ده‌روونیه نێگه‌تیڤه‌كان كه به توندی كاریگه‌ری ده‌كه‌ن سه‌ر سێكس.
له ئافره‌تدا، كه‌می لێشاوی خوێن بۆ ئه‌ندامه‌كانی حه‌وز كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر وروژانی سێكسی ئافره‌ت، خوێن تێزان، ته‌ڕبوونی زێ. به تایبه‌تی كه‌می لێشاوی خوێن بۆ میتكه و زێ كه گه‌لێك هۆكاری له‌پاڵه‌وه‌یه و هه‌ر یه‌كێكیان له‌گه‌ڵ ئه‌وی تریان تێكه‌ڵ ده‌بێت، له‌مانه:
1- نه‌خۆشی خوێنبه‌ره‌كانی دڵ:
واته ره‌قبوونی خوێنبه‌ره‌كان كه بریتیه له نیشتنی خڵتێكی چه‌وری) (Plaque به درێژایی ناو دیواری ناوه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌كان. ئه‌مه‌ش خوێنبه‌ر ته‌سك ده‌كاته‌وه و له كۆتاییدا ده‌گیرێ و لێشاوی خوێن ده‌وه‌ستێ، كه ئه‌مه له خوێنبه‌ره‌كانی دڵ یان له مێشكدا رووبدات ئه‌وا ده‌بێته ئه‌گه‌ری نۆره‌ی دڵ یان جه‌لته‌ی مێشك. هه‌مان نه‌خۆشی واده‌كات كه لێشاوی خوێن كه‌متر بێ بۆ ناوچه‌ی حه‌وز و ئه‌ندامه سێكسیه‌كان كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته ئه‌گه‌ری كه‌مبوونه‌وه‌ی یان كزبوونی وروژان. لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ڵێن كه كه‌مبوونه‌وه‌ی لێشاوی خوێن بۆ ناوچه‌ی حه‌وز له‌وانه‌یه ببێته هۆی ئه‌ستووربوون وگرژبوون له دیواری زێ و شانه‌ی ته‌شیله ماسولكه‌ی میتكه، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته ئه‌گه‌ری وشكبوونی زێ، هه‌روه‌ها نه‌مانی لاستیكی و ته‌ڕێتی له زێدا.
2- به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن:
واته زیادبوونی فشاری لێشاوی خوێن له‌ناو خوێنبه‌ره‌كاندا. ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه خوێنبه‌ره‌كان تێك بدات، به‌مه‌وه خوێنبه‌ره‌كان زیاتر رووبه‌ڕووی جێگیربوونی نیشتنی چه‌وری و تووشبوون به نه‌خۆشی خوێنبه‌ره‌كانی دڵ. كاریگه‌ری په‌ستانی به‌رزی خوێن له پیاودا ئاشكرایه كه ده‌بێته هۆی گرفت له ره‌پبوونی چوكدا، به‌ڵام كاریگه‌ری په‌ستانی به‌رزی خوێن له‌سه‌ر لایه‌نی سێكسی ئافره‌ت هێشتا به ته‌واوی ئاشكرا نیه، ئه‌گه‌ر چی له‌وانه‌یه په‌یوه‌ندی هه‌بێت به كه‌مبوونه‌وه‌ی لێشاوی خوێن بۆ حه‌وز و ده‌زگای سێكسی ئافره‌ت كه ئه‌مه‌ش هۆكاره بۆ كزی له وروژانی سێكسی‌دا، كه‌مبوونه‌وه‌ی ته‌ڕبوونی زێ و ئازار له ناوچه‌كه‌دا.
زه‌حمه‌تی له گه‌یشتن به ئۆرگازم و ناته‌واوی له ته‌ڕبوونی زێ په‌یوه‌ندیان هه‌یه به به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن له ئافره‌تاندا. لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ڵێن كه له‌وانه‌یه په‌ستانی به‌رزی خوێن ببێته ئه‌گه‌ری كزبوونی كاردانه‌وه‌ی سێكسی. هه‌روه‌ها ده‌رمانه‌كانی كۆنترۆلكردنی په‌ستانی به‌رزی خوێنیش كاریگه‌ری ده‌كه‌نه سه‌ر لایه‌نی سێكسی ئافره‌ت وه‌كو هی پیاو. له‌وانه‌شه كاردانه‌وه و نیگه‌رانی ده‌رباره‌ی نه‌خۆشی به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن ئه‌ویش نێگه‌تیڤانه كاریگه‌ری بكاته سه‌ر لایه‌نی سێكسی ئافره‌ت، هه‌روه‌ها چونكه فشاری به‌رزی خوێن ده‌گمه‌نه له ئافره‌ته گه‌نجه‌كان و زیاتر له ته‌مه‌نی گه‌وره‌دا به‌دی ده‌كرێ، بۆیه له‌وانه‌یه هۆكاری دیكه‌ی په‌یوه‌ست به ته‌مه‌نیش له‌گه‌ڵ په‌ستانی به‌رزدا تێكه‌ڵ بن.
3- كۆلیستیرۆلی به‌رز:
كۆلیستیرۆلی به‌رز ده‌بێته هۆی نیشتنی ماده‌یه‌كی مۆمی، ئه‌و ماده‌یه‌ی كه له ئاودا ناتوێته‌وه و له چه‌ندین جۆری چه‌وری پێكهاتووه. كۆلیستیرۆلی خراپ LDL رێگا خۆش ده‌كات تاكو چه‌وری له‌سه‌ر ناوپۆشی دیواری خوێنبه‌ره‌كاندا بنیشێت. ئاستی كۆلیستیرۆل یه‌كێكه له ریسكه‌كانی تووشبوون به نه‌خۆشی دڵ. به هه‌رحاڵ، كه‌مبوونه‌وه‌ی لێشاوی خوێن بۆ ناوچه‌ی حه‌وز و ده‌زگای سێكسی ده‌بێته ئه‌گه‌ری كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌ستی سێكسی و كه‌مبوونه‌وه‌ی توانای ئافره‌ت بۆ وروژانی سێكسی.
به وه‌رزش ده‌كرێ كه خۆت بپارێزیت له نزیكه‌ی هه‌موو ئه‌م نه‌خۆشی و مه‌ترسیانه، هه‌وره‌ها وه‌رزش:
· چوستی لاستیكیی خوێنبه‌ره‌كان و چوستی ده‌زگای دڵ و سووڕان به‌هێز ده‌كات.
· گرژی ده‌ماره‌كان و شه‌كه‌تی ده‌روونی و په‌ستی و خه‌مۆكی سووك ده‌كات، كه ئه‌مه‌ش پۆزه‌تیڤانه له‌سه‌ر چالاكی سێكسی‌دا ره‌نگ دانه‌وه‌ی ده‌بێت.
· له قه‌ڵه‌وی ده‌تپارێزێت، له‌و كاته‌ی كه قه‌ڵه‌وی زیانی زۆر به لایه‌نی سێكسی هه‌ر دوو ئافره‌ت و پیاو ده‌گه‌یه‌نێت.
· هه‌موو جۆره پۆزیشنه‌كانی جووتبوون ئاسان ده‌كات كه له‌گه‌ڵ ئاره‌زووی سێكسی هه‌ردوولادا ده‌گونجێن.
· توانا و چوستی به‌ده‌نی، چالاكی سێكسی باشتر و درێژتر ده‌كاته‌وه، به مانایه‌كی دیكه، كاتی یان ماوه‌ی كرداری سێكسی درێژتر ده‌بێته‌وه كه ئه‌مه‌ش بۆ هه‌ردوو لا چێژ زیاتر ده‌كات.
كام وه‌رزش و چه‌ند وه‌رزش؟
بۆ پیاوان، روژانه یه‌ك كاتژمێر به پێ روَیشتن و هه‌فتانه سێ جار وه‌رزشێكی توندتر، هه‌ر جاره‌ی 30 خوله‌ك، وه‌رزشی توندتر وه‌كو: راكردن، مه‌له، لێخوڕینی پایسكل، تێنس … هتد
بۆ ئافره‌تان، رۆژانه 45 خوله‌ك به پێ رۆیشتن و هه‌فتانه سێ جار وه‌رزشێكی توندتر، هه‌ر جاره‌ی 30 خوله‌ك.
له كۆتایید ده‌بێ ئه‌وه‌ش له یاد نه‌كه‌ین كه به یه‌ك خوله‌ك سێكسكردن، له‌ش نزیكه‌ی 180 كالۆری وزه سه‌رف ده‌كات.
doctoradill@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
