ئه‌وه‌ی ترس له خه‌یاڵی مرۆڤی زیندوو داده‌نێت عزرائیله نه‌ک جوبره‌ئیل، جوبره‌ئیل په‌یام هێنه، پێموانییه نووسه‌ر خۆیشی ئه‌وه نه‌زانێت و تێبینی منیش له‌سه‌ر ئه‌وه نییه.
1- چۆن چه‌قۆکێشێک مه‌رج نییه تا سه‌ر له‌م خووه خراپه‌ی گۆڕانی به‌سه‌ر دا‌نێت و به‌ره‌و باشه نه‌چێت، به‌م پێوانه‌یه‌ش هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌بن به پۆلیس مه‌رج نییه ترسنۆک بن.
2- چۆن هه‌ر سێ کاره‌کته‌ر، ئاریان جه‌وده‌ت (وه‌کو وێنه‌کێش)، دڵشاد شوکر (وه‌کو به‌یتاڵ)، که‌مال یه‌ڵدا (وه‌کو مۆمیاکه‌ر) ێک بوونیان هه‌بوو له کۆشکی سه‌وسه‌ن گوڵدانچی به‌ڵام کاره‌کته‌رێکی تر (بۆ دابینکردنی دان و خۆراکی باڵنده‌کان) بوونی نه‌بوو. که له‌م ڕووه‌وه بۆشاتییه‌ک ده‌بیندرێت له ناو و جۆری خواردنی باڵنده‌کان.
* دوای شه‌شه‌مین ڕۆمان ئه‌وه‌نده‌م هه‌یه بۆ نووسه‌ر:
کورد ئه‌ژنۆی شکاوه ده‌نا تۆ باڵات زۆر به‌رزه.
هیوا سه‌عید- هه‌ولێر
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
