بێگومان ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌ی تایبه‌ت به سه‌رجه‌م بواره‌كان ده‌رچوون له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تاوه‌كو ئێستا فه‌رامۆشكرابوو و هیچ كه‌سێك بیری لێی نه‌كردبۆوه ده‌ركردنی گۆڤارێكی ئه‌هلی كچانه بوو. یاره ده‌ركردنی گۆڤاریش كارێكی وه‌ها ئاسان نییه كه بتوانرإ ڕاسته‌وخۆ به‌بإ ماندوو بوون گۆڤاره‌كه ده‌ربكرێت، دیاره ئه‌ویش ماندوو بوون و كۆشش و هه‌وڵێكی زۆری ده‌وێت تاوه‌كو له‌دایك ده‌بێت و دێته به‌رهه‌م. ده‌ركردنی یه‌كه‌مین گۆڤاری ئه‌هلی كچانه، سه‌ركه‌وتنێكی دیكه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری ئه‌هلی كوردییه كه ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی به خۆیه‌وه ده‌بینإ و له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا توانراوه له‌سه‌رجه‌م بواره گرنگه‌كانی ژیاندا گۆڤار‌و ڕۆژنامه ده‌ربكرێت، هه‌روه‌ها به شێوه‌یه‌كی گشتی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی توانی سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بێنإ، هه‌رچه‌نده كه‌م و كوڕی زۆری هه‌یه‌و له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه له زۆر ڕووه‌وه فه‌رامۆشكراوه، به‌ڵام هه‌ر باش بوو توانی سه‌ركه‌وإ و خۆی بسه‌پێنإ و له پله‌ی یه‌كه‌م دابێت.
ده‌ركردنی گۆڤاری (كچان) سه‌ركه‌وتنێكه بۆ ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی و كردنه‌وه‌و واڵاكردنی مینبه‌رێكیشه بۆ كچان، هه‌روه‌ها هاندانی قه‌ڵه‌می كچانه‌و مێینه‌یه، بۆئه‌وه‌ی ئه‌وانیش بتوانن به دڵی خۆیان ئه‌وه‌ی له‌ناخیاندا هه‌یه ده‌ریبڕن و به قه‌ڵه‌مه دره‌وشاوه‌كانیان هه‌ست و نه‌ستی خۆیان ئاشكرا بكه‌ن.
گۆڤاری (كچان) یه‌كێكه له‌به‌رهه‌م و پڕۆژه‌كانی گرووپی سه‌هه‌ند بۆ ڕاگه‌یاندن و لێكۆڵینه‌وه‌و گه‌نجان، كه ئێستا ئه‌و گرووپه سه‌رقاڵی جإ به‌جێكردنی چه‌ندین پڕۆژه‌ی تری پڕ خزمه‌تگوازارییه كه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به سه‌رجه‌م كار‌و پڕۆژه‌كانی ئه‌و گرووپه نوێیه ئاشنا ده‌بن، گرووپی سه‌هه‌ند ئه‌و گرووپه ئه‌هلییه‌یه كه هیچ كه‌سێك هاوكاری نییه‌و كه‌سیش هاوكاری ناكات، گرووپێكه بۆخۆی خۆی ده‌بات به‌ڕێوه‌و كار‌و چالاكیش له‌سه‌ر فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كانی خۆیه‌وه ده‌كات، نه‌ك پشت به حیزب و به‌رپرسان ببه‌ستإ، ئه‌و گرووپه‌ی ده‌بوایه (10) ده سالڕ له‌مه‌وبه‌ر دروست بوایه، ئه‌مڕۆ دروست بوو، گرووپێك كۆمه‌ڵێك گه‌نج و لاوی به‌هره‌مه‌ند تێیدا كۆبوونه‌ته‌وه‌و كارده‌كه‌ن بۆ هاتنه‌دی خه‌ون و ئاوات و هیواكانی هه‌موو گه‌نجان و لاوانی كوردستان.
دووباره پیرۆزه ده‌ركردنی گۆڤاری (كچان) له هه‌موو كچانی كوردستان
جه‌لال ئه‌حمه‌د به‌رزنجی
به‌رپرسی گرووپی سه‌هه‌ند
jalalbarznje@yahoo. com

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
