تووش بوونی یه‌کێك له ئه‌ندامانی خێزانی حوکم ڕانی ئیماراتی و ڕیساوایه‌کی ئه‌شکه‌نجه‌یی... !!!!
هه‌رچه‌نده ئه‌مه بابه‌تێکی کوردی نیه به‌ڵام ئێمه وه‌کو به‌شێك له کۆمه‌ڵگه‌یه ئه‌م ناوه‌چه‌یه به‌پێویستی ده‌زانم که شاره‌زایی ئه‌وتۆمان هه‌بێت له
سه‌ر ڕووداوه ناوخۆیه‌که‌ی ئه‌م ناوچه‌یه.. لێره چه‌ند دیمه‌نێکی ڤیدێویی له تلگرافی ئه‌خباری له‌گه‌ڵ (ئه‌ی بی سی) ئه‌مه‌ریکی بڵاوکراوه‌ته‌وه که ئه‌ویش ئه‌شکه‌نجه‌ی بازرگانێکی ئه‌فغانیه له‌لایه‌ن یه‌کێك له کوره‌کانی شیخ زاید ال نه‌یان، سه‌رۆکی پیشووی ده‌وڵه‌تی ئیمارت که ناوی (شیخ عیسی بن زاید ال نه‌یان) ه... .
ئه‌ڵین به‌هۆی تیکچوونی نیوان شیخ عیسی و ئه‌م زه‌لامه که بازرگان ده‌بێت، له‌سه‌ر وونبونی کاروانیك (حبوب) وه‌کو ئه‌ڵێن بایی (5) هه‌زار دۆلار ده‌بێ، به‌جۆرێکی نائاسایی و نامرۆیی ئه‌شکه‌نجه‌ی ده‌دا، ئه‌و ڕووداوه ده‌بێته ده‌ربرینی ناره‌زایی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات بۆیه حکومه‌تی ئیمارات ناچارده‌بێت که به‌یانی ناره‌زایی دژ به‌م کرده‌وه‌یه ده‌ربێنێ به‌گوێره‌ی برگه‌ی (25) له‌ده‌ستوری ئیمارات که ده‌رباره‌ی پاڕاستنی ماڤی مرۆڤه... هه‌ر له به‌یانه‌که‌ی ده‌ڵی که‌س سکاڵای تۆمار و پێشکه‌ش نه‌کردوه به دادگاه، هه‌رچه‌نده ئه‌م کاسێته ڤدێویه خۆی له‌خۆیه‌وه پێشێل کردنی ماڤی مرۆڤ ده‌کا، بۆیه ده‌بی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك به ووردی لێ بکرێ، دیاره به‌یاننامه‌که ناوی ئه‌و ئه‌شکه‌نجه‌یه نابات... !!!!! که تۆرێ (ئه‌ی بی سی) ئه‌مه‌ریکی له کاسێته‌که بڵاوی کردۆته‌وه له (22) نیسان ئه‌ڵی (شیخ عیسی بی زاید) برای (شێخ خلیفه بن زاید) ه سه‌رۆکی ئێستای ده‌وله‌تی ئیماراتی عه‌ره‌بی یکگرتوی ئه‌م ئه‌شکه‌نجه‌یه‌ی جێبه‌جێ کردوه.
به‌یاننامه‌که ڕۆشنایی خستوه‌ته سه‌ر بڕگه‌ی (25) له ده‌ستووری ئیمارات که باسی یه‌کسانی و پاڕاستنی ماڤی مرۆڤ ده‌کا بێ جێوازی ره‌گ و ئاین و زمان و جیگاو شووێنی کوماڵایه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ی ئیماراتی به‌رامبه‌ردادگا ڕا ده‌گه‌ێنێ... ... !!! له‌م کاسێته دیمه‌نی جۆراوجۆری ئه‌شکه‌نجه‌که پیشان ده‌دا... ... ..
کۆمه‌ڵه‌ی ماڤی مرۆڤ به‌رامبرئه‌م ڕووداوه نه‌یتوانی بێده‌نگی بگرێته خۆیه‌وه، بۆیه کۆمه‌ڵه‌ی ماڤی مرۆڤ (هیومن رایتس ووتش) ده‌ڵی ئه‌و بازرگانه ئه‌فغایه به ناو (محمد شاه بور) ئه‌شکه‌نجه‌دراوه له‌سه‌ر ده‌ست یه‌کێك له‌ئه‌ندامانی خێزانی حکومرانی ده‌وڵه‌تی ئیمارات، به‌یارمه‌تی پۆلیسی ئیمارات... بۆیه نامه‌یه‌ك ده‌نێرێ بۆ شێخ (خلیفه بن زاید) و ده‌ڵی شێخ (عیسی بن زاید) هه‌ستاوه به ئه‌شکه‌نجه‌دانی (محمد شاه بور) به یارمه‌تی پۆلیس و که‌سانی دی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (شێخ عیسی بن زاید) گومانی بوه له ڕاستگۆیی ئه‌و بازرگانه ئه‌فغانییه بۆیه هه‌ستاوه به‌و ڕه‌فتاره نامرۆێیه.. !!! هه‌ر له‌و نامه‌یه هاتوه که ناو براو کار به‌ده‌ست نیه له حکومه‌تی فه‌رمی ئیمارات به‌ڵام وه‌ك ئه‌ندامی خێزانی حکومرانی ئیمارات و برای وه‌زیری ناوخۆی و ده‌ست درێژی له‌نێو ئاسایشی ئیمارات ئه‌نجامی ئه‌م کاره‌ی داوه.
له کاسێته ڤدێوکه‌ی (شێخ عیسی بن زاید) به‌ده‌ستی خۆی و یارمه‌تی ئه‌فسه‌رێکی ئیماراتی ئه‌شکه‌نجه‌ی بازرگانه‌که ده‌دا، بۆیه ئه‌م کرده‌وه‌یه به خاڵێك له پێشێل کردنی یاسای ئیماراتی ده‌ژمێرێ، بۆیه ده‌بی چاودێری ده‌زگا ئیماراته‌یه‌کان بکری... ولیکۆڵینه‌وه‌یه‌کی وورد لێ بکرێ، ئه‌مه له‌سه‌ر زمانی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵه‌ی ماڤی مرۆڤی خۆرهه‌ڵاتی ناوراست (ساره لیا ویتسون) هاتوه، وده‌ڵێت ده‌بێ ئێمه چاوه‌ڕوانی ئاکامی ئه‌نجام دانی دادگا و لێکۆڵینه‌وه‌ی کاره نامرۆکان و چۆنێتی سزادانیان بین... !!!!
پاش خستنی ئیمزاکردنی ڕیکه‌وتننامه‌ی نێوان ئیمارات و ئه‌مریکا له‌سه‌ر هاوکاری و به‌رنامه‌ی (مفاعل نووی) :
دیاره کرده‌وه‌که‌ی (شێخ عیسی بن زاید) بوه کۆسپێك بۆ ده‌ربڕینی ناره‌زایی سه‌رانی ئه‌مریکا و پاش خستنی ئیمزا کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی نێوانیان بۆ به‌رنامه‌ی (مفاعل نووی) بۆ کاروباری ئاسایی وسلمی، له‌به‌ر پێشێل کردنی ماڤی مرۆڤ، بۆیه هه‌ر به‌وبۆنه‌وه ئه‌ندامی کۆنگرسی ئه‌مریکی (جیمس ماکجۆفون) نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی (هیلاری کلینتون) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکی ده‌کا... له‌نامه‌که‌ی ده‌ڵی کاسیته ترسناکه‌که‌ی (شێخ عیسی بن زاید) ویژدانی مرۆڤ ده‌هه‌ژێنی و ناتوانم وه‌سفی ترسناکی و هه‌رسهێنانی هه‌ستی مرۆڤایه‌تی بکه‌م بۆیه ده‌بێ یارمه‌تی و ڕاهێنانی هێزی ئاسایشی له که‌نداو له‌گه‌ڵ هه‌مو جۆره گواستنه‌وه‌یکی ته‌کنولۆجیا و نه‌وه‌وی ڕابگیری تا لیکۆڵیه‌وه و پیداجون به‌و کاره‌سته بکرێ... .. بۆیه ئۆباما ئیمزاکردنی رێکه‌وتنامه‌که‌ی ڕاگرتوه... !!!
چۆنێتی ئه‌شکه‌نجه‌که:
له 22 نیسان تۆڕێ ئه‌خباری (ئه‌ی بی سی) ئه‌مریکی کاسیته ڤدێوکه‌ی خسته به‌ر چاوی کۆمه‌ڵگه که (شێخ عیسی بن زاید) چۆن ئه‌شکه‌نجه‌ی مرۆڤێك ده‌دا، پڕ ده‌می ده‌کا له لم و به‌دارێکی بزمار ڕێژکراو لێی ده‌دا و خوێ ده‌کاته سه‌ر برێنه‌که‌ی و ئامیری پیاویێتی ده‌سوتینی و به‌ئۆتۆمبیله‌که‌ی ده‌ڕواته سه‌ر قاچێ به‌جۆڕێك ده‌نگی شکاندنی ئیسکه‌کانی ده‌بیسترێ، ئه‌م هه‌موو ئه‌شکه‌نجه‌یه به‌یارمه‌تی یه‌کێك جل وبه‌رگی پولیسی له‌به‌ره... !!!!!!
کاسێته‌که ماوه‌ی (45) خوله‌که له بیابانێکی ئه‌بو زه‌بی له‌سه‌ر داواکردنی (شێخ عیسی بن زاید) تۆمارکراوه له لایه‌ن برای (بسام النابلسی) له ساڵی 2005. به قسه‌ی تۆری (ئه‌ی بی سی) ئه‌خباری... زه‌لامه‌که بازرگانێکی ئه‌فغانیه، هۆی ئه‌شکه‌نجه‌دانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وون بوونی کاروانێكی (حب) که بایی (5) هه‌زار دۆلاره به گوێره‌ی کاسێته‌که هاتوه (شێخ عیسی بن زاید) برای سه‌رۆکی (شێخ خلیفه بن زاید) سه‌رۆکی ئێستای ده‌وڵه‌تی ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌کگرتوو، ئه‌شکه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی بازرگانێکی ئه‌فغانی به جۆرێ ده‌دا به‌ڵکو به‌ڵێنی لێ وه‌رگرێ که وویستویه‌تی چواشه‌ی ڕاستیه‌کان بکا به‌رامبه‌ر (شێخ عیسی بن زاید) و هه‌ڵیخه‌ڵه‌تێنی له برگه بازرگانیه‌که‌ی نێوانیان، هه‌ر له‌و کاسێته هاتوه وه‌کو به‌شێك له زانیاری دادگای هرێمی هیۆتسن له وولایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا، دادگا داوای دادگا کردنی بسام النابلسی بکرێ، له به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌ریکی (شێخ عیسی بن زاید) بوه، نابلسی ئه‌مریکیه و به‌ره‌گه‌ز لوبنانیه، له ساڵی 1994 چاوی که‌وتۆته (شێخ عیسی بن زاید) که بۆ تاقی کردنه‌وه‌ی ته‌ندروستی هاتۆته ئه‌مریکا، له‌وێ ده‌بنه هاورێ و (شێخ عیسی بن زاید) داوای لێ کردوه له‌گه‌ڵی بڕواته ئه‌بو زه‌بی پێکه‌وه کار بکه‌ن، ئه‌ڵی پاش مردنی (شێخ زاید) ی باوکی هه‌ڵسو که‌وتی به‌جۆرێکی نائه‌سایی ده‌بێ بۆیه بسام نابلسی ناتوانی له‌گه‌ڵی کار بکا، له‌به‌ر ناره‌زایی بسام نابلسیب به هه‌ڵسوکه‌وتی ئامۆژگاری (شێخ عیسی بن زاید)، قایل نه‌بونی (شێخ عیسی بن زاید) بۆیه بسام ده‌خاته زیندانه‌وه و ئه‌شکه‌نجه‌ی جۆراوجۆر ده‌درێ، لێره براکه‌ی بسام که تۆماری کاسیته‌که‌ی کردبو کاسێته‌که وه‌کو خاڵی جه‌خت بکاری دێنێ بۆ ئازادکردنی براکه‌ی و دوایی بڵاوی ده‌کاته‌وه به‌م جۆره ڕیسوایان ده‌کا، هه‌ر به‌م جۆره ئه‌وکسه‌ی که غه‌در وخیا‌نه‌ت بکا بێگومان ڕیسوا ده‌بێ... .
سه‌یری ئه‌م لینکه خواره‌وه بکه... !!!
محمود برزنجی
http://www.telegraaf.nl/buitenland/3774650/__Sjeik_mishandelt_boer__.html?pageNumber=3
Video ABC news:
http://abcnews.go.com/video/playerIndex?id=7401720
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
