حیزبه ئیسلامییه‌كان ده‌ڵێن: یه‌كێتی عیلمانییه، هه‌ندێكجاریش ده‌ڵێن: كافره. كه‌چی یه‌كێتی له ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی خۆیدا خشته‌ی كاتی نوێژه‌كانی داناوه!. ساڵی
نه‌وه‌ده‌كان نه‌ك له سلێمانی، ته‌نانه‌ت له هه‌ولێریشدا به‌و پێیه‌ی كه فره‌مزگه‌وتترین شاری كوردستانه، حوسه‌ینییه نه‌بوو! كه‌چی حوسه‌ینییه‌یان شارێكی وه‌ك سلێمانی دانا. ئیتر عیلمانیی چی!.
هه‌مان ئه‌و حیزبه ئیسلامییانه به پارتی ده‌ڵێن عیلمانی و پیاوی ئه‌مریكا و ئیسرائیل. كه‌چی زۆرینه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی پارتی به سووره‌تی ئه‌لفاتیحا ده‌ستپێده‌كات!. ته‌نانه‌ت "وه‌ك ده‌ڵێن" كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌ركردایه‌تیشیان!. ئیتر چۆن حیزبێكی عیلمانییه! ئه‌وه‌یان به‌ره‌وڕووی ئیسلامییه‌كانی ده‌كه‌مه‌وه.
حیزبه چه‌په ماركسییه‌كان به یه‌كێتی و پارتی ده‌ڵێن: نه‌ته‌وه‌یی!. كاشكی ئه‌و وشه‌یه‌شیان به‌كوردی به‌كاربهێنایه، به‌ڵكو ده‌ڵێن "قه‌ومی"!. ئه‌مه‌یان له هه‌ڵبه‌ستراوی عیلمانیی ئیسلامییه‌كان سه‌یرتره، چونكه ئه‌وانه تاسه‌ر ئێسك ئێڕاقی و ئێڕاقچین، ئه‌دی نیوه‌ی زۆری ئێڕاق به‌وان دروستنه‌كرایه‌وه. ئه‌دی سه‌رۆك كۆماری ئێڕاق هه‌مان سكرتێری یه‌كێتی نییه. ئیتر نه‌ته‌وه‌یی چی و حاڵی چی؟!. ئه‌دی هه‌ردوولایان به‌رده‌وام ناڵێن چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له چوارچێوه‌ی ئێڕاقی "فیدڕاڵ"دا ده‌بێت و به‌س!.
حیزبه ئێڕاقی و عه‌ره‌به‌كان پارتی و یه‌كێتی به نه‌ته‌وه‌په‌رست داده‌نێن، چونكه به رای ئه‌وان نیازی پارچه پارچه‌كردنی ئێڕاقی عه‌ره‌بییان هه‌یه. ئه‌مه‌یان هه‌ڵبه‌ستراوی ته‌واوه بۆ خراپتركردنی ناوی كورد له‌لای عه‌ره‌به‌كان، ئه‌گینا بیری پارچه پارچه‌كردنی ئێڕاق به‌خه‌ویش به‌لای پارتی و یه‌كێتیدا ناڕوات. ئیدی نه‌ته‌وه‌په‌رستیی چی؟!
ئه‌وكاتی هاوپه‌یمانان خه‌ریكی رووخاندنی رژێمی به‌عس بوون، به‌ئاشكرا دووپاتیانده‌كرده‌وه كه ده‌سته‌ڵاتی كوردی كه له خودی پارتی و یه‌كێتیدا خۆیده‌نوێنێت، دیموكراتییه و ده‌كرێت ببێته باشترین نموونه بۆ ئێڕاقی ئازاد. به‌ڵام ئه‌وان چونكه له ئیسلامییه‌كان و ماركسی و حیزبه ئێڕاقی و عه‌ره‌به‌كان ژیتربوون و ده‌یانزانی بنه‌ماكانی دیموكراسی چییه، هه‌رزوو راستینه‌كه‌یان بۆده‌ركه‌وت و له‌و رایه‌ی خۆیان په‌ژیوان بوونه‌وه و ئێستا ده‌زانن كه پارتی و یه‌كێتی فڕیان به‌سه‌ر ته‌نانه‌ت سه‌ره‌تاكانی دیموكراتیشه‌وه نه‌بووه و نییه.
له خۆم و له ئێوه‌ش ده‌پرسم: ئه‌گه‌ر ئه‌و حیزبانه عیلمانی نه‌بن، نه‌ته‌وه‌یی نه‌بن، نه دیموكراسی و له خراپترین باریشدا نه‌ته‌وه‌په‌رستیش نه‌بن!. ئه‌دی ده‌بێت چ بن!.
hawreh@bakhawan. com
16-04-2009
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
