
تاران ـ فیلمی سینه‌مایی "سرته له گه‌ڵ با" یه‌كه‌مین فیلمی بڵندی سینه‌مایی هونه‌رمه‌ندی ده‌رهێنه‌ری لاوی سینه‌مای كوردستان و ئێران "شه‌هرام عه‌لیدی" ئه‌مساڵ وه‌كوو ته‌نیا فیلمی كوردی له به‌شی كێبڕكێی به‌شی هه‌فته‌ی ره‌خنه‌گرانی شه‌ست و دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كانی 2009 له وڵاتی فه‌ره‌نسا نمایش ده‌كرێت.
به پێی راپۆڕتی راگه‌یاندنی گشتی فیلمی سینه‌مایی "سرته له گه‌ڵ با"، فیلمی سینه‌مایی "زمزمه با باد" واته "سرته له گه‌ڵ با"، له ده‌رهێنانی "شه‌هرام عه‌لیدی" كه به‌رهه‌می وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراقه وه‌كوو ته‌نیا فیلمی سینه‌مایی به زمانی كوردی له به‌شی كێبڕكێی چل و هه‌شته‌مین خولی به‌شی هه‌فته‌ی ره‌خنه‌گرانی شه‌ست و دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كانی 2009 به فه‌رمی وه‌رگیرا و له‌ڕاستدا وه‌كوو ته‌نیا فیلمی فیلمی كوردی له فیستیڤاڵی كاندا نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی كورد ده‌كات.
به له‌به‌ر چاو گرتنی ئه‌وه‌ی كه فیلمی سینه‌مایی "سرته له گه‌ڵ با"، یه‌كه‌مین فیلمی بڵندی سینه‌مایی هونه‌رمه‌ند "شه‌هرام عه‌لیدی"یه له به‌شی كێبڕكێی چل و هه‌شته‌مین خولی به‌شی هه‌فته‌ی ره‌خنه‌گرانی شه‌ست و دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كانی 2009 له وڵاتی فه‌ره‌نسا وه‌رگیراوه و بێجگه له‌م به‌شه له فیستیڤاڵی كانی 2009 هه‌روه‌ها بۆ وه‌رگرتنی كامێرای زێڕین ركابه‌ری ده‌كات.
ئه‌مساڵ بۆ به‌شی كێبڕكێی چل و هه‌شته‌مین خولی به‌شی هه‌فته‌ی ره‌خنه‌گرانی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كانی 2009 حه‌وت فیلمی بڵندی سینه‌مایی له ده‌رهێنه‌رانی سه‌رتاسه‌ری دونیا هه‌ڵبژێردراون، كه بریتین له: فیلمی "خه‌ڵكی ئاسایی" له ده‌رهێنانی "دلایمیر پرسیك" به‌رهه‌می سێربستان و فه‌ره‌نسا و سویسرا، فیلمی "خوات له گه‌ڵ گری" له ده‌رهێنانی "نه‌سیم ئامائۆچه" به‌رهه‌می فه‌ره‌نسا، فیلمی "ناوحیه‌ی كه‌سانی ونبوو" له ده‌رهێنانی "كارۆلین ئسترۆب" به‌رهه‌می به‌لژیكا، فیلمی "ئاڵتی پانۆ" له ده‌رهێنانی "پیتێر برۆسن" و "جسیكا و دۆرس" به‌رهه‌می به‌لژیكا و ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندا، فیلمی "هیاچۆ" له ده‌رهێنانی "ئاڵخاندۆر فێرناندز ئاڵمندراس" له وڵاتی شیلی، فیلمی "رۆژێكی خراپ بۆ ماسی گرتن" له ده‌رهێنانی "ئاڵوارۆ بێرچنێر" به‌رهه‌می ئۆروگۆئه و ئیسپانیا، فیلمی سینه‌مایی "سرته له گه‌ڵ با" له ده‌رهێنانی "شه‌هرام عه‌لیدی" به‌رهه‌می وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان عێراق.
هه‌فته‌ی ره‌خنه‌گرانی شه‌ست و دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كانی 2009 بێجگه له نمایش كردنی حه‌وت فیلمی بڵندی سینه‌مایی، حه‌وت كورته فیلم، چوار نمایشی تایبه‌ت له‌وانه به‌رهه‌م گه‌لێك له وڵاتانی ئیسپانیا، به‌ڕازیل، كۆریای باشوور، كۆڵۆمبیا و فه‌ره‌نسا و هه‌روه‌ها پێنج نمایشی تایبه‌ت و ته‌رخان كراوی بۆ به‌رهه‌م گه‌لی كورت و نیوه بڵند له‌به‌ر چاو گرتووه.
فیلمی سینه‌مایی "سرته له گه‌ڵ با" Sirte La Gal Ba، له ده‌رهێنانی شه‌هرام عه‌لیدی و له وێنه‌گرتنی هونه‌رمه‌ند تووره‌ج ئه‌سڵانی له وه‌رزی پاییزی 2008 (1387) له ماوه‌ی دوو مانگدا له شاره‌كانی رواندز و سۆران له هه‌رێمی كوردستانی عێراق وێنه‌ی گیراوه و هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له ئه‌كته‌ره‌كانی ئێرانی و هه‌رێمی كوردستان تیایدا رۆڵیان بینیوه.
ئه‌م فیلمه به شێوازی سوپێر 35 میلی مه‌تری و به شێوه‌ی ئیسكۆپ وێنه‌ی گیراوه و بۆ یه‌كه‌مین جاره له ئێران كه له نیگاتیڤی kodak vision 3 كه‌ڵك وه‌رده‌گیرێت و هه‌روه‌ها ده‌نگدانانی ئه‌و فیلمه به شێوه‌ی داڵبی ساراوند ئه‌نجام دراوه.
به وته‌ی ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه، نووسینی سیناریۆ و دووباره نووسینه‌وه‌ی فیلمی سینه‌مایی "سرته له گه‌ڵ با"، پرۆسه‌یه‌كی 3 ساڵه‌ی تێپه‌ڕاندووه. ئه‌مه‌و دیتنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ر بۆ فیلم گه‌لی هونه‌ری هێنده ئاسان نه‌بووه و نییه. فیلمی سینه‌مایی "سرته له گه‌ڵ با" ناوه‌رۆكێكی مرۆڤانه‌ی هه‌یه و له میانه‌ی جه‌نگ و توند و تیژی سه‌دام له دژی خه‌ڵكی بێ ده‌سه‌ڵاتی كوردستان و عێراقدا، هه‌مووان چاوڕوانی له دایك بوونی كۆرپه‌یه‌كن.
هونه‌رمه‌ندان و ستافی ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی فیلمی "سرته له گه‌ڵ با" بریتین له:
نووسه‌ری سیناریۆ و ده‌رهێنه‌ر: شه‌هرام عه‌لیدی.
به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتن: تووره‌ج ئه‌سڵانی.
به‌رنامه‌داڕێژ، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌مهێنان و به‌رپرسی پلان: ساسان سالوور.
مۆنتاژ: هایده سه‌فی یاری.
ده‌نگهه‌ڵگر: ئه‌سغه‌ر ئابگوون.
ده‌نگدانان، مونتاژ و تێكه‌ڵاوكردنی ده‌نگ: محه‌مه‌د ره‌زا دڵپاك.
نووسه‌ری دیالۆگ: جه‌بار جه‌ماڵ غه‌ریب.
هه‌ڵبژاردنی موزیك: ره‌زا دڵپاك و شه‌هرام عه‌لیدی.
مۆنتاژی ده‌نگ و پاڵاوتنی دیالۆگ: ره‌زا نه‌ریمانی زاده.
دیزاینه‌ری سه‌حنه و جلوبه‌رگ (ده‌رهێنانی هونه‌ری) : شه‌هرام عه‌لیدی.
ئه‌كته‌ره‌كان: عومه‌ر چاوشین، مریه‌م بووبانی، موحه‌ره‌م حوسێن قادر، وه‌لید مه‌عرووف، فاخیر محه‌مه‌د بارزانی، بێستوون عه‌لی قادر، جه‌لیل عه‌زیز حوسێن.
مونشی سه‌حنه: مه‌سعوود سیحه‌ت.
گروپی ده‌رهێنان: فاخیر محه‌مه‌د بارزانی، هوشیار زێرۆ ئه‌حمه‌د، عوسمان محه‌مه‌دی، مه‌سعوود سیحه‌ت.
فۆتۆگرافه‌ر: جه‌واد جه‌لالی.
یاریده‌ده‌رانی به‌رهه‌م: عیسا مه‌مه‌د خدر، زانا ته‌قی ا‌لدین.
به‌رپرسی ته‌داره‌كات: محه‌مه‌د یه‌مینی.
گروپی ته‌داره‌كات: ره‌زا پیریایی، حه‌سه‌ن به‌یاتی.
یاریده‌ده‌ری یه‌كه‌می وێنه‌گر: مێهدی ئه‌سڵانی.
گروپی وێنه‌گرتن: سه‌مه‌د حوسێن زاده، ره‌زا گوڵ كه‌ره‌می، محه‌مه‌د داوته‌ڵه‌ب، سیروان گێلی.
یاریده‌ده‌ری مۆنتاژ: شه‌بنه‌م حوسێنی.
به‌رێوه‌به‌ری سه‌حنه: عه‌لیڕه‌زا ئارایش.
دیزاینه‌ر و به‌رێوه‌به‌ری میكیاژ: ره‌سووڵ سه‌ید عه‌ڕه‌بی.
گروپی سه‌حنه و جلوبه‌رگ: سه‌لاح موته‌لیب، سۆران ئیبراهیم.
وه‌رگێڕ: گوڵاڵه خوسره‌وی كوردستانی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتی: مه‌نسوور جیهانی و مه‌نووچێهر جیهانی.
به سپاس له نێچیرڤان بارزانی، فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی، هه‌ڵكه‌وت زاهیر، عه‌باس غه‌زالی، فه‌رهاد داوود، حاكم شاكر، مه‌سعوود مسته‌فا حه‌سه‌ن و وه‌لید مه‌عرووف.
به‌رهه‌مهێنه‌ر: وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
راگه‌یاندنی گشتی فیلمی سینه‌مایی "زمزمه با باد" (سرته له گه‌ڵ با) .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
