به رێنووس ده‌ستپێده‌كه‌م و ناچمه گێژاووی ئه‌و زمانه‌ی كه من و تۆ و ئه‌و پێی ده‌نووسین، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌رباسه‌م راست بێت، ئه‌وا چه‌ند نووسه‌ر هه
یه، هێنده زمانی نووسینیش هه‌یه!. دیاره مه‌به‌ستم به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه كورد و نووسینی كوردییه.
پێش هه‌رشتێك من زمان‌زان و رێنووسزان نیم، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت تێبینیم له‌سه‌ر ئه‌و دیارده سه‌یرانه‌ی ناو نووسینه كوردییه‌كان نه‌بێت، به‌تایبه‌تیش له باری رێنووسه‌وه.
له هه‌فتاكاندا ئه‌و چه‌ند گۆڤاره‌ی كۆڕی زانیاریی كورد یه‌كێك بوو له باشترین ده‌ستكه‌وته‌كانی گفتووكۆی كورد و به‌عس. له‌و گۆڤارانه‌دا كه‌م و زۆر باسی رێنووسی كوردی ده‌كران. ئه‌وانه به‌ڕاستی زۆر به‌سوود بوون. له هه‌شتاكانیشدا، چونكه باسی سیاسه‌ت و گه‌نده‌ڵی له بڵاوكراوه كوردییه‌كاندا رێگای پێنه‌ده‌درا، هه‌ریه‌ك له وێژه و بابه‌تی زمانه‌وانی به‌شی شێریان هه‌بوو. زۆرجار له‌سه‌ر "یایه‌كی مراوی" بگره و بێنه‌یه‌كی زۆری له‌سه‌ر دروست ده‌بوو.
ئێستا ئه‌وه‌ی باسی نه‌كرێت رێنووسی زمانی كوردییه، ئه‌و رێسایانه‌شی كه‌كاتی خۆی كۆڕی زانیاریی كورد داینان، هه‌موویان چوونه‌وه و كه‌س به‌گوێیان ناكات. زۆری گۆڤار و بڵاوكراوه كوردییه‌كانیش بووه هۆی زۆریی نووسین و نووسه‌ران، ئه‌وانیش هه‌ریه‌ك به‌ئاره‌زووی خۆی رێنووسی تایبه‌ت به‌خۆیان داده‌هێنن، به‌بێ ئه‌وه‌ی لێپرسینه‌وه‌یه‌ك ببێت و كه‌سێك گوێ به رێساكانی نووسین بدات. باره‌كه له‌دوای راپه‌ڕین هێنده ئاڵۆزبوو، زانای ره‌وانشاد مه‌سعود محه‌مه‌د ده‌یگووت: كورد له‌سه‌ر هه‌موو شتێك رێكبكه‌ون له‌سه‌ر رێنووس رێكناكه‌ون.
ئێمه‌ی نووسه‌ر وه‌كو گوێ به رێساكانی رێنووسی كوردی ناده‌ین، دیاره ئه‌گه‌ر هه‌بن!، ئه‌وا رێسا گشتی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیشمان پشتگوێخستووه. بۆ نموونه نووسینی واهیت به‌رچاو ده‌كه‌وێت ئه‌ڵێی بیردۆزێكی ماتماتیكییه، ئه‌وه‌نده كه‌وانه و هێماكانی وه‌ك }{»«#[]<>%+= ی تێدا به‌كارهێنراوه!. ئه‌مه له كاتێكدا به‌پێی رێسا گشتییه‌كان، له نووسینه ئاساییه‌كاندا ده‌بێت ته‌نها كه‌وانه‌ی له جۆری (... ) به‌كاربهێنرێت.
كه‌م نووسین هه‌یه له باری رێنووسه‌وه نیشانه‌ی پرسیار و سه‌رسووڕمان و كه‌وانه‌ی به‌درووستی تێدا به‌كارهاتبێت. زۆرینه‌ی ئه‌و نووسینانه هێمای "سپه‌یس" واته پیتی به‌تاڵ ده‌خه‌نه پێشیانه‌وه، كه ئه‌مه به‌تایبه‌تی بۆ تێكسته دیجیتاڵه‌كان نابێت و زۆرجار ئه‌و هێمایانه له وشه‌كان جوودا ده‌بنه‌وه و به‌ته‌نها ده‌كه‌ونه سه‌ری دێڕ، كه دیاره ئه‌مه خواستی نووسه‌ر نییه و هیچ سه‌ری دێڕێكیش به هێماكانی نیشانه‌ی پرسیار و سه‌رسووڕمان و كه‌وانه‌ی داخراو ده‌ستپێناكات!.
كێشه‌یه‌كی تری ناو نووسینه كوردییه‌كان پیتی "واو"ه. ئه‌م پیته له زۆر جاردا كه وه‌ك ئامرازی په‌یوه‌ندی به‌كاردێت، به‌هه‌مان شێوه و واتای "واو"ی عه‌ره‌بی به‌كاردێت! كه هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه. واته ده‌نووسێنرێت به‌دوای ئه‌و وشه‌یه‌ی كه له‌پێشییه‌وه‌یه‌تی. پیتی واو له كوردیدا جگه‌له‌وه‌ی ئامرازی په‌یوه‌ندییه، ده‌كرێت وه‌ك وشه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆش وه‌ك هاوواتایه‌ك بۆ وشه‌ی "له‌گه‌ڵ" به‌كاربهێنرێت، هه‌ربۆیه ده‌بێت ئه‌و تیپه كه كه‌وته نێوان دوو وشه‌وه به‌ته‌نیا و سپه‌یسێك له پێشییه‌وه و سپه‌یسێك له‌دوایه‌وه بنووسرێت.
ئه‌گه‌رچی رێسای رێنووسه‌كان ده‌بووایه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه‌وه دابنرانایه! به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و وه‌زاره‌ته بۆ ماوه‌ی هه‌ژده دانه ساڵ نه‌یتوانیبێت فۆنتێكی كوردیی یه‌كگرتوو دروستبكات!، چۆن ده‌توانێت گرنگی به رێنووسی كوردی بدات. كۆڕی زانیاریش هه‌ر هیچ كه ئێستا بووه‌ته ئه‌كادیمیا و هه‌ر ده‌نگی نییه.
هیوادارم نووسه‌ران باشتر خه‌ریكی رێنووس و دیكته‌ی نووسینه‌كانیان بن و به‌هیوای وه‌زاره‌ته ساوا ته‌مه‌ن هه‌ژده‌ساڵییه‌كه‌ی رۆشنبیری نه‌بن.
hawreh@bakhawan. com
07-04-2009
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
