چه‌ند په‌یڤێک وه‌ک سه‌ره‌تایه‌ک …
به درێژایی مێژووی مرۆڤایه‌تی، به به‌هانه‌ی جیاواز و له‌ژێر سێبه‌ری ئایدۆلۆژیا و دینه‌وه، تاوانی گه‌وره دژی مافه‌کانی مرۆڤ کراون و ده‌کرێن. وڵاتانی وه‌کو یه‌کێتی سۆڤیه‌تی جاران، که‌مبۆجیا و چین که سیسته‌می جۆراوجۆری کۆمۆنیستیان تێدا تاقیکراوه‌ته‌وه، به ده‌یان ملیۆن مرۆڤیان به بیانووی جۆراوجۆره‌وه له‌ناو بردووه. ده‌کرێت بڵێین یه‌کێکی وه‌کو پۆل پۆت له که‌مبۆجیا له که‌مترین کاتدا توانی دیوارێکی چینئاسایی، له که‌لله‌سه‌ری مرۆڤ هه‌ڵچنێت.
ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ، زۆرێک له کۆمۆنیسته‌کانی کوردستان، چه‌پ و ڕووناکبیرانی کورد، به شان و باڵی، ما‌و، ستالین و لینینیاندا هه‌ڵده‌دا، دروست له‌و کاتانه‌دا، ئه‌و وڵاتانه سه‌رگه‌رمی قه‌لاچۆکردنی بیره جیاوازه‌کان بوون و ده‌یان ملیۆن مرۆڤیان کوشت، هه‌زاران منداڵیان له دنیایی منداڵی خۆیان دابڕیی و کردنیانن به کچ و کوڕانی شۆڕش و پاشانیش به به‌هانه‌ی دژه سه‌رکرده و دژه شۆڕشه‌وه، قه‌لاچۆیان کردن. مه‌به‌ست له وه‌رگێڕانی ئه‌م چه‌ند وتاره که شاهیده زیندووه‌کان بۆمان ده‌گێڕنه‌وه ئه‌وه‌یه که خوێنه‌ری ئێمه، به تایبه‌تی گه‌نجه‌کانمان به تاوانه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ئاشنا بن، به‌ڵکو خوا بکات وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، کۆمه‌ڵکوژی ئه‌نفال و گه‌لانی دیکه، بخنه نێو لاپه‌ره‌ی کتێبه مێژووییه‌کان، ئاخر نه‌وه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر مێژووی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی و که‌مێک له مێژووی دنیا نه‌زانێت، مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێ ده‌کرێت، مرۆڤێکی بێ زاکیره و ته‌مه‌ڵی لێ ده‌ربچێت. دیاره ده‌بێت ئه‌وه‌یش بڵێم که قسه‌کردن له‌سه‌ر تاوانی ڕژێمه کۆمۆنیستییه‌کان، به‌و مانایه نییه که بیر‌و فه‌لسه‌فه‌ی مارکسیزم و سۆسیالدیومکراتی و ئه‌و چه‌پانه‌ی که ئه‌مرۆ له ئه‌وروپا ده‌سته‌ڵاتدارن، بشوبهێنم به لینین، ستالین و پۆل پۆتی که‌مبۆجیا و پۆل پۆته زۆر‌و زه‌وه‌نده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین. ئه‌م نووسیانه له ڕۆژنامه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌ناوی [تاوان له دژی مرۆڤایه‌تی له‌سه‌رده‌می رژێمه کۆمۆنیستیه‌کاندا] وه‌رگیراون، ئه‌و ڕۆژنامه‌یه له لایه‌ن ئاخافتنگه‌ی (فۆروم) بۆ مێژووی زیندو له سوێد، له ساڵی 2008 دا، بڵاوکراوه‌ته‌وه.
کامبۆجیا
خمێره سووره‌کان له 17 ئاپریلی 1975 دا، چوونه نێو پایته‌ختی وڵاته‌وه. پاش چه‌ند سه‌عاتێک ده‌ستیان کرد به ته‌قه‌کرد به ئاسماندا، هاوریان ده‌کرد که ده‌بێت هه‌موو دانیشتوانی شار، شار چۆڵ بکه‌ن و ماڵه‌کانیان به‌جێ بهێڵێن. نزیکه‌ی دوو ملیۆن، منداڵ، ژن و پیاو، ناچار کران ملی ڕێگا بگرن بۆ ئۆردوگا دووره‌په‌رێزکراوه‌کانی کارکردن. له‌وێ ده‌بوو حه‌وت ڕۆژ له حه‌فته‌دا، دوانزده سه‌عات کار بکه‌ن. مرۆڤه بنچینه‌ییه‌کان که هه‌روه‌ها مرۆڤه کۆنه‌کانیشیان پێ ده‌وترا و زیاتر له جوتیاری هه‌ژار و کرێکار پێکهاتبوون و ژیانێکی ساکارانه ده‌ژیان و خوێنده‌واریان نه‌بوو. ئه‌وانه هه‌موو مافێکیان هه‌بوو و پێیان ده‌گوتن، مرۆڤه باشه‌کان. مرۆڤه نوێیه‌کانیش بۆ نموونه ئه‌وانه بوون له شاره‌کاندا ده‌ژیان، شه‌هاده‌ی به‌رزیان هه‌بوو و پێگه‌یه‌کی باشیان له نێو کۆمه‌ڵگادا، هه‌بوو، ئه‌مانه له لایه‌ن خمێره سووره‌کانه‌وه وه‌کو مڵه (مشه‌خۆر) ته‌ماشا ده‌کران و نه‌فره‌تیان لێ ده‌کردن، نازناوی چینی موفته‌خۆریان لێ نابوون. یه‌کێک له شیعاره‌کانی خمێره سووره‌کان به دژی ئه‌و مرۆڤه نوێیانه ئه‌وه بوو:"ئێوه قیمه‌تی ئه‌وه‌تان نییه بتانهێڵینه‌وه. به له ده‌ستدانی ئێوه هیچ زه‌ره‌رێک ناکه‌ین".
له که‌مبۆجیایی، خمێره سووره‌کاندا، منداڵ و لاو، پایه‌یه‌کی به‌رزیان هه‌بوو، چونکه ئه‌وان وه‌کو شتێکی پاک و بێخه‌وش ته‌ماشیان ده‌کران، "بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین جڤاکێکێکی تازه بنیات بنێین، پێویستیمان به جۆره مرۆڤێکی نوێ هه‌یه"، ئه‌وه قسه‌ی خمێره سووه‌ره‌کان بوو که ده‌یانوویست، جیهانێکی تازه بوخڵقێنن، "جیهانێکی بێزاکیره". سه‌رکرده‌کانی خمێره سووره‌کان هه‌ر له ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵییه‌وه، منداڵانییان له دایک و باوکیان داده‌بڕی و ده‌یانبردن بۆ شوێنێکی تایبه‌ت تا منداڵه‌کانیان تێدا به‌خێو بکه‌ن. منداڵان فێری ئه‌وه ده‌کران که خمێره سووه‌ره‌کان که به خۆشیان ده‌گوتAngkar، که ئه‌وه ئه‌وانن، خێزانی ئه‌سڵی منداڵان. شایه‌تێکی زیندو ئاوا ده‌گێڕێته‌وه:" خمێره سووه‌ره‌کان ده‌یانزانی که منداڵان پاک و بێخه‌وش و ڕاستگۆن، ئه‌وان ده‌یانتوانی به ئاسنی ئێمه په‌روه‌رده بکه‌ن و به ئاسانی بمانکه‌ن به‌و مرۆڤانه‌ی که خۆیان ده‌یانوویست، ئه‌وان فێریان ده‌کردین که ڕقمان له دایک و باوکی خۆمان بێت و پێیان نه‌ڵێین، دایه و باوه، چونکه ئه‌وان شایسته‌ی ئه‌وه نه‌بوون که دایک و باوکمان بن. ته‌نها که‌سێک که شایسته‌ی ئه‌وه بوو دایک و باوکی ئێمه بێت Angkar بوو. ئێمه‌یش بڕومان پێ ده‌کردن و هه‌نگاو به هه‌نگاو، شێتیان ده‌کردین".
منداڵان ناچارده‌کران که کاری قوورس بکه‌ن، ده‌نا سزا ده‌دران. زۆر جار کۆبوونه‌وه‌ی ڕه‌خنه له‌خۆگرتنیان رێک ده‌خست، ده‌بوو منداڵه‌کان ددان به هه‌ڵه‌کانی خۆیاندا بنێن و ڕه‌خنه‌یش له‌وانی دیکه بگرن. ئه‌گه‌ر که‌سێک ڕه‌خنه‌که‌ی قوورس بوایه ئه‌وا ڕووبه‌روی ئه‌شکه‌نجه و مردن ده‌بووه‌وه.
"له کۆبوونه‌وه‌کاندا، هه‌میشه سه‌رۆک (Sok)، ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی لێ ده‌گرتم که بۆچی زوو له خه‌و هه‌ڵناستم. له هه‌موو که‌س ده‌ترسام، به تایبه‌تی له (Sok) . وام لێهاتبوو بڕوام به هیچ که‌سێک نه‌ده‌کرد. هه‌رکه‌س ئازابوایه‌و هه‌ڵه‌کانی ئه‌وی دیکه‌ی بدۆزیایه‌ته‌وه. من سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که کاریشم ده‌کرد، به‌ڵام له دڵه‌ڕاوکه و ترس‌دا، ده‌ژیام". گه‌نجه‌کان گوشاریان ده‌خرایه سه‌ر که ده‌بێت ناوی ئه‌و گه‌ورانه‌یش بڵێن که وه‌کو "دوژمن" ته‌ماشا ده‌کران.
"من له‌و بروایه‌دام ئه‌و په‌روه‌رده‌یه‌یی که خمێره سووره‌کان ده‌یانکردین، وه‌کو شێتی لێ کردبووین. هه‌چیکیان بگوتایه، بڕوامان پێ ده‌کردن. چیان بگوتایه وامان ده‌کرد. هه‌وڵی ئه‌وه‌مان ده‌دا که ئه‌وه‌ی ئه‌وان پێیان وابوو ده‌بێت له‌بیری که‌ین، له‌بیرخۆمان ده‌برده‌وه. هیچ کاتێک بروامان به خێزانه‌کانمان نه‌ده‌کرد، ته‌نها شتێک که هه‌ڵپه‌مان بۆ ده‌کرد ئه‌وه بوو که به سه‌ختی کار بکه‌ین، تا شایسته‌ی شۆڕشی خومێره سووه‌کان بین".
هه‌ندێک لاو له له‌یه‌ن به‌رپرسه‌کانه‌وه ده‌کرانه سه‌رۆکی ده‌سته‌یه‌ک، یانیش ئۆردوگایه‌کی گه‌وره. به‌ڵام ئه‌گه‌ر مرۆڤ پیاوی ڕژێمیش بوایه، ده‌کرا له هه‌ر چرکه ساتێکدا به دوژمنایه‌تی تاوانبار بکرایه و ده‌یانکوشت. که‌س له خۆی دڵنیا نه‌بوو. منداڵان، وه‌کو هێزی کار، سه‌رباز، جه‌لاد و سیخوڕ، که‌ڵکیان لێ وه‌رده‌گیرا. به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وانه‌ی که تاوانی گه‌وره‌یان ئه‌نجام ده‌دا، وه‌کو قووربانی ده‌ستی خمێره سووه‌کان، چاویان لێ بکه‌ین.
منداڵان هه‌موو مافێکیان لێ زه‌وت کرابوو، مێشکیان ده‌شۆرایه‌وه و ده‌کرانه گوێڕایه‌ڵێکی موتڵه‌ق.
خمێره سووره‌کان هه‌موو وانه وتنه‌وه‌یه‌کی ئاساییان قه‌ده‌خه‌کرد و له ده‌ره‌وه‌ی قوتابخانه وانه‌ی ساده و ساکاریان به منداڵان ده‌وته‌وه. زۆربه‌ی کاته‌که‌شیان بۆ په‌روه‌رده‌ی سیاسی به‌کار ده‌هێنا.
له ده‌فته‌ری بیره‌وه‌ی کچێکه‌وه: 19 یونی 1972: ئه‌مرۆ نۆره‌ی من بوو له گێڵگه‌ی قاوه‌چانندا کار بکه‌م.
کۆتاییه‌که‌ی به‌و هات که شانه‌کانم ده‌کوترانه‌وه، پرسیارم له یه‌کێک له وه‌رزێره‌کان کرد: شانی ئێوه‌یش ئازاری هه‌یه؟ ئه‌و ده‌ستی به پێکه‌نین کرد و وتی: شانه‌کانی ئێمه به ئازار "ئاشنابوون" و ئیتر چی دیکه هه‌ست به ئێش ناکه‌ین! ده‌بێت منیش به‌ر‌ده‌وام بم له کارکردن تا چیدیکه ماسوولکه‌کانم هه‌ست به ئازار نه‌که‌ن!
شایه‌تێکی زیندوی دیکه ده‌گێڕێته‌وه: له‌گه‌ڵ سی زیندانی دیکه به عه‌موده‌وه به‌ستبووه‌وه. ڕۆژی دوو جار خواردنیان ده‌داینێ، چوار که‌وچک په‌ڵوڵه و شۆربایه‌ک که زیاتر ئاو بوو. به هه‌موو شێویه‌ک قه‌ده‌خه بوو له‌گه‌ڵ یه‌کتری قسه بکه‌ین. ئه‌گه‌ر بمانویستایه به پێوه بووه‌ستین یانیش داوای ئاومان بکردیه، ده‌بوو داوای مۆڵه‌ت له حه‌ره‌سه‌کان بکه‌ین. هه‌چیکه‌مان بکردیه به‌بێ مۆڵه‌ت وه‌رگرتن له حه‌رسه‌کان، کۆتاییه‌کی به ئه‌شکه‌نجه ته‌واو ده‌بوو... هه‌موو ڕۆژێک زیندانییه‌کانیان بۆ لێکۆڵینه‌وه بانگ ده‌کرد، به‌شێکیان جارێکی دیکه نه‌ده‌گه‌ڕانه‌وه، له جیاتی ئه‌وان زیندانی تازه‌یان ده‌هێنا...
ئۆردوگا زۆره‌ملێکانی سۆڤیه‌ت
یه‌که‌مین سه‌رۆکی یه‌کێتیی سۆڤییه‌ت، لینین، ده‌یگوت: پڕوپاگه‌نده (فیلم، ئه‌فیش، شانۆ و هی دیکه که په‌یامی سیاسیان له‌گه‌ڵدا بێت)، چه‌کی هه‌ره گرنگی شۆڕشن. کاتێک بۆلشه‌ڤیکه‌کان له ساڵی 1917 دا، حوکومیان گرته ده‌ست، به‌خێرایی ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر، چاپخانه‌کان، ته‌له‌گرام، سینه‌ماکان و ده‌ستگاکانی رادیۆ دا و هه‌موو ڕاگه‌یاندنێکی دیکه‌یان قه‌ده‌خه کرد. له شه‌و و ڕۆژێکدا، هه‌موو ده‌نگه‌کان جگه له ده‌نگی ده‌وڵه‌ت، خامۆش کران. لینین، په‌له‌ی بوو له بڵاو کردنه‌وه‌ی بیروبۆچوونه‌کانی شۆڕش له نێو دانیشتواندا که زۆربه‌یان نه‌خوێنده‌وار بوون. ئه‌وه‌یشی له ڕێگای، فیلم، شانۆ و هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌وه، کرد. لینین بوو به که‌سی شایسته به‌ڵام هاوڕێکانی ئه‌و شانه‌سی ئه‌ویان نه‌بوو. ستالین، زیاتر په‌نجه‌ی تاوان و دوژمنایه‌تی بۆ هاورێکانی پێشووی خۆی ڕاده‌کێشا و ڕه‌وانه‌ی ئۆردوگاکانی ده‌کردن یان ده‌یکوشتن، ئه‌وه سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه‌ی که ناوی له مێژوودا ڕه‌ش ده‌کردنه‌وه. ناو و وێنه‌کانیان له‌نێو ئه‌لبوومه‌کاندا ده‌سڕینه‌وه، له تابلۆکان و ئه‌فیش و کتێبه‌کانی خوێندن و فه‌رهه‌نگه‌کاندا، لایان ده‌بردن. مامۆستا و کارمه‌ندی کتێبخانه‌کان ده‌بوو ئه‌و لاپه‌ڕه کۆنانه له کتێبه‌کاندا بدڕن و له جێگای ئه‌وه ده‌بوو ئه‌و لاپه‌ڕانه دابنێن که دا‌و ده‌ستگاکانی ده‌وڵه‌ت، بۆیان ده‌ناردن.
کاتێک بۆلشه‌فیکه‌کان ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست، ده‌ستیان کرد به ڕه‌وانه‌کردنی دژبه‌ره سیاسییه‌کانیان، بۆ ئه‌و ئۆردوگا زۆره‌ملێیانه‌ی که ده‌که‌وتنه ئه‌و ناوچه دابڕاوانه‌ی که که‌س به خۆشیی خۆی ڕووی تێ نه‌ده‌کردن. به‌و جۆره سیسته‌مه ترسناکه دوترا، گولاگ. ڕاستییه‌که‌ی گولاگ جێگایه‌ک نه‌بوو، به‌ڵکو سیسته‌مێک بوو، تۆرێک بوو بۆ هه‌زارن ئۆردوگای کۆیلایه‌تی، جێگای بزرکردنی مرۆڤه‌کان بوو که له لایه‌ن ده‌ستگایه‌کی تایبه‌تییه‌وه به‌ڕێوه ده‌برا به ناویGlavnoje upravlenije ispravitelno-trudovych lagerej (ده‌ستگای سه‌ره‌کیی بۆ رێکوپێک کردن و ئۆردوگای کار)، کورتکراوه‌که‌ی ده‌بێته GULAG.
ڕژێم ئه‌و که‌سانه‌ی ڕه‌وانه‌ی گولاگ ده‌کرد که به دوژمنی شۆڕش ناویان ده‌بردن، به‌ڵام هاوکات، خه‌ڵکانی تاوانبار، دز و پیاوکوژیشیان ڕه‌وانه‌ی ئه‌و جێگایانه ده‌کرد. له نێوان ساڵانی 1936 تا 1938، ژماره‌ی ده‌ستگیرکراوه‌کان هێنده زۆر بوو، که پێشتر شتی وا ڕووی نه‌دابوو. ده‌کرا هه‌موو که‌سێک زیندانی و حوکووم بدرایه. ئه‌و ڕه‌شبگیڕییه ناوی "تیرۆری گه‌وره‌ی" لێ‌نرا.
له‌و سه‌دان هه‌زار که‌سه‌ی که به تۆمه‌تی سیاسییه‌وه ده‌گیران و به‌شێکی زۆری ئه‌وانه‌ی که به لێشاو ده‌گیران، خه‌ڵکانی ئاسایی بوون، مه‌رج نییه هیچ بیروباوه‌ڕێکی سیاسی‌یان هه‌بوو بێت. خه‌ڵک له‌سه‌ر کاره‌کانیان ده‌بردران، له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان، به‌ڵام زۆربه‌یان له ماڵه‌کانی خۆیان و له نیوه شه‌ودا، ڕاپێچ ده‌کران. هه‌ندێک جار که‌سانێکی دیاری کراو ده‌گیران، به‌ڵام زۆر جاریش، دوباره ده‌بووه‌وه که دانیشتوانی گونده‌کانیان به کۆمه‌ڵ، ڕاپێچ ده‌کرد. خه‌ڵکانێک هه‌بوون که هه‌میشه جانتایه‌کی بچکۆله‌یان ئاماده ده‌کرد و له په‌نای ته‌خته خه‌وه‌کانیان دایان ده‌نا، نه‌وه‌ک پۆلیسی نهێنی له پڕێکدا له ده‌رگا بده‌ن و خۆیان بکه‌ن به ژووردا. شایه‌تێک ئاوا ده‌گێڕێته‌وه:" کاتێک ده‌چوونه سه‌ر ماڵێک، هه‌موو شه‌وه‌که خه‌ریکی پشکنینی ماڵه‌که ده‌بوون... هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گرتن، ده‌یاننووسین. کاتێک هاتن باوکمیان برد و به ساڵۆنه‌که‌دا په‌لکێشیان کرد، ئێمه دوای که‌وتین. ده‌رگای ژووری دایک و باوکمیان داخست و مۆرێکیان پێوه نا. پاشان داوایان له باوکم کرد که جله‌کانی له‌به‌ر بکات. دایکم جانتایه‌کی بچکۆله‌ی بۆ پێچایه‌وه. باوکم به وشه‌ی "خاترخواستن" بێده‌نگییه‌کی شکاند و دایکیشم باوه‌شی پێداکردبوو، باوکم ده‌ستی به‌سه‌ر قژی دایکمدا ده‌هێنا و چه‌ند جارێک ئه‌وه‌ی دوباره کرده‌وه "نیگه‌ران مه‌بن، هه‌موو شتێک باش ده‌بێت".
سه‌ره‌تا مه‌به‌ست له‌و ڕه‌شبگیرییه ئه‌وه بوو که زیندانییه‌کان له گولاگ بخرێنه به‌ر خوێندن تا هاووڵاتییه‌کی باشی سۆڤێتییان لێ دروست بکه‌ن، یه‌کێک له‌و شتانه‌ی پێیان ده‌کردن، کاری قوورس بوو. به‌ڵام له سه‌رده‌می ستالین‌دا، ئاره‌زوو بۆ په‌روه‌رده‌کردن و چاککردنی زیندانییه‌کان که‌مبووه‌وه. سۆڤیه‌ت پێویستی به‌وه بوو به هاوکاری زیدنانییه‌کان وڵات به‌ره‌و پیشه‌سازی به‌رێت. گولاگ، بووه ماتۆرێکی گه‌وره بۆ ئابووری سۆڤیه‌ت. ئۆردوگاکان له‌و شوێنانه‌ی که خه‌ڵکی لێ نه‌ده‌ژیا و ده‌وڵه‌مه‌ند بوون به نه‌وت، گاز و دارستان و کانی به‌ردین، دروست ده‌کران. له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌س به خۆشی خۆی نه‌ده‌چووه ئه‌و شوێنانه، که‌ڵک له زیندانییه‌کان، وه‌کو کۆیله‌ی کارکه‌ر، وه‌رده‌گیرا. ئاڵتون و خه‌ڵوزیان پێ ده‌رده‌هێنان، که‌ره‌سته‌ی یارکردن و فرۆکه‌ی جه‌نگیان پێ دروست ده‌کردن، له ڕه‌و‌شێكی زۆر نا مرۆڤانه‌دا، ده‌ژیان.
کاری قوورس، برسێتی و جلی ته‌نک له‌و جێگا ساردانه‌دا، بووه هۆی ئه‌وه‌ی که به ملیۆنان مرۆڤ بمرن. گولاگ، بووه جێگای مردنی ئه‌و مرۆڤانه‌ی که وه‌کو کۆیله کاریان پێ ده‌کردن.
"مرۆڤ ده‌ستبه‌رداری هه‌موو شتێک ده‌بوو، ته‌نانه‌ت ڕق و کینه‌یش"
هه‌موو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی Ryte Merkyte، له ساڵی 1941 دا، دوورخرانه‌وه بۆ باکووری سیبریا. باوکی ریتا، ره‌وانه‌ی ئۆردوگای کارکردن ده‌کرێت و پاشان به‌هۆی برسێتییه‌وه، ده‌مرێت. ڕیتا، دایکی و دوو خوشک و برا بچکۆلکه‌یشی، سه‌ره‌تا ده‌نێردرێن بۆ ناوچه‌یه‌ک به‌ناوی Troistk، بۆ دار بڕیننه‌وه.
ریتا ئاوا باسی خۆیان ده‌کات:"ئه‌و شوێنه‌ی ئـێمه کارمان لێ ده‌کرد، ناوی نوقته‌ی 99 بوو. خه‌ڵکی ناوچه‌که ده‌یانگێڕایه‌وه، ئه‌وانه‌ی دوورخرابوونه‌وه بۆ ئه‌و ناوچه‌یه، به خێرای ده‌مردن یانیش ڕه‌وانه‌ی شوێنی دیکه‌یان ده‌کردن. دارستانه‌کان پڕ بوون له پیاوی گه‌نج، هه‌ندێک جار له پڕێکدا په‌یدا ده‌بوون و بۆ نانێک ده‌پاڕانه‌وه. کاتێک دایکم لێی ده‌پرسین ئه‌ی بۆ کار ناکه‌ن؟ بۆیه‌که‌مین جار وشه‌ی ڕووسیlager) ) مان له‌وانه بیست. ئه‌وانه له ئوردوگاکان ده‌رکرابوون و هیچ شوێنیكیان نه‌بوو په‌نای بۆ به‌رن. ژنه‌کان گویێان بۆ به‌سه‌رهاته‌کانیان شل ده‌کرد، ناونیشانی ئۆردوگاکانیان لێ وه‌رده‌گرتن و ده‌ستیان به نامه‌ن نووسین، ده‌کرد، به‌ڵکو پیاوه‌کانیان بدۆزنه‌وه... خواردنی سه‌ره‌کی ئێمه زۆر به‌ی کات rasolink بوو، ئه‌ویش شۆربایه‌کی بێ ڕۆن، به ته‌ماته‌ی قتوو و له‌ته په‌تاته‌وه، هه‌میشه پرسیمان بوو.
هه‌ندێک جرا، خه‌ڵک لێێان ده‌پرسیم که ئاخۆ ڕقم له‌و که‌سانه ده‌بێته‌وه که ئاوایان به‌سه‌ر هێنابووین. نا من ڕقم لێێان نه‌بوو. ناکرێت بۆ که‌سانێکی ڕوونبکه‌یته‌وه که خۆیان ئه‌و ده‌رده‌یان نه‌چێشتبوو. کاتێک مرۆڤ ڕووبه‌ڕووی مردن ده‌بێته‌وه، هه‌موو شتێكی له‌بیر ده‌چێته‌وه، واز له ژیان ده‌هێنێت. کاتێک مرۆڤ له سه‌ره‌مه‌رگدا بێت، ئیتر هیچ شتێک ده‌وری نامێنێت، مرۆڤ ده‌ستبه‌رداری هه‌موو شتێک ده‌بێت، به رق و کینه‌یشه‌وه".
ڕه‌ش یان سوور له وڵاتی چین
به کرێکار، هه‌ندێک له جوتیارن و سه‌ربازانی نێو سووپای ئازادیخوازی گه‌ل، ده‌وترا "سوور"، به‌ڵام بۆ نموونه خاوه‌ن زه‌وی، جوتیاره ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان و دژه شۆڕشیشیه‌کان پێین ده‌وترا "ڕه‌ش". ڕه‌شه‌کان، دووچاری هه‌ڵاوردن ده‌بوونه‌وه، کاتێک داوایان بکردایه بچنه زانستگاکان، یان کاتێک داوای کاریان بکردایه و هه‌وڵی ئه‌وه‌یان بدایه کاریگه‌ری له‌سه‌ر سیاسه‌تکردن دابنێنن.
بۆ ئه‌وانه‌ی که له‌داوی شۆڕشه‌وه له دایک ده‌بوون، دایک و باوکیان سه‌ر به چ گرووپێک بوونایه و چ ستاتوێکیان له نێو کۆمه‌ڵگادا هه‌بوایه پێش ساڵی 1949، ئه‌وانیش به‌و شێوه‌یه دابه‌ش ده‌کران به‌سه‌ر گرووپه‌کاندا. واته مرۆڤ وه‌ک سوور یان ڕه‌ش له دایک ده‌بوو، به‌ڵام هه‌ندێک له‌وانه ئیمکانی ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ڕه‌خسا که گرووپه‌که‌نیان بگۆڕن، ئه‌وه‌یش له‌و ڕێگایه‌وه که ده‌بوو خۆیان له دایک و باوکیان جودا بکردایه‌ته‌وه و په‌یوه‌ندیان به "شۆڕش"ه‌وه بکردایه. له کاتی شۆڕشی کولتووریدا، هه‌ندێک له گه‌نجه‌کان که پێشینه‌یه‌کی ڕه‌شه‌یان هه‌بوو (مه‌به‌ست له گرووپه‌کانه نه‌ک ڕه‌نگی پێست) که‌ڵکیان له‌و ئیمکاناته وه‌رده‌گرت. ئه‌مه‌یش به‌و مانایه ده‌هات که ناچار ده‌کران هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌ک به دایک و باوک و ئه‌ندمانی دیکه خێزانه‌کانیانه‌وه، ببڕن.
لی، کچێکی ته‌مه‌ن سیانزده ساڵان بوو کاتێک باوکی مۆری "سه‌ر به به‌ره‌ی ڕاسته‌ڕه‌وه‌کانی" نرا به‌نێو چاوانییه‌وه. له یه‌ک شه‌ودا باوکی کرایه "مرۆڤێکی" ڕه‌ش، به پێچه‌وانه‌ی "سووره‌کانه‌وه"، مرۆڤه باشه‌کان.
"ده‌بێت چی له سیانزده ساڵییه‌ک داوا بکرێت، ئاخۆ له‌سه‌ر باوکی چی ده‌زانێت؟... من ئه‌وه‌م ده‌زانی که باوکم منی خۆشده‌ویست، له چاوه‌کانیدا، خۆشه‌ویستی، هاندان و متمانه‌م به‌دی ده‌کرد. بیربکه‌ره‌وه: ئه‌گه‌ر یه‌کێک پێی بگوتمایه باوکم مرۆڤێکی خراپه، ده‌بوو به چ شێوه‌یه‌ک هه‌ڵوێستم نیشان بدایه؟ بێگومان من به گژ ئه‌و که‌سه‌دا ده‌چوومه‌وه... به‌ڵام زۆری پێنه‌چوو که من بڕوام به‌و که‌سه کرد. بۆ؟ چونکه من بڕاویه‌کی ته‌واوم هه‌بوو... ئاخر من ته‌نها سیانزده ساڵم ته‌مه‌ن بوو".
لی، ده‌چووه فێرگه‌یه‌کی سه‌ما کردن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و یه‌کێک بوو له باشترین سه‌ماکه‌ره‌کان، بۆیه له بۆنه گرنگه‌کاندا خۆی نیشان ده‌دا.
"له بیرمه ساڵی 1959، کاتێک سه‌رۆک ما‌و، سه‌ردانی پارکی زۆنگاهای کرد، من و کوڕێکی بچکۆله، گوڵمان پێشکه‌ش کرد. سه‌رۆک ما‌و، باقه گوڵه‌کانی لێ وه‌رگرتم و ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ کردم. ئه‌و ئێواره‌یه له ده‌فته‌ری بیره‌وه‌رییه‌کانمدان نووسیم:"ئه‌مڕۆ گوڵم پێشکه‌ش به سه‌رۆک ما‌و، کرد، کاتێکیش ده‌سته گه‌وره و زه‌رده‌کانیم گرت، به‌جارێک شاگه‌شکه بووم". باشتر وایه بڵێم، من زۆر ئاسووده بووم...
به‌ڵام له پڕێکدا هه‌موو شتێک گۆڕا. له‌و کاته‌ی که به‌ڕێگاوه بووم بۆ لای سه‌رۆکی کۆریا، کیمی دووه‌م سونگ، تا تاجه گوڵی پێشکه‌ش بکه‌م. هه‌موو مامۆستاکانم پێیان ده‌گوتم که من هه‌تا بڵێ جوانم و خۆیشم چاوه‌روانی زۆر شتی باشم ده‌کرد.. له‌و کاته‌دا و له پڕێکدا بانگیان کردم بۆ لای به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌مان که به‌ده‌نگێکی جددییه‌وه پێی گوتم:"تۆ نا‌توانیت ئه‌مڕۆ سه‌فه‌ر بکه‌یت. له ماڵه‌وه‌تان شتێک ڕووی داوه". شتێکی به‌ته‌واوه‌تی چاوه‌ڕوان نه‌کراوبوو، وه‌کو برووسکه‌یه‌ک وابو له ئاسمانێکی بێگه‌ردا. له‌وه‌یش زیاتر من چاوه‌ڕوانی ئه‌وه نه‌بووم که دوایی بۆی باس کردم. سه‌رده‌سته‌ی مامۆستاکان پێی گوتم:" ده‌زانیت "عونسوری ڕاسته‌ڕه‌و" چییه؟ دژه شۆڕشێک، دوژمنێک، مرۆڤێکی خراپ. باوکت به‌وانه ناوبراوه".
"باوکی من باشترین مرۆڤی سه‌ر زه‌وییه، ڕه‌نگه مامۆستا به‌هه‌ڵه گوێی له‌وه بووبێت"، من ئه‌وه‌م پێ وت. هه‌موو گیانم ده‌له‌رزی و ده‌نگکه‌م ده‌له‌رییه‌وه. مامۆستاکه‌م، که‌سێکی به‌سه‌بر بوو، به هێواشی بۆی ڕوونکردمه‌وه:"تۆ ده‌زانیت که من تۆم زۆر خۆشده‌وێت. ئێستا ده‌بێت گوێم بۆ ڕادێریت. جاران باوکت پیاوێکی باش بوو، به‌ڵام ئه‌و ئێستا گۆڕاوه. ئه‌و ڕێگری له شۆڕش کردوه له جێگای کاره‌که‌ی. ئه‌و هیچ کاتێک نه‌یویستووه باسی چالاکییه‌کانی خۆی بۆ تۆ بکات.. بۆچی؟ چونکه ئه‌و له‌وه ترساوه که تۆ ڕووی خۆتی لێ وه‌رگێڕیت... مه‌گه‌ر تۆ له سینه‌ما، دژه‌شۆڕشییه‌کانت نه‌دیووه؟ هه‌ندێک وه‌کو شۆڕشگێر ده‌ست پێ ده‌که‌ن، به‌ڵام دوای ده‌بنه خیانه‌تکار، ده‌بنه که‌سێکی چه‌ته. تێده‌گه‌یت؟ به‌ڵی، تۆ تێده‌گه‌یت. من هیواخوازبووم که باوکت نه‌گۆڕایه، به‌ڵام تازه ئه‌و گۆڕاوه. ئێستایش ده‌بێت تۆ هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌ک له‌گه‌ڵ باوکتدا ببچرێت.
ده‌ستم به‌گریان کرد، بڕوام به مامۆستاکه‌م کرد. هه‌روا به ئاسانی. له‌و ساته‌وه هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌کم له‌گه‌ڵ باوکم، پساند. له‌و ڕۆژه‌وه هه‌تا مرد، باوکم نازناوی عونسوری ڕاسته‌ڕه‌وی پێوه نرا و ئیتر نه‌مبینیه‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ بوایه ئه‌وا هیچ کاتێک بڕاوام به‌و قسانه نه‌ده‌کرد. به‌ڵام ئه‌و سه‌رده‌مه ساڵانی په‌نجاکان بوو، زۆربه‌ی چینییه‌کان سیاسییه‌کی منداڵکارانه‌وه و گوێڕایه‌ڵ بوون. زۆرێک له گه‌وره ساڵه‌کان بڕویان به‌و تاوانبارکردنانه هه‌بوو، له‌یه‌ک جیا ده‌بوونه‌وه، تا له ژن و مێرده "ڕاسته‌ڕه‌وکانیان" دوور بکه‌ونه‌وه. ئه‌ی کچێکی بێ ئه‌زموونی وه‌کو من چۆن بتوانێت، شتی باشتر بزانێت؟...
نامه‌یه‌کم بۆ باوکم نووسی... قسه‌ی ڕه‌ق و شایه‌نی لێنه‌بوورده‌یم تێدا به‌کار هێنا:"باوکه، تۆ بوویت به دوژمنی گه‌ل. ئێستایش ده‌بێت خۆت باش بکه‌یت. هه‌رکاتێک تۆ خۆت ڕاست کرده‌وه و گه‌ڕایته‌وه بۆ ناو خه‌ڵکی ئاسایی، ئه‌وکاته پێت ده‌ڵێمه‌وه، باوکه".
پاشان زانیم که باوکمیان ڕه‌وانه ئۆردۆگای کارکردن کردووه له باکووری وڵات، شوێنێکی بێچاره‌نووس، ئه‌و کاته بوو که نامه‌که‌ی منی پێ گه‌یشتبوو. له‌وێ له برسێتیدا له ساڵی 1961، گیانی له‌ده‌ست دابوو. ئه‌و کاته‌ی که باوکم مرد، من ته‌مه‌نم ببوو به پانزده ساڵ. ئێمه دوو ساڵ بوو، له‌یه‌ک دابڕابووین... دوای ئه‌و نامه‌یه ئیتر هیچ نامه‌یه‌کی دیکه‌م بۆ باوکم نه‌نارد و سه‌ردانیم نه‌کرد.
کاتێک باوکی لی، مۆری ڕاسته‌ڕه‌ویی پێوه نرا، ئیتر لی، چیدیکه بۆی نه‌بوو له بۆنه ڕه‌سمییه‌کاندا سه‌ما بکات و ببێته ئه‌ندامی ڕێکخراوی لاوان، پچڕاندنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ باوکی، یارمه‌تی نه‌دا.
"زۆر جار له خۆم ده‌پرسم که ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وته‌ی کردم ته‌نها تێکه‌ڵێک بوو له بێ ئه‌عقڵی و خوێندنگای شۆڕشگێری. ئه‌ی بڵێی خۆپه‌رستیی هۆکارێک نه‌بووبێت، یاخود مه‌ترسی ته‌نینه‌وه "تاوانه‌که‌ی" باوکم، ترس له چه‌وساندنه‌وه‌ی سیاسی، یانیش مه‌ترسی ئه‌وه‌ی که بێ ڕێزیم پێ بکرێت؟ ناوێرم ددان به‌وه‌دا بنێم و بڵێم وانه‌بووه، چونکه ئه‌گه‌ر وام بکردایه ئه‌وا خه‌جاڵه‌تی دایده‌گرتم. به‌ڵام وابوو، وابوو. ئاسمان به‌سه‌رمدا ڕووخا کاتێک باوکم گۆڕا بۆ پیاوێکی ڕاستڕه‌و... ڕقم له خۆم ده‌بێته‌وه چونکه ئه‌وه‌نده نه‌فام بووم. نه‌زانی وای لێکردم که ویژدانی خۆم هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنم. ئێستایشی له‌گه‌ڵدا بێت ناتوانم له خۆم ببوورم".
تێبینی: ئه‌م نووسینه بۆ ڕۆژنامه‌ی هه‌فتانه‌ی (ڕووداو) ئاماده کراوه و له سێ به‌شدا له ژماره‌کانی (48، 49، 50) دا، بڵاو کراوه‌ته‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
