دیوارێکی ئه‌ستوورله‌نێوان‌لیپرسراوان ورۆژنامه‌نووسانی کوردداهه‌یه، که‌سنازانێ تائێستا داهاتی مانگانه‌وسه‌روه‌توسامانی سه‌رۆکی حکومه‌ت‌و‌وه‌زیرو په‌رله‌مانتاران ولێپرسراوانی خواره‌وه‌تاده‌گاته سائیق‌وچایچییه‌کانیشیان‌چه‌نده؟، ژنه‌لێپرسراوی کوردی هه‌یه تائێستا که‌س سیمای نه‌بینیوه!
له‌دوای ئازادی کوردستان له‌به‌هاری 1991 ه‌وه رۆژنامه‌نووسانی کوردستان، ده‌نووسن، قسه‌ده‌که‌ن، ره‌خنه‌ده‌گرن، پێشنیارده‌که‌ن، که‌س گوێیان لێناگرێ‌وکاریان پێناکات، فشه‌ی سمێلانیان دێ‌و پێده‌که‌نن وده‌لێن:"چیه دیسان جه‌ریده‌چی قسه‌ی قۆریان نووسیوه، ئه‌وانیش ئیشیان نییه له‌و قه‌وچه‌قه‌وچه‌ی زیاترئه‌گه‌ر ئێمه معاشیان نه‌ده‌ینێ له‌برسان ده‌مرن"، له‌ماوه‌ی‌ئه‌م هه‌ژده‌ساله ئه‌گه‌ر سه‌تا ده‌ی کاره‌کانی ڕۆژنامه‌نووسان گرنگی پێبدرابوایه‌ولایی لێبکرابوایه‌وه، هه‌له‌نیم ئه‌گه‌ر بلێم حکومه‌تێکی کوردی له‌حکومه‌تی سویسراپێشکه‌وتوترمانده‌بوو، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا جۆره‌ها تۆمه‌ت و ناو ناتۆره بۆ رۆژنامه‌نووسان دروستده‌که‌ن.
تیرۆروزیندانی وهه‌ره‌شه‌کردن‌وسوکایه‌تی کردن به رۆژنامه‌نووسان، کولتورێکی سه‌قه‌ت وباوی‌ده‌سه‌لاته، تۆتالیتارونادیموکراسیه‌کانه، کوردستانی خۆشمان له‌خوا به‌زیاد بێ له‌م میراته بێبه‌ش نییه‌که‌موزۆر راست وچه‌پ ئه‌م پێشلکارییه به‌رامبه‌ر به‌رۆژنامه‌نووسان دووباره‌ودووباره ده‌بێته‌وه به‌پێی میزاجی ده‌سه‌لاتی لێپرسراوی ناوچه‌که، زۆرترین ئه‌م پێشلکارییانه به‌فه‌رمانێک له‌لایه‌ن پۆلیس وئاسایش جێ‌به‌جێ‌ده‌کرێن!.
یاسای نوێی رۆژنامه نووسی تسدیق کراو، سزای رۆژنامه‌نووسانی به غرامه‌ی پاره‌دان ده‌رکردووه، لێدان وزیندانی له‌سه‌ر نییه، که‌چی ده‌بینین له‌ماوه‌ی ئه‌م سێ مانگه‌ی سالی نویدا زیاتر له بیست حاله‌تی پێشێلکاری ده‌رهه‌ق به رۆژنامه‌نووسان کراوه، ئه‌وه‌ش مانای ده‌سه‌لاتی میزاجی ئاشکراده‌گه‌یه‌نێ، له‌م حاله‌ته‌دا ده‌بێ په‌رله‌مان لایه‌نی په‌یوه‌ندیداربانگهێشت بکات ولێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌لدابکات، ده‌بێ په‌رله‌مان کاری به‌دواداچوونی کاره‌کانی حکومه‌ت بکات، نه‌ک ته‌نها یاسا ده‌ربکات وله‌سه‌ر کاغه‌ز بنووسرێت، جێبه‌جێکردنه‌که‌ش چاودێری بکات، رۆژێک نه‌مان بینی وه‌زیرێک بانگهێشت بکرێت ولێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌لدابکرێت!.
سکاندالی لێپرسراوان:زۆر ئاساییه رۆژنامه‌نووس بزانێ لێپرسراوان مانگانه چه‌ند وه‌رده‌گرن به‌رپرسان. وه‌زیره‌کان، سه‌رۆکی‌حکومه‌ت، داهاتیان سه‌روه‌ت وسامانیان چه‌نده، چه‌ند ژنیان هه‌یه، چه‌ند ژنی براده‌ریان هه‌یه بۆ رابواردن، سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وولات له‌سه‌ر حسابی‌کێ‌ده‌که‌ن، به‌رتیل وه‌رگرتنه‌کانیان ئاشکرابکه‌ن بۆ رای گشتی، له ئه‌لمانیا، رۆژنامه‌ی بیلد سه‌رده‌می کابینه‌که‌ی شرۆیده‌ر ریپۆرتاژێکی له‌سه‌رسه‌رجه‌م وه‌زیره‌کان کرد که هه‌ریه‌که‌یان تا ئێستا چه‌ند ژنیان هێناوه‌وجیابونه‌ته‌وه، وه‌چه‌ند ژنی براده‌ریان هه‌یه به وێنه‌وه‌ش، هه‌ر هه‌مان رۆژنامه ریپۆرتاژێکی له‌سه‌ر مانگانه‌ی چه‌ندین سه‌رۆکی وولاتانی جیهان کرد، که‌چی تا ئێستا لێپرسراو هه‌یه که‌س ده‌م وچاوی ژنه‌کانیانی نه‌بینیوه، که‌س نازانێ مانگانه چه‌ند وه‌ر ده‌گرن، دیوارێکی ئه‌ستور له‌نیوان لێپرسراوان ورۆژنامه‌نووسان وجه‌ماوه‌ر داهه‌یه، هه‌له کردنی رۆژنامه‌نووسان حکومه‌ت به‌رپرسه، که‌حکومه‌ت گوییان لێنه‌گرێ وبه‌دواداچون بۆ کاره‌کانیان نه‌کات، ئه‌ی چی بکه‌ن، خودی زۆربه‌ی ئه‌و رۆژنامه نووسانه‌ی که ئێستا کار ده‌که‌ن له‌ده‌زگاکانی راگه‌یاندن ورۆژنامه‌کوردییه‌کان، له‌لایه‌ن حزبه‌وه دامه‌زرێندراون، پسپۆری بواری راگه‌یاندن نین، ده‌رچوی هیچ ئه‌کادیمیاو کۆلیژی راگه‌یاندن نین، ئه‌وه‌ش یه‌ک له فاکته‌ره‌کانه که رۆژنامه‌نووس به‌بن به‌ست ده‌گات وتووشی هه‌له‌یه‌ک ده‌بن، کورد له‌خۆرا نه‌ی گووتوه مالی خه‌راب سه‌ر به ساحێبیتی.
ده‌ستورویاسا دیاری ده‌کات که هه‌ندێ بابه‌ت کاریگه‌ری بۆ سه‌ر ئه‌منی قه‌ومی هه‌یه، وه‌ک ئه‌من وئاسایش، کاروباری عه‌سکه‌ری، هه‌ندێ رێککه‌وتنی ستراتیجی ده‌وله‌ت، به‌تایبه‌تیش کوردستان هه‌لکه‌وته‌ی جوگرافی وبارودۆخی سیاسی له‌به‌ر وولاتانی ده‌وروبه‌ر، ده‌بینین رۆژانه سنووره‌کان تۆپباران ده‌کرێن وخه‌لکی سڤیل ده‌کوژرێن ومالیان تێکده‌درێ وده‌سوتێنرێ، ده‌ست له‌کاروباری وولات وه‌رده‌ده‌ن، بۆ یه ئه‌م بابه‌تانه نابێ رۆژنامه نووسان بیوورژێنن وباسی لێوه بکه‌ن ده‌بێ هه‌ستیار بن، وه‌کو تر ده‌بێ ده‌رگای زانیاری بۆ رۆژنامه نووسان کراوه بێ هه‌ر کاتێک بیانه‌وێ، هه‌ر شوێنێک بیانه‌وێ بۆی بچن، کۆروکۆبونه‌وه‌وڤیستیڤالوپێشانگاو... ... هتد، به‌لام لای ده‌سه‌لات شته‌کان زیاتر میزاجی وشه‌خسی وحزبین، کیێ ئه‌وان حه‌زی پێبکه‌ن وبه‌شان وبالی ئه‌و لێپرسراولایه‌نی حزبه‌که هه‌لبدات له‌به‌ر ژه‌وه‌ندی ئه‌وان دابێت ئه‌وشانسی ده‌بێت، ئێستاش ده‌بینین چه‌ندین رۆژنامه له کوردستان ده‌ر ده‌چن، ته‌نها چه‌ند رۆژنامه‌کیان که ژماره‌یان له په‌نجه‌کانی ده‌ست که‌متره، خوێنه‌ریان زۆرتره له‌وانی تر بۆ؟چونکه ئه‌و رۆژنامه یه به‌ته‌واویی ده‌ستێکیی ئه‌ستوری له پشته، زانیاری ته‌وای ده‌خاته به‌رده‌ست له رێگه‌ی کۆ مه‌لێک په‌یوه‌ندی که بۆی دروستکراوه، یارمه‌تییه‌کی دارایی باشی پێده‌رێ، تاراده‌یه‌کیش خه‌لکێکی شاره‌زا کاری لێده‌که‌ن، رۆژنامه یه‌کی روو که‌شکراوه، تا ئێستا چه‌ندین جار ئه‌و رۆژنامانه ستافه‌کانیان گۆردراون، له‌سه‌روی هه‌موشیانه‌وه بانگه‌شه‌ی رۆژنامه‌ی ئه‌هلی ئازاد ده‌که‌ن، به‌لام له کۆمه‌لگه‌ی کراوه‌ودیموکراسی رۆژنامه‌ی ئه‌هلی ئازاد ده‌بێ له‌ژیر سایه‌ی سه‌روه‌ری یاسادا!!!.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
