" دكتۆره فائیزه خه‌تاب كۆلێجی پزیشكی له زانكۆی سه‌لاحه‌دین ته‌واو كردووه، پسپۆری له زانكۆی مسته‌نسریه له به‌غدا هێناوه‌ته‌وه، له ساڵی 1997 ه‌وه له هۆڵه‌ندا ده‌ژێت و كوڕێكی هه‌یه به‌ناوی میران. له هۆڵه‌نداش كاری پزیشكی ده‌كات و برایه‌كی له خۆپیشاندانه‌كه‌ی 1982 ی كه‌ركووك به‌ناوی عه‌لی خه‌تاب شه‌هید بووه. ئه‌ندامی ناوه‌ندی چاك- چاودێری كوردۆسایده ".
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نفالكراوه‌كانیان هێنایه سه‌ربازگای تۆپزاوه، ماوه‌یه‌ك له‌وێ مانه‌وه، دواتر جیایانیان كرده‌وه له یه‌كتر، یه‌كێك له‌وانه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردن چووه ئه‌و سه‌ربازگه‌یه دكتۆره فائیزه خه‌تاب بووه، بابزانین دكتۆره ئه‌نفالكراوه‌كانی چۆن بینی و له چ بارودۆخێكدا بوون؟.
پرسیار: چۆن بوو ئێوه‌یان هه‌ڵبژارد بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و نه‌خۆشانه؟، ده‌كرێت وێنایه‌كی گشتیمان بده‌نێ له‌سه‌ر بارودۆخی ئه‌نفالكراوه‌كان؟.
وه‌ڵام: له‌وكاته من له نه‌خۆشخانه‌ی مناڵانی كه‌ركووك سه‌رۆكی مقیم ئه‌قده‌م بووم، له ئیداره‌وه بانگمیان كرد كه كۆمه‌ڵێك نه‌خۆش هه‌ن له ده
ره‌وه‌ی شار پێویسته پزیشكی منداڵ بیان بینێت بۆ چاره‌سه‌ركردن، ئیتر وتیان مزه‌میده‌یه‌ك و سه‌یده‌لییه‌یه‌ك له گه‌ڵتا ده‌نێرین، یه‌كیان سه‌یده‌لییه خالید بوو، كه ئه‌ویش خه‌ڵكی كه‌ركووكه و ده‌رمانگای هه‌یه به هه‌مان ناوه‌وه، به لاندكرۆزه‌رێك ڕۆیشتین كه دا‌و و ده‌رمانی تێدا بوو، كه چووینه سه‌ربازگه‌كه‌وه له ده‌رگایه‌كی گه‌وره، زۆر به توندی و وردی له لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانه‌وه چاودێری ده‌كرا، كه چووینه ژوره‌وه پاش ڕۆیشتنی 100 مه‌ترێك ژورێك له ده‌سته ڕاستدا هه‌بوو، ئه‌وه‌یان بۆ ئێمه ته‌رخان كردبوو، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كان بهێنن بۆ ئه‌وێ و بیانبینین، له‌وێ ملازمێك وتی: كۆمه‌ڵێك نه‌خۆش هه‌یه بیان بینن، ئێمه‌ش گوێمان له گریانی منداڵان و ده‌نگه ده‌نگی ژنان بوو ئه‌و ناوه‌ی داگرتبوو، به‌ره‌و لایان هه‌نگاومان نا، كه چووینه لایان، چه‌ند هۆڵێكی گه‌وره، هۆڵی نزیك 10 به 4 مه‌تر ده‌بوو، پڕ بوون له ژن و مناڵ جمه‌یان ده‌هات، ژنی سكپڕیشی تێدابوو، له هه‌ر هۆڵێك ژماره‌یان له نێوان 70-بۆ 80 ده‌بوو، له ژنان و منداڵان، له لایه‌كه‌ی تریش پیاوان هه‌بوون، كه جیاكرابونه‌وه له ژنان. له ناو پیاوه‌كان هه‌رزه‌كاریشی تێدا هه‌بوو، ته‌مه‌ن له 12 ساڵ بۆ سه‌ره‌وه، هه‌موویان پیس و خۆڵاوی ببوون، ناو هۆڵه‌كان خه‌ڵكه‌كه له‌سه‌ر زه‌وییه‌كه بوون به بێ ڕایه‌خ، هیچ شتێك نه‌بوو له ناو ژوره‌كان، هه‌موو ڕوت و قوت. بۆنی پیسایی له‌و ناوه ده‌هات، خه‌ڵكه‌كه به جارێك سیمایان گۆرابوو، ڕه‌نگی مه‌رگیان گرتبوو، دنیا گه‌رم بوو، زۆربه‌یان تووشی نه‌خۆشی سك چوونێكی توند ببوون، وشكه‌وه ببوون، پیاوه‌كانی ڕژێم چاودێریمانیان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی پرسیاریان لێنه‌كه‌ین و زانیاری‌یان لێوه‌رنه‌گرین. دوایی پێمانیان وت له‌و ژوره دابنیشن و پشكنینیان بۆ بكه‌ن، ئه‌وان بۆ خۆیان نه‌خۆشه‌كانیان دیاری ده‌كرد و بۆمانیان ده‌هێنا، زۆربه‌یان نه‌خۆشی سك چونیان گرتبوو، گیانیان وشك ببوه‌وه و هه‌روه‌ها به‌شێكیان نه‌خۆشی سه‌ر یه‌شه‌یان گرتبوو، له‌وانه نزیك 25 نه‌خۆشمان چاره‌سه‌ر كرد، له ناویاندا دوو منداڵ زۆر نه‌خۆش بوون، داوامان كرد بیان به‌ن بۆ نه‌خۆشخانه، هه‌رچه‌نده دوو ئه‌فسه‌ر به دیار سه‌رمانه‌وه بوون، وه‌لێ ژنه‌كان هه‌ر ده‌پاڕانه‌وه و ده‌یان وت: مناڵه‌كانمان پێویستیان به چاره‌سه‌ره له نه‌خۆشخانه لێره دوایی ده‌مرن، زۆرم له ئه‌فسه‌ره‌كه كرد دوو مناڵ كه وشكه‌وه ببوون ببه‌ن بۆ نه‌خۆشخانه چونكه پێویستیان به موغه‌زی بوو، به‌ڵام ئه‌فسه‌ره‌كان پێیان ناخۆش بوو بیان به‌نه ده‌ره‌وه، دوایی وتیان باشه ئێمه ده‌یان هێنین بۆ نه‌خۆشخانه، پاشان به ئۆتۆمبێلێكی دیكه هێنایان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی مناڵانی كه‌ركووك، كه هێنایانیان خه‌واندیانیان، له ژوری تایبه‌تی دایانیان نا، تێكه‌ڵ به خه‌ڵكی نه‌كران و به‌رده‌وام له ژێر چاودێری توندا بوون، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش ده‌كرا توشی نه‌خۆشی كولێره بووبێتن، به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی ئاوی پیس و گه‌رما و پیسی ژوره‌كان و قه‌ره‌باڵغی و... كه له ناو ژوره‌كان ده‌ستیشیان به ئاو ده‌گه‌یاند.
من هه‌ر دڵم لایان بوو، تا ده‌وام ته‌واو بوو، چه‌ند جار چووم بۆ لایان، دایكه‌كان هه‌ر ده‌نوزانه‌وه، مناڵێكیان وه‌زعی زۆر مه‌ترسیدار بوو، سه‌ربازه‌كانیش په‌له‌یان بیان به‌نه‌وه بۆ سه‌ربازگه‌كه، به‌ڵام من داوام كرد چه‌ند ڕۆژێك بمێننه‌وه و پیویستیان به ئه‌نتی بایۆتیك بوو، له ڕێگای ده‌ماره‌وه لێیان بدرێت. دوای من خه‌فه‌ر هات بۆ به‌یانییه‌كه‌ی كه هاتمه‌وه كه‌سیان نه‌مابوون بردبویانیانه‌وه، شه‌و كاتژمێر 4 به‌یانی بێ پرسی نه‌خۆشخانه بردیانیانه‌وه بۆ تۆپزاوه. ئیتر به خۆیان و نه‌خۆشییه‌كه‌یانه‌وه ڕۆیشتن و نه‌هاتنه‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
