
بڵاوكراوه ئه‌هلیه‌كان ئێسته بونه‌ته جێگای سه‌رنجی خه‌ڵك و خوێنه‌ران و پێشوازییه‌كی گه‌رمیان لێده‌كرێت ئه‌م بۆچونه‌ش پشتڕاست ئه‌كرێته‌وه به‌و ڕاپرسیانه‌ی كه ده‌كرێت و گۆڤار‌و ڕۆژنامه ئه‌هلییه‌كان تیایدا پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست ده‌هێنن. 
ئێسته ئه‌م بڵاوكراوانه سنوری خوێنه‌ری كوردیان تێپه‌ڕاندوه و له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی ده‌ره‌وه و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كاریگه‌رییان هه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌ئاشكرا دیاره.
ڕوكردنی خوێنه‌ری كورد له‌م قۆناغه‌دا بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بڵاوكراوانه ئه‌گه‌ر ئاماژه بێت بۆ شتێك ئه‌وه ئاماژه‌یه بۆ تینویه‌تی خه‌ڵك و خوێنه‌ر بۆ هه‌واڵی تازه‌و زانینی شته نهێنی و شاراوه‌كان، وه هه‌روه‌ها ئاماژه‌شه بۆ بێتاقه‌تبونی خوێنه‌ران له‌ڕۆژنامه حیزبی و هه‌واڵه ته‌شریفاتی و دوباره بووه‌كانی ڕۆژنامه ده‌وڵه‌مه‌نده حیزبییه‌كان.
ئه‌م بڵاوكراوانه سه‌ره‌تا له‌ڕوی چه‌ندایه‌تیه‌وه كه‌مبون به‌ڵام چۆنایه‌تیه‌كی به‌هێزو ناوه‌ڕۆكێكی به‌پێَزیان هه‌بوو نوسه‌ره به‌تواناكانیان له ده‌وری خۆیان كۆكردبوه‌وه و توانیان تیراژ‌و خوێنه‌ری خۆیان به‌ره‌و سه‌ره‌وه به‌رن وه دڵی خوێنه‌ری تامه‌زرۆی خۆیان خۆشبكه‌ن.
به‌ڵام ئه‌مانیش ده‌ردی چاولێكه‌ری و زۆروبۆری خه‌ریكه دایان ده‌گرێ به‌شێوه‌یه‌ك هه‌رڕۆژه‌و به‌ناوێكی تازه‌و ژماره (یه‌كی) بڵاوكراوه‌یه‌كی نوی ئاشنامان ده‌كه‌ن و خوێنه‌ران و تامه‌زرۆیانی خۆیان بڵاوه پێده‌كه‌ن و بابه‌ته‌كانیان دووباره‌و سێباره و چه‌ندباره بۆ داده‌ڕێژنه‌وه‌و خوێنه‌رو تیراژی خۆشیان دێننه خواره‌وه.
لێره‌وه ئه‌مه‌وێت بچمه سه‌ر كرۆكی باسه‌كه‌م كه چاوخشاندنێكه به‌چه‌ند ژماره‌یه‌كی بڵاوكراوه ئه‌هلیه‌كانی مانگی سی دا، تابزانین دوباره و له‌یه‌كچون تاچه‌ند تیایاندا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه.
پێویسته ئاماژه به‌وه بكه‌م كه‌وه‌ك خوێنه‌رێك هه‌ستم به‌م دیارده‌یه‌كردوه پێم خۆشبو بیخه‌مه به‌رچاو ئێوه‌ی به‌ڕێز چونكه هه‌ست به‌مه‌ترسی دیارده‌كه ده‌كه‌م كه‌ببێته هۆی تۆراندنی خوێنه‌ری ئه‌م بڵاوكراوانه
ئه‌وه‌ش ده‌ڵێم كه‌ئه‌مه ته‌نها چاوپیاخشاندنێكه‌و به‌س:
له‌ناو سه‌رجه‌م بڵاوكراوه‌كانی مانگی سێی ئه‌م ساڵدا كورتبومه‌ته‌وه بۆ گۆڤاره‌كان، له‌ناو گۆڤاره‌كانیشدا ئه‌مانه‌مان هه‌ڵبژاردووه ( (لڤین ژماره 86 -87، جیهان ژماره 6، كلیل ژماره 4، ستانده‌ر ژماره 33، ڕێگا ژماره 9، 10) ) .
به‌گشتی ده‌بینین له‌كۆی ئه‌م (6) ژماره‌یه‌ی ئه‌م گۆڤارانه كه له‌به‌رده‌ستی ئێمه‌دان بابه‌ته‌كان به‌م شێوه‌یه دابه‌ش بون:_
(18) لاپه‌ڕه سه‌باره‌ت به كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، (46) لاپه‌ڕه سه‌باره‌ت به‌كێشه‌كانی ناو یه‌كێتی، (32) لاپه‌ڕه سه‌باره‌ت به‌ئیسلامیه‌كان، (7) لاپه‌ڕه سه‌باره‌ت به كێِشه‌ی نه‌وت، (27) لاپه‌ڕه سه‌باره‌ت به‌پارتی و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی.
فه‌رمون ئێوه و ئه‌م به‌راورده كه‌ڕاده‌ی دوباره بونه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانمان پیشان ده‌دات:
یه‌كه‌م: باسێكی گرنگ كه ئه‌بوایه له‌م مانگه‌دا زۆر به‌گرنگ باس بكرایه ئه‌ویش كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌یه
به‌م شێوه‌یه باسكرابوو
ژماره | گۆڤا ر | ژماره | باس به لاپه‌ڕه |
1 | لڤین | 86 | - |
2 | لڤین | 87 | 12، 13، 14، 15، 16، 17، 18، 19 |
3 | ستانده‌ر | 33 | - |
4 | جیهان | 6 | 12، 13، 14، 15 |
5 | كلیل | 4 | 20، 21، 24، 25 |
6 | ڕێگا | 9، 10 | 21، 22 |
دووه‌م:باسی یه‌كێتی نیشتمانی و كێشه‌ناوخۆییه‌كانی به‌گشتی و باڵی ڕیفۆرم به‌تایبه‌تی زۆربه‌ی لاپه‌ڕه‌كانیئه‌م گۆڤارانه‌یان پڕكردۆته‌وه و بۆته زۆرترین باسی ناو ئه‌م گۆڤارانه، به‌ڵام ئه‌م باسانه زیاتر له‌یه‌ك بازنه‌دا ئه‌خولێنه‌وه‌و وا له‌خوێنه‌ر ئه‌كه‌ن كه زه‌وقی خوێندنه‌وه‌ی نه‌مێنی و هه‌ست به‌دوباره‌بونه‌وه و بیبابه‌تی بكات.
ژماره | گۆڤا ر | ژماره | باس به لاپه‌ڕه |
1 | لڤین | 86 | 4، 5، 6، 7، 8 |
2 | لڤین | 87 | 4، 5، 6، 7، 8، 9، 10، 26، 27، 42 |
3 | ستانده‌ر | 33 | 2، 3، 4، 5، 6، 7 |
4 | جیهان | 6 | 16، 17، 18، 19، 32، 33، 34، 35، 43 |
5 | كلیل | 4 | 5، 6، 7، 8، 9 |
6 | ڕێگا | 9، 10 | 4، 5، 6، 7، 23، 42، 43، 44، 45، 46، 47 |
سێیه‌م:سه‌باره‌ت به ئیسلامیه‌كان
ژماره | گۆڤا ر | ژماره | باس به لاپه‌ڕه |
1 | لڤین | 86 | 28، 29، |
2 | لڤین | 87 | 39 |
3 | ستانده‌ر | 33 | 8، 9، 10، 11، 26، 27 |
4 | جیهان | 6 | 4، 5، 6، 7، |
5 | كلیل | 4 | 10، 11، 12، 13، 14، 15، 18، 19 |
6 | ڕێگا | 9، 10 | 12، 13، 14، 15، 16، 17، 18، 19، 20، 24، 25 |
چواره‌م: كێشه‌ی نه‌وت و گرێبه‌سته‌كان
ژماره | گۆڤا ر | ژماره | باس به لاپه‌ڕه |
1 | لڤین | 86 | - |
2 | لڤین | 87 | 40 |
3 | ستانده‌ر | 33 | - |
4 | جیهان | 6 | 24، 25، 26 |
5 | كلیل | 4 | 2، 3، 4 |
6 | ڕێگا | 9، 10 | - |
پێنجه‌م:سه‌باره‌ت به‌پارتی دیموكرات و سه‌ركردایه‌تی پارتی
ژماره | گۆڤا ر | ژماره | باس به لاپه‌ڕه |
1 | لڤین | 86 | 15، 16، 36، 37 |
2 | لڤین | 87 | 28، 29، 30، 31، 34، 35، 46 |
3 | ستانده‌ر | 33 | 2، 3، 4، 5، 6، 7 |
4 | جیهان | 6 | 2، 18، 19، 20، 44 |
5 | كلیل | 4 | 34، 35 |
6 | ڕێگا | 9، 10 | 26، 27، 28 |
شه‌شه‌م:چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌ڵۆی ئیبرایم ئه‌حمه‌د
ژماره | گۆڤا ر | ژماره | باس به لاپه‌ڕه |
1 | لڤین | 86 | - |
2 | لڤین | 87 | 20، 21 |
3 | ستانده‌ر | 33 | - |
4 | جیهان | 6 | - |
5 | كلیل | 4 | 22، 23 |
6 | ڕێگا | 9، 10 | - |
له‌كۆتایدا ئه‌مه‌وێت چه‌ند سه‌رنجێك بخه‌مه‌ڕو:
*له‌سه‌رجه‌م ژماره‌كانی ئه‌م مانگه‌دا هیچ باسێك سه‌باره‌ت به‌ڕاپه‌ڕین به‌رچاو ناكه‌وێت، له‌كاتێكدا سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه یادی ڕاپه‌ڕینی گه‌لی كورد بوو.
*سه‌رجه‌م وێنه‌كانی به‌رگی یه‌كه‌می بڵاوكراوه‌كان وێنه‌ی كه‌سی یه‌كه‌می سه‌ركردایه‌تی حیزبه سیاسیه‌كانه، یان سه‌رجه‌م وێنه‌كان (جگه له جیهان) وێنه‌ی كه‌سی یه‌كه‌م و دووه‌می یه‌كێتی و پارتییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
