ڕێكخراوی یونسێف له ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا كه تایبه‌ته به دایكان و منداڵانی ساوا، له جۆهانسبۆرگی پایته‌ختی ئه‌فریقایی باشوور بڵاویكرده‌وه و ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر به‌راوردێك بكه‌ین له‌نێوان ئه‌و ژنانه‌ی له وڵاته هه‌ژارنشینه‌كاندا نیشته‌جێن و ئه‌و ژنانه‌ی له وڵاته د
هوڵهمهندهكاندا نیشته‌جێن، جیاوازیه‌كی ئێجگار گه‌وره ده‌بینین. چونكه ئه‌وژنانه‌ی كه له‌وڵاته ههژارهكاندان، به‌ڕێژه‌ی (300) جار زیاتر له‌و ژنانه‌ی له وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ندا ده‌ژین، مه‌ترسی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان هه‌یه به‌مردن له‌كاتی منداڵبوندا. یونسیف له‌م ڕاپۆرته‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه و ده‌ڵێت: ئه‌م جیاوازییه زۆره‌ی له‌م ڕووه‌وه به‌دی ده‌كرێ، تاوه‌كو ئێستا له‌جیهاندا له‌هیچ جۆره پێوانه‌یه‌كی مردن‌دا به‌م زه‌قیه به‌دینه‌كراوه.
هه‌روه‌ها ئه‌م ڕاپۆرته باسله‌وه‌ش ده‌كات ڕێژه‌ی مردنی ژنان له‌كاتی منداڵبووندا له وڵاتی نێجیریا له‌هه‌ر حه‌وت كه‌س یه‌كێكیان ژیانیان له مه‌ترسیدایه ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی ئێجگار زۆره، له‌كاتێكدا له وڵاتی" ئایسله‌ند" له (47600) ژن یه‌ك كه‌سیان به‌م هۆیه‌وه ژیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. سه‌ره‌ڕایی ئه‌مانه‌ش ئه‌م ڕاپۆرته وتی: ڕۆژانه تێكرا له‌كاتی سكپڕی یا منداڵبووندا (1500) ژن له سه‌راسه‌ری جیهاندا ده‌مرن، كه‌نزیكه‌ی نیوملێونیان له‌ته‌مه‌نی منداڵیدان و له 90% شیان كه‌وتونه‌ته كیشوه‌ری ئاسیا‌و ئه‌فه‌ریقاوه. له 22% ژن ته‌نها له‌وڵاتی هندستاندان. له‌نێوان ئه‌م ژماره زۆره‌دا چواریه‌كی ئه‌م ژنانه‌نه به‌هۆی خوێنبه‌ربوونه‌وه، 15% به‌هۆی ههوكردننهوه و 13% به‌هۆی منداڵ له‌بارچوونه‌وه و 12% به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن له‌كاتی دووگیانی‌دا و 8% یشیان به‌هۆی گیروگرفتی جۆراو جۆری كاتی منداڵبووندا گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌م ڕاپۆرته ئه‌وه‌شی ڕوونكرده‌وه كه مه‌رگی دایك كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌یه بۆ مه‌ترسی زیاتر له‌سه‌ر مردنی منداڵه ساواكانیان، به‌تایبه‌تی له"25" ڕۆژی سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیاندا، چونكه ئه‌و ساوایانه له‌و ته‌مه‌نه‌دا چاوه‌ڕوانی مه‌ترسی مردنیان زیاتر لێده‌كرێت. هه‌روه‌ها ئه‌و منداڵانه‌ی كه دایكیان له دوای تێپه‌ڕوونی شه‌ش هه‌فته له‌پاش منداڵبوون، ده‌مرن زیاتر ئه‌گه‌ری مردنی لێده‌كرێت تا ئه‌و منداڵانه‌ی دایكیان به‌زیندویی ده‌مێنێته‌وه، زۆربه‌ی ئه‌م منداڵانه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت تا ته‌مه‌نی دووساڵی بژین. بۆنمونه له‌وڵاتی ئه‌فغانستاندا 75% ئه‌و منداڵانه‌ی كه دایكیان له كاتی منداڵبووندا ده‌مرن، ئه‌و په‌ڕی تا یه‌ك ساڵ ده‌ژین. جگه‌له‌وه‌ش ئه‌و ژنانه‌ی كه چاودێری ته‌ندروستییان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت له‌كاتی سكپری و منداڵبووندا 80% یان مه‌ترسی مردنیان له‌سه‌ر كه‌م ده‌بێته‌وه.
سه‌رچاوه: همشهری إنلاین
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
