هێمن کارێزەیی لە دایک بووی شاری سلێمانییە. ژیانی منداڵی و قۆناغی خوێندنی سەرەتایی هەر لە سلێمانی تەواو کردووە. لە ساڵی 2003 هێمن و بنەماڵەکەی ڕوو لە ووڵاتی نەرویژ دەکەن و دوور لە ڕۆح و سۆزی نیشتی
مان تا ئێستا لەو ووڵاتە ژیان بەسەر دەبەن. هێمن کەسێکی لەسەرخۆ و ڕۆح سوکە، بە جۆرێک کە زۆر لە گەورەکانیش خۆشیان دەوێت و گاڵتەی لەگەڵیاندا هەیە. ڕۆژانە سەرقاڵی خوێندنی ئێکۆنۆمی و خوێندنی ئه‌ندازیاری کۆمپیوته‌ره. هەندێک لە کاتیشی بۆ وەرزش تەرخان کردووە، لەگەڵ ئەمانەشدا ئەو هەستە جوانەی لە ناخیدا پەیدا دەبێت بە شێوەی هۆنراوە و ووشەی جوان و سادە، تنۆک تنۆک بە نووکی پێنوسەکەیدا دەتکێتە سەر لاپەڕەی ئەو دەفتەرەی کە هۆنراوەکانی هێمنی لە ئامێزی خۆی گرتووە. دوای خوێندنەوەی هۆنراوەکانی هێمن و سەرسام بوونم پێی وەک گەنجێکی کورد و دانیشتووی ووڵاتێکی بیانی، هیوام خواست بتوانم دیمانەیەکی لەگەل ساز بدەم تاوەکو بتوانم هەندێک لە پرسیارەکانمی ئاڕاستە بکەم و بە خوێنەری خۆشەویستیشی بناسێنم.
* ڕێبین ڕزگار: هێمن کارێزەیی لە ماوەیەکی کورت‌دا و کارێکی گەورە و زۆر بۆچی دەگەڕێتەوە؟
* هێمن کارێزەیی: وەک ئەزانین کە مێدیای کوردی بایەخێکی ئەوتۆی بە هۆنراوە نەدابوو، هەر بۆیەش هۆنراوەنووسان کەم دەردەکەوتن، بەڵام خۆشحاڵانە لەگەڵ زیادبوونی مێدیای کوردی و بەڕێوەبردنیان لە لایەن خەڵکی ڕۆشنبیرەوە، توانرا دەرگا واڵا بکەن بۆ هۆنراوەنووسان تا هۆنراوەکانیانی لێ بڵاوبکەنەوە. هەر بۆیە منیش بە باشم زانی کە دەربکەوم و ئەوەی لە ناخمدا هەیە بە هۆنراوە دەریببڕم و بتوانم کەلێنێک پڕبکەمەوە.
* ڕێبین ڕزگار: ڕاگەیاندن وەک ماڵپەڕە کوردیەکان تا چەند هاریکارت بوون بۆ بڵاوکردنەوەی هەست و سۆزت لە ڕێگای هۆنراوەوە؟
هێمن کارێزەیی: ماڵپەڕە کوردیەکان بە خەمی گەلی کوردەوەن. هاریکاریان کردووم. سوپاسیان ئەکەم.
* ڕێبین ڕزگار: هۆنراوەت بۆ هیچ هونەرمەندێک نوسیووە؟
* هێمن کارێزەیی: به‌ڵێ چه‌ند هۆنراوه‌یه‌کم پێشکه‌شی چه‌ند هونه‌رمه‌ندێکی خۆشه‌ویست کردووه، ئه‌وانیش سه‌رقاڵی کارکردنن تێیدا. ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ش هونه‌رمه‌ندی به‌ڕێز و خۆشه‌ویست کاک مه‌ریوان سه‌فادین به‌ڕێز هونه‌رمه‌ند حوسێن گه‌رمیان و ڕاپه‌ری کورد ڕێنوار که ناسراوه به ڕێ‌نی و چه‌ند هونه‌رمه‌ندێکی دیکه که داهاتویه‌کی نزیکدا گوێگری ده‌به‌ن.
* ڕێبین ڕزگار: تا چەند ئامادەییت تێدایە هۆنراوە بنوسیت کە ناوەرۆکەکەی لە سەر خواستی هونەرمەندەکە خۆی بێت؟
* هێمن کارێزەیی: له ڕا‌ستیدا بۆ ئه‌و کاره هه‌میشه ئاماده‌ییم تێدایە. من پێم باشتره هونه‌رمه‌ند داوای ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی بکات، چونکه گۆرانیبێژ دەتوانێت به شێوه‌کی جوان هۆنراوەکە له ناخیه‌وه دەر‌ببڕێت.
* ڕێبین ڕزگار: ئەگەر داوای بەشێک لە خۆشەویست ترین هۆنراوەی خۆتمان بۆ بنووسە، چیمان پێسکەش ئەکەیت؟
هێمن کارێزه‌یی: پارچه هۆنراوه‌کی نوێم پێشکه‌شتان ده‌که‌م که بۆ یه‌که‌م جاره بڵاویش ببێته‌وه
گۆزه‌له‌شان
ئەی جوانی هه‌موو جوانــــــان...
گۆزه‌له‌شانی چاو به‌کلی شۆخوشه‌نگ
سه‌رهه‌ڵبڕه تا له ڕووخساری جوانیت بڕوانم!!!
تا منی پڕ له تۆ، شانه‌ی که‌م زوڵفی خاوت...
سه‌رهه‌ڵبڕه ئه‌ی دڵ فڕێن، ئه‌ی قه‌شه‌نگترین شاجوان!!!
وه‌ره دوو به دوو ده‌ست له ملان له جوانی دوونیا بڕوانین...
تا تێربین له ئامێزی خۆشه‌ویستی گه‌ردوون...
تا منی ئه‌سیری تۆ، فیدای که‌م دڵ و گیان...
* ڕێبین ڕزگار: ئایا هۆنراوە لە لایەن هۆنراوەنووسی کوردەوە لە ناوەوە و دەرەوەی ووڵات جیاوازی هەیە؟
* هێمن کارێزەیی: بە ڕای من هەیە. شێوەی ژیان بەسەر بردنی کورد لە دەرەوە بە جۆرێکی ترە. ئێمە تامەزرۆی بینینی سروشتی کوردستانین، لە غەریبی دەژین، شتەکان جیاوازە لێرە. تەنانەت ئەشق کردنمان لێرە لەوانەیە بە شێوەیەکی تر بێت وەک لە کوردستان. هەربۆیە شێوەی ناخ دەربڕینەکانمان لەوانەیە دوو ئازاری جیاواز بن..
* ڕێبین ڕزگار: هیج هۆنراوەنووسێک هاریکاریان کردوویت؟
* هێمن کارێزەیی: خۆشحاڵ دەبم بە ناسینی هۆنراوەنووسانی تر، تا ڕا و سەرنجیان وەربگرم. جگە لە یارسان بەرزنجی کە هاندەر و یارمەتیدەرم بووە، کەسی تر هاریکاری نەکردووم.
* ڕێبین ڕزگار: هەندێک لە هۆنراوەنووسەکان پێیان وایە لاوازی هۆنراوە باڵی بەسەر گۆرانی کوردی‌دا کێشاوە، تۆ چی لەم بارەیەوە دەڵێیت؟
* هێمن کارێزەیی: لەوانەیە وابێت، بەڵام گرنگە بشزانرێت کام هۆنراوە لەگەڵ کام ئاواز و ئەدا کردندا بەکاردەهێنرێت. وه هونه‌رمه‌ندان و شاعیرانیش ئازادن له کاره‌کانیان.
* ڕێبین ڕزگار: ڕات چیە لەسەر بەرهەمهێنانی ئەلبومی شیعری؟
* هێمن کارێزەیی: بۆ ئه‌م کاره من ده‌ڵێم کارێکی جوانه، چونکه شه‌رت نیه که که‌سێک هۆنراوه‌یه‌ک دەخوێنێتەوە، له ناخی هۆنراوه‌نووسەکە تێبگات! هه‌ر بۆیه کاتێک گوێبیستی دەبێت جوانتر له ناخ و ووشه‌کانی هۆنراوه‌نووس تێدەگات.
* ڕێبین ڕزگار: ئەڵێن هێمن ئاشقە، وایە؟
* هێمن کارێزەیی: لە ئێستادا تەنها ئاشقی کوردستانم.
* ڕێبین ڕزگار:هۆی چیە غەم و دووری دەوری سەرەکی دەبینن لە هۆنراوەکانتدا؟
هێمن کارێزەیی: له ڕا‌ستیدا سه‌رجه‌م هۆنراوه‌کانم باسێکه له ڕۆژانێک که له واقعیدا ڕوویداوه. هه‌ر بۆیه لەم ڕۆژه‌دا خه‌مگینیی لە هه‌ستمدا جێگەی خۆی کردووەتەوە.
* ڕێبین ڕزگار: سوپاست دەکەم کە توانیت لە کاتی خۆت بۆ من تەرخان بکەیت هێمن گیان. من هیجم نەماوە، تۆ ئەگەر پەیڤێکت هەیە بفەرموو..
* هێمن کارێزەیی: هیوادارم خوێنەر لێمان ڕازی بن، زۆر سوپاسی بەرێزیشت ئەکەم کاک ڕێبین گیان. هیوادارم نموونەت زۆربێت و بەردەوام بیت لەسەر بەسەر کردنەوەی ئەو کەسانەی چالاکن لە بواری هونەر و هەموو بوارەکانی تر.
ئاماده‌کردنی: ڕێبین ڕزگار
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
