شانۆگه‌ری فێله‌كانی جه‌مۆ له شاری هه‌ولێر نمایشكرا و له هه‌رسی رۆژی نمایشكردنیدا بینه‌رێكی یه‌كجار زۆری بۆ هۆڵی شانۆ راكێشا و ئه‌وه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌م شانۆ كه ژماره‌ی پێوانه‌یی بینه‌ری به‌زاند، ده‌رهێنه‌ری شانۆگه‌ریه‌كه پێیوایه ده‌قی شانۆگه‌ریه‌كه له كێشه‌ی خه‌ڵك و حه‌زی بینه‌ر نزیك بووه و ئه‌وه‌ش به هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌زانێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی باس له قه‌یرانی شانۆ و نه‌بوونی بینه‌ری شانۆ ده‌كری، به‌ڵام شانۆگه‌ری فێله‌كانی جه‌مۆ كه له هه‌رسی رۆژی 5:6:7:/4/ 2009 له هۆڵی گه‌ڵ نمایشكرا و له هه‌رسی رۆژی نمایشكردنیدا بینه‌ر به حه‌زێكی زۆره‌وه هۆڵی شانۆگه‌ریه‌كه‌یان پڕكرد، له باره‌ی بوونی رێژه‌ی ئه‌و بینه‌ره بۆ بینینی شانۆگه‌ریه‌كه هونه‌رمه‌ند هیوا سوعاد یوونس ده‌رهێنه‌ری شانۆگه‌ریه‌كه باسی ئه‌وه ده‌كات كه ریكلامێكی باش بۆ ئه‌و به‌رهه‌مه ئاماده‌كرا، به‌ڵام بۆ هۆكاره‌كانی دیكه گوتی "ئه‌و بابه‌ته‌ی كه ئێمه هه‌ڵمانبژارد نزیك بوو له خه‌ڵك، بینه‌ر دێت بۆ ئه‌و شانۆگه‌ریانه‌ی خۆی تێدا ببینێته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌كته‌رانه‌ی كه به‌رجه‌سته‌ی شانۆگه‌ریه‌كه بوون هه‌ریه‌كه‌یان جه‌ماوه‌ری تایبه‌تی خۆی هه‌یه، هه‌رچه‌نده خه‌ڵكێكی زۆر دڵنیان بوون له‌وه‌ی راسته ئه‌و ئه‌كته‌رانه‌ی له‌و شانۆگه‌ریه‌دا به‌شدارن كۆمیدین، به‌ڵام ئه‌و ده‌رهێنه‌ره‌ی له‌گه‌ڵیان كار ده‌كات به دوای جنێو و ته‌شهیر ناكه‌وی، بۆیه بوونی ئه‌و بینه‌ره زۆره دیاره نیشانه‌ی ئه‌وه بووه خه‌ڵكه‌كه بابه‌ته‌كه‌ی به دڵ بووه".
هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ند هیوا سوعاد ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه له كاره‌كانی داهاتووی خۆیدا هه‌وڵده‌دات له رێگه‌ی ئه‌و ده‌قه خۆماڵی و ئاهه‌نگ سازیانه به‌رده‌وام بێت، تا ئه‌و كاته‌ی بینه‌ر ده‌هێنرێنه‌وه نێو هۆڵه‌كانی شانۆ، گوتیشی "به‌ده‌ر له بابه‌ته خۆماڵیانه، جار جاره‌ش بابه‌تی كلاسیكی پێشكه‌ش ده‌كه‌م، چونكه ئه‌و بابه‌ته‌ش پێویسته هه‌بێت و كاری له‌سه‌ر بكری". له‌به‌رئه‌وه‌ی شانۆگه‌ریه‌كه بازاری گه‌رمه و بینه‌ری به‌رده‌وامه، ده‌رهێنه‌ری شانۆگه‌ریه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد تا جه‌ماوه‌ر هه‌بێت، به‌رهه‌مه‌كه پێشكه‌ش ده‌كری و یه‌ك رۆژ و دوو رۆژی بۆ دیاری نه‌كراوه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
