مامۆستا زامدار له هه‌ردوو جیهانی بێسنووری ئه‌ده‌ب و هونه‌ر له‌سه‌ره‌تای كاركردنییه‌وه تاوه‌كو ئه‌م ساته وه‌خته‌ش به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان
توانیویه‌تی ئازادی خۆی تیا پیاده بكات، به‌رده‌وام له ڕێی ئه‌ده‌ب و هونه‌ره‌وه كه ره‌نگدانه‌وه‌ی ململانێی شێوه جیاجیاكانی مرۆڤـــ بووه له‌گه‌لڕ سروشت و گه‌ردوون و جیهانی ده‌وروبه‌ریدا، دیسان له شاكاره‌كانییدا، ئه‌و ململانێیه‌ش به‌دی كراوه، ده‌كرێت بوترإ شاكاره ئه‌ده‌بیی و هونه‌رییه‌كانی زامدار تۆمارێكن، شێوه‌ی ژیان و گوزه‌ركردن و حه‌زه‌كانی ئاده‌میزادن له رابردوو و ئێستاشدا، ئه‌مه‌ش وای كردووه كه زامدار له سێكوچكه‌ی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و ژیان جیانه‌بێته‌وه‌و، ژیان و سروشت به بێی هه‌ردوو جیهانی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر له‌لایه‌وه مه‌حالڕ بێت.
مامۆستا مه‌حمود زامدار ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه به‌رده‌وامه له به‌خشش و هه‌وڵدان بۆ خزمه‌تكردنی وشه‌و ئه‌ده‌ب و هونه‌ری كوردی، له‌گه‌لڕ ئه‌وه‌شدا زامدار كه خۆشبه‌ختانه تا ئێستا له ژیاندا ماوه، یه‌كێكه له‌وانه‌ی بۆ گه‌ل ژیا و ژیان گوزره ده‌كات.
مامۆستا زامدار به‌پێی ئه‌و نووسینانه‌ی كه بڵاوی كردۆته‌وه (به‌داخه‌وه نووسینه‌كانی پێشوویم كه‌م خوێندۆته‌وه) دیاره هه‌ر له زووه‌وه ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری بارودۆخ و رووداوه‌كانی سه‌رده‌می خۆی و هه‌ستی كوردایه‌تی ده‌یبزوێنێ و هه‌ر ئه‌وه‌ش وای لێده‌كات، كه چانسی سه‌فه‌ر كردنی یه‌كێتی سۆڤێتی جارانی بۆ خوێندن له ده‌ست بدات.
خواڵێخۆشبوو برایم ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت:
له‌به‌ر چاوی به‌د له ترسی به‌دكار
دڵی خۆم ئه‌كه‌مه گۆڕی یادگار
به گریانی وشك به ناڵه‌ی بێده‌نگ
دێنمه له‌رزین ته‌ختی كردگار
مامۆستا مه‌حمود زامدار، دڵه‌كه‌ی خۆی كردووه به گۆرێكی قوڵی یادگار، به‌ڵام له بری گریانی وشك و ناڵه‌ی بێده‌نگی، قه‌ڵه‌می خزمه‌تكردنی وشه‌و ئه‌ده‌ب و هونه‌ری كوردی به‌كار هێناو ته‌ختی كردگاریشی هێناوه‌ته له‌رزین.
له‌گه‌لڕ ئه‌وانه‌شدا له نووسین و وتاره‌كانی زامداردا پاراستنی رێنووسی كوردی به‌دی ده‌كرێت و ئه‌و له‌م بواره‌وه‌ش تا بڵێی ده‌وڵه‌مه‌نده.
ئێستا ئه‌و له‌ته‌مه‌نی پیری دایه، به‌ڵام پیرێكی هه‌میشه گه‌نجانه، گه‌نجێكی هه‌میشه پیریش، هه‌میشه ووته‌ی شیرین و ئامۆژگاری به‌سوود له نێوانی لێوه‌كانی ده‌پرژێ... .
مامۆستا ئێستا قوتابخانه‌ی گه‌نجه‌كانه‌و ئه‌زموونی خۆی به‌سه‌ر گه‌نجه‌كان ده‌به‌خشێته‌وه تا ئه‌وانیش فێری جوانی ژیان ببن، تا فێری گێڕانی رۆڵی خۆیان ببن وه‌ك كاره‌كته‌رێك له‌سه‌ر شانۆی ژیان بۆ خزمه‌تكردنی وڵات به تایبه‌تیش له هه‌ردوو بواری ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا...
تێبینی: هه‌رچه‌ند ده‌یكه‌م بۆم ناكرێت وه‌سفی زیاتری ئه‌و زاته بكه‌م، مه‌گه‌ر بانگێكی هێمنی شاعیر‌و هه‌ژار بكه‌م تا ئه‌وانیش دوو چوارینه شعر بكه‌نه دیاری بۆی... . ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌وه نووسیومه به ترس و دڵه راوكێوه چه‌ند جارێك به‌سه‌ری دا چوومه‌ته‌وه، چونكه چه‌ند هه‌ولڕ بده‌م بنووسم ناتوانم بگه‌مه ترۆپكی كۆتایی وه‌سف كردنی مامۆستا مه‌حمود زامدار، هیودارام له یه‌زدانی دلۆڤان ته‌مه‌نی درێژتر بكات و وازوو ماڵئاواییمان لێنه‌كات...
Sahen_darush@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
