چیرۆكی رۆژنامه‌نووسی:
ئه‌و ساته‌ی جێی هێشتم ناخۆشترین كات بووله ژیانم، چونكه نه‌م ده‌زانی چاره‌نووسمان به‌ره‌و كوێ ده‌چێت هه‌رچه‌ند هه‌وڵم له‌گه‌ڵ دا كه له‌و بڕیاره چ
هشیمان بێته‌وه و به دیار ئه‌و ژیانه‌وه بین كه هه‌موومانی كۆكردبوه‌وه له ماڵێكی بچوك دا و به ئاسووده‌ی گوزه‌رانمان ده‌ڕۆیشت، به‌ڵام ئه‌و له كه‌لی شه‌یتان نه‌هاته خواره‌وه بڕیاره‌كه‌ی خۆی گه‌یانده سه‌رو ڕووه‌و هه‌نده‌ران ملی ڕێگای گرته به‌ر و ڕۆیشت، پاش بێ سۆراخ بوونی نزیكه‌ی دوو مانگ هه‌واڵمان نه‌زانی ئنجا هه‌نگاو هه‌نگاو تا گه‌یشته شوێنی مه‌به‌ست ئاگاداری ده‌كردینه‌وه ئه‌و كاته‌ی گه‌یشت شای و لۆغان له ماڵی ئێمه ده‌ستی پێكردوو زۆر ئاسووده بووین چونكه ده‌مان زانی ئیتر ژیانی مه‌ترسی نه‌ما له ڕێگاوبان و پاش گه‌یشتنی به‌رده‌وام داوامان لێده‌كرد كه چاره‌یه‌ك له ئێمه بكات چونكه ژیان لێره بۆ ئێمه ڕۆژ دوای ڕۆژ قورس ترده‌بوو، هه‌رچه‌نده ئه‌و هاوكاری ئه‌كردین به‌ڵام له ڕوی سۆزوخۆشه‌ویستی خێزانیه‌وه ئه‌و له‌وی و من لێره بۆشای یه‌كی زۆری خسته نێوانمان و مناڵه‌كانیش ته‌مه‌نیان بچووك بوو ده‌بوایه به‌رده‌وام چاویانم به‌سه‌ره‌وه بێت و خزمه‌تیان بكه‌م، كات ده‌ڕۆیشت نزیكه‌ی دوو ساڵ به‌سه‌ر ڕۆیشتنی تێپه‌ری هه‌ستم ئه‌كرد تاكات تێپه‌ری ئه‌و سۆزوخۆشه‌ویستیه‌ی جارانی به‌ره به‌ره كه‌م ئه‌بوه‌وه بۆیه منیش به‌رده‌وام پێم ئه‌ووت یان ده‌بێ به یه‌كجاری بگه‌ڕێیته‌وه یان ده‌بی ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ خۆت به‌ری بۆ ئه‌وی، پاش مشتوومڕێكی زۆر بڕیاری دا كه ئێمه‌ش به‌ری زیاتر له سێ ساڵ چاوه‌ڕوانی دوای به‌ره‌و هه‌نده‌ران ڕۆیشتین وهه‌رچه‌نده زه‌حمه‌تێكی زۆرمان كێشا به‌ڵام گه‌یشتن بۆ لای پیاوه‌كه‌م و ماوه‌یه‌كی كه‌م بوو له گه‌یشتنم هه‌ستم كرد ئه‌و سۆزوخۆشه‌ویستیه‌ی له كوردستان بۆ منی هه‌بووه نه‌ماوه ڕۆژ به‌ڕۆژ درۆی له‌گه‌ڵ ئه‌كردم، ڕۆژانه ده‌ڕۆیشت بۆ كار زۆر دره‌نگ ئه‌گه‌ڕایه‌وه جاری واش هه‌بوو به‌سێ شه‌و جارێك نه‌ده‌هاته‌وه ماڵه‌وه بۆ ئێمه‌ش ناخۆش بوو چونكه تازه چووبوینه ئه‌وی و زمانمان نه‌ده‌زانی و شاره‌زای هیچ شوێنێك نه‌بووین له ناو چواردیواری ماڵه‌وه چاوه‌ڕێی پیاووه‌كه‌م بووم. ئه‌ویش هیچ سۆزوخۆشه‌ویستیه‌كی بۆمان نه‌بووه دوای هه‌ستم كرد كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ چه‌ند ژنێكی تردا هه‌یه. زۆربه‌ی شه‌وان له‌لای ئه‌وان ده‌مێنێته‌وه جارجاره‌ش ژنی بێگانه‌ی ئه‌هێنایه ماڵه‌وه به بیانووی ئه‌وه‌ی كه به‌یه‌كه‌وه كارده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌وان نه‌بێت كاری ده‌ست ناكه‌وێت، ڕۆژ به‌ڕۆژ نێوانمان به‌ره‌و خراپتر ده‌چوو به‌ڵام هه‌ردانم به‌خۆمم دا گرت به‌ڵكو گۆرانی به‌سه‌ردا بێت و چاك ببێت به‌ڵام سودی نه‌بوو دوای بۆم ده‌ركه‌وت كه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ژنانی ئه‌وروپی ڕائه‌بووێری، ئێواره‌یه‌كی دره‌نگ كه هاته‌وه زۆر بێتاقه‌ت بووم چه‌نكه چوار ڕۆژ بوو نه‌گه‌رابوه‌وه كه هاته‌وه به نه‌رمی لێم پرسی له كوێ بوویت بۆچی كه ناگه‌ڕێًیته‌وه ئاگادارمان ناكه‌یته‌وه به‌ڵام ئه‌و به‌سه‌رماندا ته‌قیه‌وه‌و كه‌وتینه شه‌ڕه قسه له‌گه‌ڵ یه‌كتری دوای كه‌وته لێدانی من زۆر به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه كه‌وته لێدانم هه‌موو گیانی شل و كوت كردم و ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته نه‌م ده‌توانی بجوڵێمه‌وه له‌به‌ر ئازاری گیانم ئه‌مه جارێ نه‌بوو هه‌ر به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر ئه‌م ڕه‌فتاره تا ڕۆژێك به تووندی په‌لاماری دام زۆر ئازارم گه‌یشت منیش پاڵێكم پێوه‌نا وه له ده‌ستی ڕام كرد ئاگام لێ بوو مناڵه‌كان كردیان به قیژه و هاوار به‌ڵام له‌به‌ر ئازاری گیانی خۆم ڕامكرد چوومه ده‌ره‌وه، زۆر بێزار بووم شاره‌زای هیچ شوێنێك نه‌بووم به‌شه‌و هاتمه ده‌ره‌وه نه‌م زانی به‌ره‌و كوێ بڕۆم هه‌ر ده‌ڕۆشتم باخێك كه‌وته سه‌ر ڕێگام بۆ پشودان چووم بۆ ناو باخه‌كه له‌سه‌ر كورسیه‌ك پاڵ كه‌وتم بۆ ئه‌وه‌ی تۆزێك هیلاكیم بحه‌سێته‌وه گوڕ به گوڕیش فرمێسك له چاوانم ئه‌هاته خواره‌وه ژنێكی پیر كه چه‌ند مه‌ترێك له‌ولای منه‌وه بوو هات بۆ لام قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردم هه‌رچه‌نده من زمانی ئه‌وانم نه‌ده‌زانی به‌ڵام له من گه‌یشت كه كێشه‌م هه‌یه نده‌ستی هێنا به سه‌رماو ئاگام لێ بوو ئه‌ویش له‌گه‌ڵ من فرمێسكی له چاو ئه‌هاته خوار پاش چه‌ند سه‌عاتێك كات زیاتر ساردی بوو نم نم باران ده‌باری، پیره ژنه‌كه داوای لێ كردم كه له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕۆم بۆ ماڵه‌كه‌ی له نزیك پاركه‌كه‌یا له شوقه‌یه‌كدا بوو منیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جلێكی ئاسای ماڵم له‌به‌ر بوو ناچار بووم له‌گه‌ڵ بڕۆم بۆ ماڵه‌كه‌ی ئه‌و ژنه زۆر میهره‌بان بوو به‌ڕاستی مرۆڤێكی زۆر به ویژدان و مرۆڤ دۆست بوو نزیكه‌ی دوو هه‌فته له ماڵی ئه‌و ژنه مامه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئاگایه‌كم له مناڵه‌كان بێ ڕۆژێك له ماڵه‌وه بێزار بووم چووم بۆ ناوباخه‌كه‌ی كه نزیك ماڵی ئێمه‌و پیره ژنه‌كه بوو بیرم هه‌ر له كوردستان و مناڵه‌كانم ده‌كرده‌وه له پڕێكا كچه گه‌وره‌كه‌م كه‌وته به‌ر چاوم هاوارم لێكرد‌و هاته لام تێر تێر له باوه‌شم گرت و ماچم كرد شویچنی خۆمم پێ ووت به‌ومه‌رجه‌ی كه به باوكی نه‌ڵی له‌گه‌ڵ خۆم بردمه‌وه بۆ ماڵی پیره ژنه‌كه پاش سی كاژمێر به‌یه‌كه‌وه بوون داوام لێ‌كرد له‌به‌ر مناڵه‌كانی تر بڕواته‌وه بۆ ماڵه‌وه دوای ماوه‌یه‌ك كه ڕۆژانه كچه‌كه‌م ده‌هاته لام باوكی داوای لێكردبوو پێم بڵێت بگه‌ڕێمه‌وه به‌ڵام من نه‌ڕۆیشتمه‌وه تا ڕۆژێك له ناو باخه‌كه یه‌كترمان بینی پیاوه‌كه‌م په‌شیمانی خۆی له كرداره‌كانی ده‌ربڕی منیش گه‌ڕامه‌وه بۆ لای و به مناڵه‌كانم ئاشنا بوومه‌وه به‌ڵام چه‌ند ڕۆژێكی نه‌برد جارێكی تر هه‌مان كرداری دووباره كرده‌وه ئه‌م جاره ئه‌وه‌نده‌ی لێدام نه‌م ئه‌توانی بڕۆم بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته له نه‌خۆشخانه كه‌وتم پاش چاك بوونه‌وه‌م داوای جیا بوونه‌وه‌م كرد‌و پارێزه‌رم گرت ماوه‌ی دوو هه‌فته له یه‌كتری جیا بووینه‌وه به بڕیاری دادگاش پیاوه‌كه‌م گوێزرایه‌وه بۆ شوێنێكی تر كه دوور بوو له ئێمه وه منیش گه‌ڕامه‌وه بۆ لای مناڵه‌كانم و ئێستا خزمه‌تی كچه‌كانم ئه‌كه‌م كوڕه‌كه‌شم به‌ره‌و ووڵاتێكی تر ڕۆیشت ماوه‌یه‌كی زۆر ئاگام لێ نی یه هه‌نده‌ران ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی له نێوانمان نه‌هێشت و خێزانه‌كه‌مانی هه‌ڵوه‌شان.
ئه‌مه سه‌رگوزشته‌ی ژنێك بوو كه به ته‌له‌فۆن پێ ی ووتم.
nrosty@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
