- بۆ به‌رێز جه‌نابی سه‌رۆك ( (كاك نێچیرڤان بارزانی) ) :-
- پاش رێز‌و سڵاوی بی پایانم:-
- من وه‌كو قوتابی له كۆلیژی ئه‌ندازیاری زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له قۆناغی سی (ترقین قید) بووم وه دوای ده‌ركردنی بڕیاری به‌ڕێزتان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی قوتابیانی (ترقین قید) كرا‌و منیش یه‌كێك بووم له‌و قوتابیانه‌ی كه زۆر خۆشحاڵ بووین ده‌رفه‌تێكی ترت دا به ئێمه‌ی قوتابی بۆ به‌رده‌وام بوونمان له خوێندن.
-
دوای هه‌فته‌یه‌ك له ده‌وامكردن و خوێندن وه‌كو قوتابیانی تر له ناكاو خه‌ونه ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌كانم زینده به چاڵكرا به‌پێی ده‌رچوونی بڕیارێك له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و جی به‌جی كردنی. كه له بڕیاره‌كه‌دا هاتووه ئه‌و قوتابیانه‌ی كه ناویان گه‌ڕاوه‌ته‌وه له (ترقین قید) و وانه‌یه‌كی قۆناغی پێشوویان ماوه ئه‌وا نابی له قۆناغی خۆیان ده‌وام بكه‌ن به‌ڵكو ده‌بی بگه‌ڕینه‌وه قۆناغی پێشووتر واته ئه‌و قۆناغه‌ی كه وانه‌كه‌ی ماوه، ڕوونتر بڵێم من له قۆناغی سی ترقین بووم به‌ڵام وانه‌یه‌كم له قۆناغی دوو ماوه به‌پی ی ئه‌و بڕیاره ده‌بی له قۆناغی دوو ئه‌م ساڵ بخوێنم بۆ وانه‌یه‌ك نه‌ك له قۆناغی خۆم كه قۆناغی سی یه.
- كه‌ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا بڕیارێكه به‌ره‌و هه‌ڵدێرو داڕمان و ڕوخانم ده‌بات.
- كێشه‌كه‌م له‌وه‌دایه به گه‌ڕانه‌وه‌م (سقفی زمنی) واته ماوه‌ی یاسایی خوێندنم ته‌واو ده‌بی و جارێكی تر پاش ته‌واوكردنی خوێندن فێل ده‌كرێم كه ئه‌مه‌ش نه‌ك ساڵێك بۆ وانه‌یه‌ك به‌ڵكو 18 ساڵ خوێندنم به فیڕۆ ده‌چێت بۆیه تكاده‌كه‌م یارمه‌تیم بده.
- هه‌موومان ده‌زانین وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا وه‌زاره‌تێكه كارده‌كات بۆ به‌ره‌و پێش بردنی ئاستی زانستی قوتابیان به‌ڵام نازانم به جی به‌جی كردنی ئه‌و بڕیاره پێشكه‌وتنی ئاستی زانستی قوتابی له كوی ی ئه‌و بڕیاره ده‌دۆزنه‌وه؟ ئایا ئه‌مه له به‌رژه‌وندی توێژی قوتابیانه یان زیاتر ساردكردنه‌وه‌ی هه‌وڵ و ماندووبونی قوتابییه؟
- تكا ده‌كه‌م له به‌ڕێزت یارمه‌تیمان بده‌ی و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاش چاوپیاخشانێك بكاته‌وه به‌و بڕیاره و چه‌ندین قوتابی وه‌كو من به‌رده‌وام بین له خوێندن و تا ئێستا خوێندنمان بۆ ناكری وا ساڵ ته‌واو بوو.
- سه‌ردانی هه‌ر لایه‌نه‌ك ده‌كه‌ین له وه‌زاره‌ت ده‌ڵێن هیچمان پی ناكری وهیچ ده‌سه‌ڵاتمان نی یه، بۆیه ده‌پرسم ئه‌ی كی ده‌سه‌ڵاتداره‌و ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌ركرد؟ كه ئاوا بی ده‌سه‌ڵاتن بۆ له‌سه‌ر كورسی به‌رپرساریه‌تیتان وه‌رگرتووه‌و شوێنی خه‌ڵك ده‌گرن كه نه‌توانن یارمه‌تیمان بده‌ن و چاره‌سه‌رمان بۆ بدۆزنه‌وه؟
- بی گومان بۆ خزمه‌تكردنی توێژی قوتابیان دامه‌زراون بوونه‌ته به‌رپرس كه نه‌توانن چاره‌سه‌ری كێشه‌ی قوتابیان بكه‌ن و پی یان ناكری ئه‌مه گه‌وره‌ترین كێشه‌و مه‌ترسی یه بۆ سه‌ر ئه‌زموونه‌كه‌مان ده‌بی هه‌وڵی جدی بدری بۆ له‌ده‌ستنه‌دانی ده‌سكه‌وته پیرۆزه‌كانمان كه به خوێنی سه‌دان شه‌هید گه‌یشتوه‌ته ئه‌مڕۆ.
- هه‌روه‌ك به‌ڕێزتان له وه‌ڵامی پرسیاریًكی پڕۆفیسۆر ( (براندن ئولیریه) ) فه‌رمووت:- (هه‌رێمی كوردستان به قۆناغێكی په‌ره‌پێدانی گه‌وره‌دا تێپه‌رده‌بێت ئێمه له تواناماندا له‌سه‌ر ئه‌م پڕۆسه‌یه به‌رده‌وام بین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تارمایی دیكتاتۆری ڕه‌ویه‌وه‌و گرنگی دیموكراتی ده‌ركه‌وت ئێستا ده‌مانه‌وێت ئه‌م هه‌له له ده‌ست نه‌ده‌ین)
- بۆیه هیچ هیوایه‌كم به‌هیچ لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار نه‌ماوه هانام بۆ به‌ڕێزتان هێناوه ده‌زانم هه‌رده‌م دڵسۆز‌و خه‌مخۆری، به‌تایبه‌تی بۆ توێژی لاوان و قوتابیان. چونكه به‌رده‌وام له خه‌می میلله‌ت بوویت و زۆر ڕاشكاوانه به زمانی ئینگلیزی فه‌رمووت:- من بڕیارم داوه خزمه‌تكاری میلله‌تی خۆم بم بۆ جیبه‌جیكردنی داخوازی و داواكاریه‌كانیان بی جیاوازی.
- ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا جیًگه‌ی شانازی یه بۆ ئێمه‌ی ڕۆله‌ی كورد كه سه‌ركرده‌یه‌كی لێهاتووی وه‌كو تۆمان هه‌یه، كه ئاواتی هه‌موو میلله‌تێكه سه‌ركرده‌یه‌كی لێهاتووی وه‌كو تۆیان هه‌بی.
- بۆیه به‌ده‌ست هێنانی باشترین دوو خه‌ڵاتی جیهانی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ته‌نها له‌و ماوه كورته‌ی سه‌رۆكایه‌تی جێگای فه‌خره بۆ میلله‌تی كورد.
- وه به‌ده‌م هاتن و به‌دوا داچوون و خوێندنه‌وه‌ی ڕۆژنامه سه‌ربه‌خۆییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و خه‌می هاوڵاتیان گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌یه كه به‌ڕیزتان ئازادییه‌كی ته‌واوی بیروڕا ده‌ربڕینت فه‌راهه‌م كردووه بۆ هه‌ر تاكێكی كورد له‌هه‌ر شوێنێك وه به‌رده‌وام پشتگیری و پاڵپشتی روژنامه‌نوسان ده‌كه‌ی و هانیان ده‌ده‌ی ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ره‌خنه له سه‌رۆك حكومه‌ت و دام و ده‌زگاكانیش بگرن. وه به‌رده‌وام به‌دوای خۆشبه‌ختكردنی هه‌ر تاكێكی ئه‌و میلله‌ته ده‌گه‌ڕیی.
- بۆیه له كۆتاییدا ده‌ڵێم:-
- ئه‌مجاره‌ش ده‌رفه‌تی خوێندنمان پیبده‌ن و ئاواته‌كانم زینده به‌چاڵ نه‌كری تكایه.
- بۆ بۆ بۆ له‌به‌ر وانه‌یه‌ك 18 ساڵ خوێندن و ماندووبون له‌سه‌ر جیبه‌جیكردنی بڕیارێك له گۆڕ بنری.
- زۆر بی هیوام له ژیان ئاواتی مردن ده‌خوازم تكایه زیاتر تووشی نه‌خۆشی ده‌روونیمان مه‌كه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی چیتر مه‌مان خنكێنه به‌و بڕیاره خنكێنه‌رانه كه له به‌رژه‌وه‌ندی توێژی قوتابیان نه‌بی، له‌بیر تان نه‌چی ئێوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تویژی قوتابیان دامه‌زراون.
- به‌گشتی له كۆلیژی ئه‌ندازیاری به‌شی شارستانی ئێمه‌ی قوتابیان تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی بووینه كاریگه‌ری زۆر خراپی له‌سه‌ر باری ده‌روونیمان جیهێشتووه.
- دواجار تكا ده‌كه‌م له به‌ڕێزت یارمه‌تیم بده له‌و ته‌نگژه‌یه ڕزگارم بكه تكایه، تا بتوانم درێژه به خوێندنم بده‌م وه‌كو كچه كوردێك ببم به ئه‌ندازیارێكی سه‌ركه‌وتوو به شانازیه‌وه خزمه‌تی وڵاته‌كه‌م بكه‌م. ئاواتی چه‌ندین ساڵه‌ی كه‌س وكاریشم له گۆڕ نه‌نری كه به‌هۆی ناته‌واوی باری كۆمه‌ڵایه‌تیم نه‌متوانی سه‌ركه‌وتووبم به‌س ئه‌مجاره ده‌رفه‌تم پی بده‌ن به پشتیوانی خوای گه‌وره زیاتر هه‌وڵ ده‌ده‌م. تكایه تكایه نامه‌وی بگه‌ڕێمه‌وه تكایه گه‌ڕانه‌وه‌م هیچ عه‌داله‌تێكی تێدا نی یه.
سكالا قوتابی له‌كۆلیژی ئه‌یدازیاری به‌شی شارستانی
له‌جیاتی ژماره‌یه‌ك قوتابی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
