پرۆژەیەک بۆ تێگەیشتنگەر لە سەرەتاوە پێناسەیەک بۆ ناونیشانى وتارەکەمان بکەین ئەوە لێرەدا شیکردنەوە و سوود گەیاندنە بە هونەرمەندانى کورد ئەوانەى کە ئێستاشى لەگەڵ بێ بە بەرێوەبەرى کارەکانیشیانەوە لە مەبەست و گرنگى بەرێوەبەرى کار تێناگەن .
بەرێوەبەرى کار کێ یە ؟
هونەرمەند بە پێى پێناسەیەکى ستاندار و گشتگیر ئەو کەسەیە پیشەى سەرەکى هونەرە لە هەر کام بواردا کار بکات، ئیشى هونەرمەند نیە کارى کارگێرى و دارایى و راگەیاندن و پەیوەندى و گرێبەست و چاودێرى بەرهەم و کارەکانى کۆنسێرت خۆى ئەنجامى بدات، بەڵکو ئیشى (بەرێوەبەرى کار) ە لێرەوە گرنگى خۆى بە دیار دەکەوێت، کارى سەرەکى بەرێوەبەرى کار رێکخستنى هەموو کارێکى (راگەیاندن) و (کارگێرى) و (دارایی) و (پەیوەندى گشتى) و (گرێبەست) و (مارکێتینگ) و (بزنس) و (رێکلام و بانگەش) یە و چاودێرێکى سەرەکییە بەسەر سەرى هونەرمەندەوە و رۆڵى وەک (راوێژکار، وتەبێژ، بەرێوەبەرى راگەیاندن) ە بە پێناسە کارگێرییەکەى .
کێ دەبێتە باشترین بەرێوەبەرى کار ؟
زۆر گرنگە بەرێوەبەرى کار لەم بوارانە دا کارى کردبێت و ئەزموونى هەبێت (میوزیک، راگەیاندن، کارگێرى، پەیوەندییە گشتییەکان)
پەیوەندى بەرێوەبەرى کار و راگەیاندن ؟
گرنگترین ئەرکى (بەرێوەبەرى کار) ە تا بتوانێت پەیوەندییەکى بەهێزى هەبێت لەگەڵ راگەیاندنکاران لە هەموو بەشەکانى (تەلەفزیۆن، رادیۆ، رۆژنامە، گۆڤار، وێب سایت) لێرەدا سوود بە هونەرمەند دەگات چونکە راگەیاندن (دەسەڵاتى چوارەم) ە، ئاسوودەترین کەس بە پێى پێناسەى کەسایەتى لە سەدەى بیست و یەک دا ئەو کەسەیە پەیوەندى بەتینى هەبێ لەگەڵ راگەیاندن چونکە هەر چەند رێز لە دەسەڵاتى راگەیاندن بگرێت ئەوەندە کەسایەتییەکەى بەهێز دەبێت و رەنگدانەوەى دەبێت .
بەرێوەبەرى کار چ سوودێکى هەیە بۆ هونەرمەند ؟
کاتێک بەم شێوە و پلانە (بەرێوەبەرى کار) کارى خۆی کرد ئینجا سوودەکانى بۆ هونەرمەند دەردەکەوێت ئەو کات راگەیاندنەکانیش سوودێکى زۆر دەبینن چونکە پێویستیان بە دیمانە یان لێدوان یان روونکردنەوە هەبێت لەگەڵ کەسى هونەرمەند ئەوە بەرێوەبەرى کار زۆرترین کار ئاسانییە بۆیان، بەڵام گەر بە پێچەوانەوە بوو ئەوە هونەرمەند زیاتر لاى راگەیاندن ناشیرین دەبێت ئەمەش بە جۆرێک گەر کەسایەتى بەرێوەبەرى کار لاواز بێت و پەیوەندیە گشتییەکانى خراپ بێت
