پڕۆگرامه‌كانی رۆژی شانۆی جیهانی:
یه‌ك رۆژ پێش 27/3 رۆژی شانۆی جیهانی (به‌ڕێوبه‌ری هونه‌ری شانۆی سلێمانی) له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند: (ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆیه بۆ ئه‌م یاده كردوومانه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بودجه‌یه‌كی تایبه‌تییمان له وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی وه‌رگرتووه، كه زیاتر له 63 ملیۆن دیناره، كه ئه‌و بودجه‌یه شه‌ش شانۆیی پێ به‌رهه‌م هاتووه، جگه له به‌خشینی شه‌ش خه‌ڵاتی ئاڵتوونی به شه‌ش شانۆكاری به‌رده‌وام و جدی، ئه‌مه جگه له شه‌وچه‌ره‌یه‌كی خێزانی بۆ شانۆكاران و لایه‌نی ئیداری ئه‌م مه‌راسیمه.

نمایشه‌كانی ئه‌م مه‌راسیمه‌ش بریتییبوون له:
*شانۆیی (حه‌وت شه‌و حه‌وت رۆژ) ده‌رهێنانی شه‌ماڵ فه‌همی
*شانۆگه‌ری (ماری) ده‌رهێنانی به‌كر ره‌شید
*شانۆگه‌ری (كاره‌كه‌ره‌كان) ده‌رهێنانی گۆران عه‌لی كه‌ریم
*شانۆگه‌ری (ئه‌م ماڵه دڵێكی كه‌مه) ده‌رهێنانی ئاوات باقی
*شانۆگه‌ری (په‌یكه‌ر) ده‌رهێنانی كامه‌ران سوبحان و دڵشاد حسێن.
وه‌ك ساڵانی تر به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆی سلێمانی ئه‌ركی به‌ڕێوبردنی مه‌راسیمی ئه‌م رۆژه‌ی گرته ئه‌ستۆ، سه‌ره‌تای مه‌راسیمی ئه‌م رۆژه‌ش ئێواره‌ی 27/3 له هۆڵی رۆشنبیریی سلێمانی ده‌ستیپێكرد، له‌و مه‌راسیمه‌دا جگه له په‌رده لادان له‌سه‌ر په‌یكه‌ری دیواربه‌ندی شانۆكاری كۆچكردوو (ئیبراهیم چێوار) چه‌ند وتارێك و فیلمیێكی دیكۆمێنتی له‌سه‌ر كار‌و چالاكییه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆ پێشكه‌شكران.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی شه‌وی 27 له‌سه‌ر 28/3 له هۆڵی بۆلینگ به‌رێوبه‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆ-سلێمانی خه‌ڵاتی ئاڵتونی به‌خشییه شه‌ش شانۆكاری به‌رده‌وام و جدی كه هه‌ریه‌كه‌یان له ره‌گه‌زێك له ره‌گه‌زه‌كانی شانۆدا جێگه ده‌ستیان له‌سه‌ر ره‌وتی شانۆدیاره، شانۆكاره‌كانیش بریتیبوون له:
*گۆران عه‌لی كه‌ریم... ده‌رهێنه‌ر
*دڵشاد حسێن... ده‌رهێنه‌ر
*سه‌فین ئه‌نوه‌ر شوكری... ئه‌كته‌ر
*سه‌ربه‌ست ئه‌حمه‌د.. ئه‌كته‌ر
*كامه‌ران سوبحان... ره‌خنه‌گری شانۆیی
*ئاسۆ نوری... شانۆكاری كه‌م ئه‌ندام.
مه‌راسیمێك جیاوازییه‌كان زیاتر ده‌كات.
هه‌مو ساڵێك بۆ سازكردنی مه‌راسیمی رۆژی شانۆی جیهانی، جیاوازی ده‌كه‌وێته نێوان شانۆكارانه‌وه، ئه‌م جیاوازییه‌ش گه‌ر له ره‌هه‌ندێكی هونه‌رییه‌وه سه‌یربكرێت خزمه‌تی له‌به‌رچاو به ڕه‌وتی هونه‌ریی ده‌كات، به‌ڵام زۆر جار ئه‌م جیاوازبوونانه ده‌چێته قاڵببی تانه و ته‌شه‌ر لێدان له نێوان شانۆكاراندا، هه‌روه‌ك له‌م مه‌راسیمه و زۆرێك له مه‌راسیمه شانۆییه‌كانی تری ئه‌م وڵاته‌دا هه‌ستی پێده‌كرێت، بۆ ئه‌م ساڵیش مه‌راسیمی یادكردنه‌وه‌ی رۆژی شانۆی جیهانی به پێی بۆچوونی هه‌ندێ شانۆكاری به‌شداربووی ئه‌م مه‌راسیمه جۆرێك له سارد‌و سڕی پێوه دیاربوو، پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بۆچوونه‌ش هه‌ندێ شانۆكاری تر پێیان وایه ئه‌مساڵ زۆر گرنگی به‌و یاده دراوه‌و ئاماده‌سازی باشیشی بۆكراوه، له‌و باره‌یه‌وه (تاهیر عه‌بدوڵڵا) به‌ڕێوبه‌ری راگه‌یاندن له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆ‌و ئه‌ندامی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی ئه‌م مه‌راسیمه پێی وایه له به‌رئه‌وه‌ی پێش وه‌خت ئاماده‌كرییه‌كی باش بۆ ئه‌م مه‌راسیمه‌وه كراوه، به تایبه‌تیش له رووی راگه‌یاندنه‌وه، بۆیه گه‌رم و گوڕییه‌كی زۆر به مه‌راسیمه‌كه‌وه دیار بوو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین كه‌ناڵی راگه‌یاندن به گرنگییه‌وه مه‌راسیمی رۆژی شانۆی جیهانییان گوازته‌وه‌و گرنگی تایبه‌تییان پێداوه، دیاره ئه‌مه‌ش بۆ ماندووبونی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆی سلێمانی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌و مه‌راسیمه تایبه‌ته‌یان رێكخست و سه‌رپه‌رشتیان كردووه، له‌باره‌ی سارد‌و سڕی مه‌راسیمه‌كه‌ش دیاره ئێمه چه‌ند چالاكییه‌كمان هه‌بوو، جگه له نمایشێك له كردنه‌وه‌ی فێستیڤاڵدا وتاری رۆژی شانۆی جیهانی خوێنراوه‌ته‌وه، ریپۆرتاژێكی دیكۆمێنتی له‌سه‌ر كار‌و چالاكییه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆ نمایشكراوه، كه له ماوه‌ی ئه‌و سێ ساڵه‌دا نزیكه‌ی 46 نمایشی شانۆیی هه‌بووه له شاری سلێمانیدا، گروپی شانۆی چێوار سروتێكی تایبه‌تییان پێشكه‌شكرد كه داگیرسانی 27 مۆم وه‌ك گوزارشت بۆ 27 رۆژه‌كه و سێ مۆمی گه‌وره وه‌ك گوزارشت بۆ مانگی 3 به‌خشینه‌وه‌ی گوڵی نێرگز به‌سه‌ر ئاماده‌بووانی مه‌راسیمه‌كه‌دا وه‌ك گوزارشتكردنێك له مانگی نه‌ورزۆز و به‌هار، پێم وابێت له‌مه زیاتر هه‌ر كارێك بكه‌ین زیاده‌یه و بینه‌ر تووشی بێزاری و مه‌له‌ل ده‌بێت له هۆڵه‌كه‌دا. بۆیه ئێمه ئه‌مساڵ وه‌ك گۆڕانكارییه‌ك نه‌مان ویست مه‌راسیمه‌كه زۆر قه‌ره‌باڵغ بكه‌ین و خه‌ڵكی بێزار بێت له به‌رنامه‌كان و هه‌وڵمانداوه جۆرێك له جیاواز تربێت له مه‌راسیمه‌كانی ساڵانی رابردوو.
له باره‌ی ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی كه به‌ڕێوبه‌ری راگه‌یاندنی مه‌راسیمه‌كه باسی ده‌كات (به‌ختیار جه‌لال- به‌ڕێوبه‌ری گروپی شانۆی چێوار) جیاواز له‌و بۆچوونه‌ی هه‌یه وده‌ڵێت: (به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌وه‌ی زیاتر سه‌رنجی من راده‌كێشێت ساڵانه تێپه‌ڕاندێك نییه له‌م یادانه‌دا كه له شاری سلێمانی و له نێوه‌ندی شانۆییدا سازده‌كرێت، ئێمه ناتوانین ده‌ستنیشانی ئه‌مساڵ بكه‌ین و بڵێین ئه‌مساڵ له پار باشتر بوو، یان به پێچه‌وانه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌ك ریتم ده‌بینین له‌م یادكردنه‌وانه‌دا، هه‌ندێ جار له ژماره‌ی كاره شانۆییه‌كاندا جیاوازی ده‌بینرێت، ساڵێك هه‌یه پێنج ئیش ده‌كرێت ساڵێك هه‌یه سێ ئیش ده‌كرێت، ساڵێك هه‌یه شانۆییه‌كان باشه، ساڵێك هه‌یه شانۆییه‌كان خراپه، گه‌ر جیاوازییه‌كیش هه‌بێت له‌م لایه‌نه‌وه‌یه، ئه‌مه‌ش بۆخۆی گرفتێكی قورسه، به‌ختیار پێچه‌وانه‌ی تاهیر عه‌بدوڵڵا ده‌ڵێت (هه‌ست ده‌كه‌م پلانێكی ته‌واو داڕێژراو نییه، ئه‌مه‌ش به بڕوای من به ته‌نها ئه‌ركی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆ نییه، چونكه ئه‌و به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه كه‌مته‌رخه‌می ناكات له‌و ڕووه‌وه، به‌ڵكو ئه‌مه كاری هه‌ندێ گروپی شانۆیی جدیه له شاری سلێمانیدا، ئه‌بێت ئه‌و گروپانه ببنه هاوكاری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆ) به بڕوای به‌ختیار ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری تێدا به‌دیكرا له‌م یاده‌دا ئه‌وان وه‌ك گروپی شانۆی چێوار گۆڕانكاریه‌كیان كردووه به هاوكاری سه‌رپه‌رشتیارانی مه‌راسیم، ئه‌و ده‌ڵێن ئێمه هه‌ندێ شتمانكرد، له پلانیشمان دایه هه‌ندێ كار بكه‌ین بۆ ساڵانی داهاتوو، كه شێواز و كردنه‌وه‌و ده‌ستپێكردنی ئه‌و مه‌راسیمه چۆن و به چ شێوازێك بێت.
به هه‌مان ئاڕاسته‌ی قسه‌كانی به‌ختیار (كه‌مال جه‌لال-ئه‌كته‌ر) پێی وایه فێستیڤاڵ له‌م وڵاته‌دا وایلێهاتووه توشی مه‌له‌لت ده‌كات، ئه‌و پێی وایه ئه‌و بینه‌ره‌ی جارانیش هه‌بووه ئێستا خه‌ریكه له ده‌ستی ده‌ده‌ین و ئێستاش ئه‌و نوخبه‌یه‌ی له شانۆشدا هه‌ن هه‌ست به بێزاری ده‌كه‌ن له فێستیڤاڵ، وای لێهاتووه رۆژی شانۆ وتار خوێندنه‌وه‌بێت زۆر باشتره له‌وه‌ی چه‌ند نمایشێك هه‌بێت كه به داخه‌وه ده‌ڵێم زۆربه‌یان ئاستی لاوازیان هه‌بێت و هیچ جۆره چێژێكی هونه‌رییان تێدانه‌بێت، وه‌ك له‌وه‌ی له زۆرێك له‌به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م مه‌راسیمه‌ی ئه‌مساڵدا بینیمان.
(عوسمان محمه‌د قادر، به‌ڕێوبه‌ری به‌رهه‌م و كادیری روناكی شانۆیی) یش له‌باره‌ی هه‌مان پرسه‌وه ده‌ڵێت: (به‌رز راگرتنی رۆژی شانۆی جیهانی ساڵ به‌ساڵ شێواز‌و یادكردنه‌وه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت، هه‌ندێ ساڵ گه‌رم وگوڕی زۆر پێوه دیار ده‌بێت، هه‌ندێ ساڵ ناتوانرێت وه‌ك پێویست ئه‌و گه‌رم و گوڕییه بۆ بكرێت، هه‌ستده‌كه‌م ئه‌مساڵ یه‌كێك بوو له‌و ساڵانه‌ی كه ئه‌و گه‌رمووگوڕییه‌ی پێوه دیاربوو، وه‌ك له‌م ماوه‌یه‌دا بینیمان له میدیاكان و له راگه‌یاندنه‌كان به گرنگییه‌وه ئه‌و یاده‌یان له شار و شارۆچكه‌كانه‌وه گوازته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی خه‌ڵاتی چه‌ندین شانۆكاری ماندوو كراوه كه چه‌ندین ساڵه له شانۆدا به جدی كارده‌كه‌ن، به بۆچونی من پێویسته ئه‌و یاده به‌رزتر و گه‌رم و گوڕتر یادی بكرێته‌وه، یه‌كێكیش له‌و خاڵانه‌ی وایكرد یاده‌كه گه‌رم و گوڕی پێوه دیاربێت ئه‌و خه‌ڵاته ئاڵتونییانه‌بوون كه به‌خشرا به‌و شه‌ش شانۆكاره.
ئاستی شانۆییه‌كانی مه‌راسیم:
له باره‌ی ئاستی به‌رهه‌مه شانۆییه‌كانی مه‌راسیم رۆژی شانۆی جیهانیشه‌وه عوسمان محه‌مه‌د قادر ده‌ڵێت: شانۆییه‌كان ئاستیان جیاواز بوو، كارێك بۆ كارێكی تر ده‌گۆڕێت، هه‌ر ده‌رهێنه‌رێكیان به شێوازێك كاریان كردووه، ناكرێت ئێمه به یه‌ك چاو سه‌یری هه‌موو به‌رهه‌مه‌كان بكه‌ین، گه‌ر نا، ئه‌وا حه‌قی ته‌واوه‌تییان ناده‌ینێ، بێگومان له‌و به‌رهه‌مانه‌ش كه ئێمه بینیومانه تا ئه‌مڕۆ كه پێنج نمایشیان پێشكه‌شكراوه ئیشی باش هه‌بووه، هه‌روه‌ك چۆن ئیشی خراپیش هه‌بووه، پێچه‌وانه‌ی قسه‌كانی ئه‌م شانۆكاره، كه‌مال جه‌لال ده‌ڵێت: به داخه‌وه ده‌ڵێم ئه‌و نمایشانه‌ی كه تا ئێستا بینیومانه هیچ بنه‌مایه‌كی شانۆییان تێدا نه‌بووه، وه‌ك ئه‌مساڵ بینیمان ئه‌وه‌ی تا ئێستا ته‌نها یه‌ك ئیشی شانۆ ماوه بیبینین، ئه‌وانیتر بنه‌مای شانۆیان تێدا نییه، بۆخۆم وه‌ك شانۆكارێك له بینینی ئه‌و شانۆییانه ئه‌وه‌نده‌ی تووشی بێزاری بووم ئه‌وه‌نده چێژم وه‌رنه‌گرت، ئه‌ی بینه‌رێكی ساده چی بڵێت؟.
(تاهیر عه‌بدوڵڵا) پێی وایه حوكمدانی ره‌ها له‌سه‌ر هه‌موو به‌رهه‌مه شانۆییه‌كان تێڕوانینێكی ته‌ندروست نییه، چونكه ئه‌و هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و ده‌رهێنه‌رانه‌ی كه له‌م مه‌راسیمه‌دا كاری شانۆیان هه‌بووه یه‌كه‌م جاریان نه‌بووه كار بكه‌ن و ئه‌زموونی جوانتریان بینراوه، به‌ڵام به دڵنیایشه‌وه له‌شه‌ش شانۆ كاری باش و خراپیش ده‌بێت.
په‌یامی رۆژی شانۆی جیهانی و گه‌ڕان به دوای چاره‌سه‌ردا.
(به‌ختیار جه‌لال) په‌یامی خۆی بۆ رۆژی شانۆی جیهانی به‌م شێوه‌یه راده‌گه‌یه‌نێت: (من له‌م یاده دا په‌یامی خۆشه‌ویستی ده‌نێرم بۆ ئه‌و شانۆكارانه‌ی كه له پڕۆڤه‌و له هۆڵه‌كانی شانۆدان، ئه‌وه‌ی له هاویندا له ناو هۆڵێكی گه‌رم و له زستاندا له هۆڵێكی سارددا سه‌رقاڵی پڕۆڤه‌كردنن، ئه‌مڕۆ به‌س هونه‌رمه‌نده به به‌لاش مه‌عریفه ده‌دات به خه‌ڵك و له به‌رامبه‌ریشدا داوای هیچ جۆره پاره‌یه‌ك ناكات، بلیتێكیشمان نییه بۆ كاره شانۆییه‌كانمان!
هیوادارم ده‌سه‌ڵاتداران و ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان به ده‌سته‌وه‌یه ڕێز و حورمه‌ت بگه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه به‌رده‌وام سه‌رقاڵی كاری هونه‌ریین، په‌یامێكی تریشم له‌م رۆژه‌دا ئه‌وه‌یه رۆژی شانۆ بكرێته سیمبولێك كه هه‌موو خه‌ڵك هه‌ستی پێبكات له ناو هه‌موو كایه‌كاندا، هه‌ر وه‌ك چۆن مه‌راسیمی نه‌ورۆز یان مه‌راسیمه‌كانی تری وه‌ك رۆژی ژنان و ئه‌وانی تر گرنگی تایبه‌تی پێده‌درێت له میدیاكانه‌وه ئاواش شانۆ وه‌ك ئه‌و سیمبوله گرنگی پێبدرێت.
عوسمان محه‌مه‌د قادریش په‌یامی خۆی بۆ ئه‌م رۆژه جگه له ناردنی رێز و حورمه‌ت بۆ ئه‌و شانۆكارانه‌ی كه هه‌رده‌م به‌رده‌وامن له كار‌و چالاكی و داهێنان هیچ په‌یامێكی تری نییه، به پێی وته‌ی عوسمان ئه‌م رۆژه جه‌ژنێكی تایبه‌تی شانۆكارانه و پێویسته گرنگی زیاتری پێبدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك پێویست خه‌ڵكی بزانێت كه ئه‌م رۆژه رۆژێكی تایبه‌تمه‌ندی شانۆكارانه.
كه‌مال جه‌لال له په‌یامی خۆیدا بانگه‌شه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ شانۆی جدی و دوركه‌وتنه‌وه له هه‌ندێ كاری كرچ و كاڵ و زه‌مینه‌سازكردن بۆ ئه‌و شانۆكارانه‌ی كه به‌جدی شانۆكارن و ئێستا به‌هۆی هۆكارێكه‌وه كه‌م ئیش ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان و ئیشه‌كانیان بینه‌ر به شانۆكان ئاشتبكه‌نه‌وه، چونكه شانۆ و ژیان دوو رووی یه‌ك فیگه‌رن.
له په‌یام و وتاری رۆژی شانۆی جیهانیشدا كه له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ر و ره‌خنه‌گری به‌رازیلی (ئۆگۆستۆ بۆڵ) ه‌وه نووسراوه‌و مه‌ڵبه‌ندی شانۆی جیهانی له (یۆب سایته‌كه‌ی خۆیدا) بڵاویكرده‌وه‌ته‌وه، له په‌ڕه‌گرافێكی ئه‌و په‌یامه‌دا هاتووه‌و ده‌ڵێت: (زه‌ماوه‌ند، جه‌نازه، مه‌راسیم، بۆنه‌كان، ته‌نانه‌ت قاوه‌ی به‌یانیانیش گۆڕینه‌وه‌ی به‌یانی باش، خۆشه‌ویستی شه‌رمنانه، گێژه‌ڵووكه‌ی گه‌وره‌ی ئاره‌زووه‌كان، دانیشتنی فه‌رمی، كۆبوونه‌وه‌ی دیبلۆماسی، هه‌مووی شانۆیه. یه‌كێك له فه‌رمانه سه‌ره‌كییه‌كانی هونه‌ره‌كه‌مان ئه‌وه‌یه وا له خه‌ڵك بكه‌ین هه‌ستیارتربن بۆ نمایشه‌كانی ژیانی رۆژانه كه تێیدا ئه‌كته‌ره‌كانیش ته‌ماشاوانن، كه تێیدا ته‌خته‌ی شانۆ و ته‌خته‌ی زه‌وی پێكگه‌یشتوون. ئێمه هه‌موومان هونه‌رمه‌ندین، كه كاری شانۆ ده‌كه‌ین فێرده‌بین ئه‌وه ببینین كه رون و ئاشكرایه، به‌ڵام ناتوانین ببینین، چونكه رانه‌هاتوین. كاری شانۆش روناككردنه‌وه‌ی ته‌خته‌ی شانۆ‌و ژیانی رۆژانه‌یه. )
هه‌ندێ له شانۆكارانی ئێمه پێیان وایه به پێی ئه‌م په‌یامه بێت، شانۆی ئێمه نا ئاماده‌ییه‌كی زۆری هه‌یه له‌گه‌ڵ ژیانی رۆژانه‌ی هاوڵاتی له‌م وڵاته‌دا، له‌م باره‌یه‌وه كه‌مال جه‌لال ده‌ڵێت: پێم وایه دابڕانێكی گه‌وره هه‌یه له نێوان بینه‌ر و شانۆی ئێمه‌دا، تا ئه‌و دابڕانه هه‌بێت هه‌رگیز شانۆیه‌كی چالاك له‌م وڵاته‌دا دروست نابێت، چه‌ندین كاری شانۆیی باش له‌م شاره‌دا كراوه، به‌ڵام ئێستا كاری باش زۆر كه‌م ده‌بینرێت، به تایبه‌تیش له‌و مه‌راسیم و فێستیڤاڵه شانۆییانه‌دا، پێویسته بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و كاره باشانه، نه‌ك ئه‌و كاره لاوازانه‌ی كه بینیمان، چونكه دابڕانه‌كه به شێوه‌یه‌كه دوراییه‌كی گه‌وره‌ی له نێوان شانۆ و بینه‌ردا دروست كردووه. گه‌ر وابێت شانۆكه‌ی ئێمه دوور ده‌كه‌وێته‌وه له ژیانی خه‌ڵك، گه‌ر وابێت شانۆمان له ئاوابووندا ده‌ژی و رۆژ به‌ڕۆژ به‌ره‌و پوكانه‌وه ده‌چێت.
به‌ختیار جه‌لال له باره‌ی هه‌مان پرسه‌وه ده‌ڵێت: به بڕوای من شانۆ له‌و رۆژانه‌داو له‌م مه‌راسیمانه‌دا ده‌بێت له هۆڵه‌كانه‌وه بچێته ده‌ره‌وه‌و بچێته ناو خه‌ڵكه‌وه، چونكه من تا ئێستاش پێم وایه به پله‌یه‌كی باش شانۆ له ناو خه‌ڵكدا نییه، له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا، تا راده‌یه‌ك بینه‌ر له شانۆی ئێمه‌دا نا ئاماده‌یه، هه‌ندێ له‌و شانۆكارانه سه‌ریان له بینه‌ر شێواندووه، له هه‌ڵبژاردنی بابه‌تی نمایش و شێوازی نمایش.
بڕیاریشه له كۆتا رۆژی مه‌راسیمی رۆژی شانۆی جیهانیدا رۆژی شه‌ممه به شانۆگه‌ری (په‌یكه‌ر) ده‌رهێنانی (دڵشاد حسێن و كامه‌ران سوبحان) كۆتایی به‌و مه‌راسمه دێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
