ته‌ها جۆڵا یه‌کێکه له مۆزیک ژه‌نه‌کانی شاری سلێمانی که له ناوه‌ڕاستی حه‌فتاکانه‌وه ده‌ستی به ژه‌نینی ئۆکۆردیۆن کردوه، وه‌ک خۆی وتی له‌و زه‌مانه‌دا ته‌نها سێ که‌س له شاری سلێمانیدا ئۆکۆردیۆنیان ده‌ژه‌نی که یه‌کێکیان من بووم زۆر حه‌ز ئه‌م به گۆره‌ی توانا ئه‌وکه‌سانه به‌سه‌ر بکه‌مه‌وه که پێشتر هونه‌رمه‌ندبوونه‌وه به‌هه‌ر ده‌لیلێک ئێستا دابڕاون خۆشبه‌ختانه شانسی ئه‌وه‌م هه‌بوو له نزیکه‌وه له‌گه‌ڵ ته‌ها دا یه‌ک ببینین و قسه‌و باسێک بکه‌ین و به وردی باسی ژیانی هونه‌ری خۆی بکات.
له سه‌ره‌تای منداڵیه‌وه ده‌ستی پێکردوو ووتی.
سه‌ره‌تای ئاشنا بونم به هونه‌ر له قۆناغی سه‌ره‌تاییه‌وه ده‌ست پێده‌کات کاتێک له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی بووم له (قوتابخانه‌ی مه‌ولانا خالید) به‌یانیان کاتێک ڕیزده‌کراین بۆ پشکنین مامۆستاکان منیان له ڕیزدا ده‌هێنایه ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گۆرانی بڵێم، ئه‌وه سه‌ره‌تای گۆرانی وتنی من بوو وه ئاشنابوونی من بوو به هونه‌ر.
دوای ئه‌وه زیاتر نزیک بوومه‌وه به شێوه‌یه‌کی زانستی له ڕێگای مامۆستا (نامدار قه‌ره‌داخیه‌وه)، ئه‌و نه‌خشی سه‌ره‌کی هه‌بوو له ژیانی هونه‌ری مندا چونکه یه‌که‌م جارم بوو له نزیکه‌وه به ئامێری مۆسیقا ئاشنابم. به‌رده‌وام بووم له چالاکی قوتابخانه‌کان، تا چوومه ناوه‌ندی له ناوه‌ندی (کاوه‌ی) ئیسکان له‌وێش له‌ناو قوتابخانه‌دا چالاکی هونه‌ری جۆراوجۆر هه‌بوو که‌م تا زۆر له‌وێش هه‌ر خه‌ریکی مۆسیقا بووم دوای گوستنه‌وه‌ی دواناوه‌ندی ئیسکان بۆ شۆرش له‌وێ ئاشنابووم به چه‌ند مۆسیقا ژه‌نێکی گه‌نج وه له هه‌مان قوتابخانه‌دا تیپێکی مۆسیقاش هه‌بوو له‌وانه‌ی بیریشم بێت (دیاری نه‌جات عه‌بده، هاوده‌نگ مه‌حموود بابان، ئاری سامی، زانیار ڕه‌شید) چه‌ند که‌سێکی تر که ناویانم بیر نه‌ماوه ببورن.
من وه‌ک گۆرانی بێژ له‌وانه‌وه نزیک بووم بۆ ئاهه‌نگه‌کانی قوتابخانه پرۆڤه‌مان ده‌کرد.
له‌به‌ر نزیکی ماڵی ئێمه له جێگای پرۆڤه‌وه، ئاله‌ته‌کانم ده‌برده ماڵی خۆمان به‌هۆی ئه‌وه‌وه نزیک بوومه‌وه له مۆسیقا زیاتر هه‌ر ئه‌مه‌ش ئاره‌زوی فێر بوونی ئامێری ئۆکۆردێۆنی لا دروست کردم.
ئه‌مه وای لێکردم له گۆرانی ووتن دوربکه‌ومه‌وه و زیاتر خولیایی مۆسیقا له مێشکیدام وه به ژه‌نینی ئۆکۆردیۆن له خولی چالاکی قوتابخانه‌کاندا به‌شداریم ده‌کرد.
دوای ئه‌وه‌ی باش فێری ئۆکۆردێۆن بووم له دوای ساڵه‌کانی 1974 وه بووم به ئه‌ندام له تیپی هونه‌روو وێژه‌ی کوردی وه له چالاکی قوتابخانه‌کانیش مۆسیقام لێده‌دا که مامۆستا خالید سه‌رکار سه‌رپه‌رشتی ده‌کرد له‌گه‌ل مامۆستایان ولیه‌م یوحنا. مامۆستا فرنسیس.
تا هاتنه‌ده‌ره‌وه‌م بۆ ئیتالیا، من به‌رده‌وام له میهره‌جانه‌کانی عێراق و چالاکی قوتابخانه‌کان به‌شداریم ده‌کرد.
له ساڵی 1980 به‌دواوه‌ش هه‌میشه مۆسیقا خه‌ون و خولیام بوه به‌ڵام شانسی به‌رده‌وامییم له ئاستی پێویستدا نه‌بوو وه له ئاستی حه‌زو خولیایی خۆشمدا نه‌بوو.
ته‌نها شانسێک که هه‌مانبوو ئه‌وه‌بوو کۆمه‌ڵێک له‌و مۆسیقا ژه‌نانه‌ی له سلێمانی پێکه‌وه کارمان ده‌کرد له ئیتالیاش پێکه‌وه‌بووین وه تیپی مۆسیقای کوردستان‌مان دامه‌زراند له شاری فلۆرانسا له ئیتالیا.
وه یه‌که‌م دانیشتنیشمان بۆ دامه‌زراندنی ئه‌م تیپه له‌ماڵی مامۆستای به‌ڕێز (لاله عبده) بوو له ئیتالیا.
ئه‌و که‌سانه‌ی سه‌ره‌تا تیپه‌که‌مان دامه‌زراند (ته‌ها جۆڵا، عوسمان سه‌رکار، خالید ڕه‌شید، سامان علی قادر (سابونچی، جلیل محمه‌د، سعید قه‌ندی) هه‌ندێ که‌سی تر به هیوام بمبورن ناویانم بیرنه‌ماوه، دوای ماوه‌یه‌ک (به‌رزان یاسین، نزار عبدلله، كاوه مه‌لا ره‌سول) هاتنه تیپه‌که‌وه.
ئه‌وی ڕاستی بێت له‌زۆر شار و وڵاتی جیاواز یادی نه‌ورۆزمان ده‌کرده‌وه یاخود له ئاهه‌نگ و ڤیستیڤاڵی جۆراو جۆردا به‌شداریمان ده‌کرد. وه‌ک شاری (به‌رشه‌لۆنه، یان، وڵاتانی سویسرا، ئیتالیا، فه‌ره‌نسا)
من تا ساڵی 1987 کارم له‌گه‌ڵیان کرد.
به‌داخه‌وه سه‌ختی ژیان له ئیتالیا دوری خستمه‌وه له مۆسیقا به‌ڵام دڵنیابن مۆسیقا هه‌میشه له‌گه‌ڵما ده‌ژێت.
پ/ئه‌کرێت به‌و مێژوه‌وه بڕوانیته مۆسیقای کوردی له ئێستاداو. ئه‌ی ئێستا مۆسیقای کوردی چۆن ده‌بینیت؟
و/له ئاستێکی زانستی باش‌دا نایبینمه‌وه به داخه‌وه ناڵێم هه‌مووی. به‌ڵام هه‌وڵدان هه‌یه به‌س له ئاستی پێویستدا نیه، سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆربه‌یان به‌رهه‌می تجارین به داخه‌وه، هونه‌رمه‌ندانی کورد که‌متر مامه‌ڵه‌ی زانستی له‌گه‌ل مۆسیقا‌و گۆرانی کوردی‌دا ده‌که‌ن زۆر ساده وساکار پێیانه‌وه دیاره.
زۆری و بۆری له ئاستێکی بێسنوردا هه‌یه گۆرانی وتن بۆته مۆدێل و هه‌مووی خه‌ریکی کلیپی کرچوکاڵه. زۆر جار کلیپه‌کان هه‌ر زۆر دوورن له ناوه‌ڕۆکی گۆرانیه‌کانه‌وه چونکه که‌سی پرۆ فیشیناڵ و شاره‌زا دروستی ناکات و کاری له‌سه‌ر ناکات.
پ/ئه‌ی باشه به‌م توانایه‌وه نیازی هیج جۆره کارێکت نیه یان هیچ پڕۆژه‌یه‌کی هونه‌ریت به ده‌سته‌وه نیه؟
و/ بۆ نا به‌ڵام من نامه‌وێت هه‌رگیز ده‌رکه‌وم حه‌زده‌که‌م به‌س به ده‌نگ کاربکه‌مو به‌شداری بکه‌م، له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ده‌روون علی شتێکمان به ده‌سته‌وه‌یه ئه‌گه‌ر سه‌ربگرێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که بۆ من گرنگه خودی مۆسیقا خۆیه‌تی من بێ مۆسیقا ناتوانم بژیم مۆسیقا به‌شێکه له ژیانم، مۆسیقا منی هێشتۆته‌وه وه‌ک ئینسان، هه‌میشه هاوڕێ و دۆست و عاشقی مۆسیقام.
زۆر جاریش به ته‌نها گوێ له مۆسیقا ده‌گرم و هه‌موو موعاناتی خۆم له ده‌نگ و ڕه‌نگی مۆسیقادا وون ده‌که‌م. من بێ‌سنور گوێ له مۆسیقا ده‌گرم جوانی مۆسیقا له‌وه‌دایه ناسیۆنالێتی نییه مۆسیقا بۆ مرۆڤه‌و مرۆڤ ئه‌توانێت لێی به‌هره‌مه‌ندبێت.
چه‌ند وێنه‌یه‌کی تیپی مۆسیقای سلێمانی.

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
