حیكمه‌ت مه‌عروف:
له‌وه‌ته‌ی سلێمانی دروست بووه، یه‌كێك له دیارده سروشتییه هه‌ره دیاره‌كانی ره‌شه‌باكه‌ی بووه. به ئاستێك وه‌ك چۆن باسی گوێزی هه‌ورامان ده‌كرێت ئاواش ره‌شه‌باكه‌ی سلێمانی خاوه‌نی شوێن و مه‌كانه‌تی خۆیه‌تی، نه‌ك ئه‌وه بگره بۆ خۆی سلێمانی یه‌كێك له سیماكانی ناسینه‌وه‌ی ره‌شه‌باكه‌یه‌تی! ئه‌مه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له سلێمانی ژیاون شتێكی ئاساییه و ده‌بێت ئه‌و ره‌شه‌بایه رۆژێك له رۆژان به چنگ تۆز و خۆڵی فڕێدابێته چاوییه‌وه و ئه‌ویش تا سه‌ر ئێسك به یارویۆخی ئه‌و ره‌شه‌با عیزعاجه‌دا هاتبێته‌خواره‌وه!؟
به‌ڵام ئه‌مجاره بڕوا ناكه‌م هیچ كه‌سێك له‌م شاره، بچووكترین ناڕه‌زایی به‌رانبه‌ر ره‌شه‌باكه ده‌ربڕی بێت، به‌ڵكو خۆی به فیدای لوره لوره‌كه‌ی كردووه و له‌به‌ر خۆیه‌وه وتوویه‌تی: به قوربانت بم رایماڵه!!؟ چی رابماڵێت؟ سه‌حنی سه‌ته‌لایته‌كه‌كان، یان له‌وحی كه‌پری دووكانه‌كان؟ چی رابماڵێت؟ ته‌نه‌كه‌ی خۆڵی به‌رماڵان یان عه‌لاگه ره‌شه‌كانی ناوشار؟!
نا ئه‌مجاره ره‌شه‌باكه‌ی سلێمانی شاره‌وانییه‌كی ئیلاهی بوو، دیارییه‌كی خواوه‌ند بوو، شاری له تۆز و خۆڵ و خاشاك رزگار كرد! ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ئه‌م دوو رۆژه‌دا ره‌شه‌با كردی، شاره‌وانییه هه‌ڵبژێردراوه‌كه‌ی شار به دوو ساڵ بۆی ناكرێت؟! ته‌ماشا بكه، چۆن لوره لور خۆڵی چاڵه هه‌ڵكه‌نراوه‌كانی فه‌رمانگه‌ی ئاوی سلێمانی له‌گه‌ڵ خۆیدا لوول ده‌كا و فڕێ ده‌داته ده‌ره‌وه‌ی شار، وا هه‌ست ده‌كه‌ی كرێكارێكه ئیشه‌كه‌ی به هێنده‌ی تاقه كوڕه‌كه‌ی خۆشده‌وێ و به گۆرانی و هۆره‌وه شار پاك ده‌كاته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویستی به چاودێرێك بێت پێی بڵێت ئه‌مه بكه و ئه‌وه بكه، هه‌رچی خاشاكی كۆڵانه‌كان هه‌یه رایده‌ماڵێت؟ ئه‌وه‌ی چه‌ند مانگێكه خۆڵبارین به شاری ده‌كات، ئه‌و به دوو رۆژ پاكی كرده‌وه؟!
جا هه‌قی خۆی نییه، به‌فیدای ئه‌و شاره‌وانییه ئیلاهییه بین، جا ناهه‌قمه بڵێم قوربانی لوره لوره‌كه‌ت بم؟! بڕوا بكه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌م ره‌شه‌بایه یه‌ك هه‌فته‌ی تر دوا بكه‌وتایه، شاری سلێمانی له عه‌رعه‌ر خراپتر ده‌بوو.
بژی ره‌شه‌باكه‌ت سلێمانی... سوپاس ئه‌ی شاره‌وانییه ئیلاهییه‌كه، ئه‌مجاره‌ش فریامان كه‌وتی و نه‌شتهێشت رووی شاره‌وانی (... ) بێت؟!!
