ئه‌حمه‌د سالار:
له‌و ده‌مه‌وی ژیانی راسته‌قینه چاوی بوونی هه‌ڵهێنا، له‌و كاته‌وه بوو مرۆڤ سه‌روه‌ری خۆی له بووندا سه‌لماندو به زه‌بری عه‌قڵی سالارییه‌كه‌دا سه‌پان، ئه‌زموونی ژیانی رۆژانه‌ی ده‌كرده وانه‌ی فێربوونی. 
سات له‌دوای سات سروشت و سه‌رجه‌م بوونه‌وه‌ره‌كانی ده‌سته‌مۆی تواناكانی ده‌كرد. هه‌ركه‌سه‌و سه‌ربوورده‌ی رۆژانه‌ی بۆ ئه‌وانی دی ده‌گێرایه‌وه، خۆی گشت ئه‌وانی دی ئه‌هێنایه‌وه و ئه‌ینواند، ئه‌وه سه‌ره‌تا بوو، له‌هه‌مان كاتدا، بووه مایه‌ی بنیادنانی سبه‌ینێكان و به‌ره‌و پێشه‌وه چوون، ئه‌وه له به‌ره به‌یانه‌كانی مێژوودا بوو، خۆشی و ناخۆشی ژیان و گرفتاربوون و سه‌رفرازی و نووشوستی و سه‌ركه‌وتنه‌كان، تا ئه‌و ده‌مه‌ی بۆ پتر له دوو هه‌زارو پێنج سه‌د ساڵ ئه‌گه‌ڕێته‌وه واده‌ی خۆی ته‌واو كرد‌و له وڵاتی یۆنان، ناونرا شانۆ. ئه‌وه‌تا گه‌واهه زیندووه‌كانیان، هێشتا وه‌كو ئه‌و باسانه‌مان بۆ باس ده‌كه‌ن، كه زاده‌ی گه‌رمه‌ی كێشمه كێشه‌كانی رۆژگاره‌كانه بۆیه خولیا گه‌وهه‌رینه‌كه‌ی هه‌میشه، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه، له‌پای هاوتاكردنه‌وه‌و نه‌نگی نه‌هێشتنی دا‌و راگرتندا خول ده‌خوات. چونكه شانۆ نه‌ك ته‌نها ژیانه، به‌ڵكو له كۆشش و سه‌رجه‌م بینینه‌وه‌كانیدا و گۆرانكارییه‌كانی ئامانجیدا بنیادنانه‌وه‌یه‌كه كه ژیانی جوانتر‌و شیاوتری به باڵای به‌رزی مرۆڤ لێوه سه‌رهه‌ڵده‌داو ده‌ژی. جوانی و جوانكاریش باڵاترین بایه‌خی بوونه، هه‌رچۆن ئازادییه‌و ئازادبوونه له گشت ئه‌و كۆت و پێوه‌ندو به‌ربه‌ستانه‌ی زاده‌ی خودی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌یه به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان خستۆته به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موان و شانۆش سروودی خۆش وتنه‌وه‌ی هه‌رهه‌موانه، ئه‌و شانۆیه‌و ئه‌مه‌ش یادو پیرۆزبێ له شانۆكارانی گه‌له‌كه‌م، ئه‌وانه‌ی نایه‌ڵن بێ بایه‌خ بێ و گران رایده‌گرن.
ئه‌حمه‌د سالار
شانۆڤانی كورد
27/3/2009
ئه‌و نووسینانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیا نییه.
