گۆران دوكانی:
بمبه‌خشن... سه‌ره‌تاداوای به‌خشین له‌هه‌مووئه‌وبه‌ڕێزانه به‌گشتی وئه‌وعاشقه دڵپڕانه ده‌كه‌م به (تایبه‌تی)، مه‌به‌ستم ئه‌وانه‌یه‌كه‌پێشترخوێنه‌ری ئه‌م
بابه‌ته‌ی منبوون وئه‌مساڵیش له‌هه‌مان كاتداو له‌ویاده‌ناسكه‌دا به‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته بۆجارێكی دیكه دووباره ئازاری ناخیان ده‌ده‌مه‌وه!!.
ئه‌مه‌ی ئێستا تۆی خوێنه‌ری ئازیز ده‌یخوێنیته‌وه ئه‌وبه‌سه‌رهاته واقیعه‌یه كه (پارساڵ) له‌یادی ڤالانتاینا كوڕی به‌رپرسێك"ڤێللایه‌كی"كرده دیاری خۆشه‌ویسته‌كه‌ی، ڕه‌نگه‌ئێستا لای هه‌مومان به‌خودی خۆشمه‌وه ئه‌وپرسیاره دروستبێت (كه‌واته دووباره گه‌رمكردنه‌وه و ترشوخوێكردنه‌وه‌ی ئه‌م ووتاره له‌پای چی دێت) ؟!، به‌ڵام با هه‌مووان ئه‌و ڕاستیه باشتر بزانین له‌م نیشتیمانه‌ی كه‌تۆزقاڵێك ئاسوده‌ی بۆئێمه‌ی گه‌نج تێدانه‌ماوه هاوكات چینێكی (فیرعه‌ون) ئاسا دروست بوه كه‌زۆرینه‌یان وه‌چه‌ی مه‌سئولن جگه‌له‌وه‌ی كه‌به‌وپه‌ڕی ڕه‌فاهییه‌ته‌وه ته‌مه‌توعاتی حه‌یاتیان ده‌كه‌ن، هاوكات له‌ڕوانگه‌ی ده‌رونیشه‌وه به‌رده‌وام ناخ وشعوری گه‌نجانی ئه‌م هه‌رێمه‌بریندارده‌كه‌ن به‌و مادده وسه‌روه‌ت وسامانه‌ی له‌به‌رده‌ستیان دایه كه‌جیاوازیه‌كه‌ی (ئاسمان وڕێسمانه) به‌راورد به‌گه‌نجانی ئه‌م هه‌رێمه، به‌رده‌وام مناڵی ئه‌م چینه لاف وگه‌زاف لێده‌ده‌ن به‌سه‌رخه‌ڵكی قوڕبه‌سه‌روخێر له‌خۆنه‌دیوی كوردستاندا به‌جۆرێك كه‌وێنه‌ی نیه، ئه‌م چینه هه‌موو ژیانیان ئۆرجناڵه له"ته‌لار وكۆمپانیا وبه‌نزینخانه ومه‌زره‌عه وئۆتۆمبێله‌كانیانه‌وه بیگره تاده‌گاته خواردنی ڕۆژانه‌یان وپۆشاك وئیشكه‌ری ناوماڵیان وته‌نانه‌ت نه‌سته‌له‌ی ده‌می مناڵه‌كانیشیان"، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی زۆرینه‌یان ڕه‌گه‌زنامه‌ی چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپایان له‌گیرفاندایه نه‌ك به‌شێوه‌ی خێزانی به‌ڵكوهه‌ندێكیان به‌شێوه‌ی بنه‌ماڵه‌و هه‌ندێكیشیان ناوچه‌گه‌ری.
من لێره‌وه ده‌چمه‌ناوه‌رۆكی مانشێته‌كه‌ی سه‌ره‌وه، (14/2) جه‌ژنی (عاشقانه)، ئه‌وجه‌ژنه‌ی دوای (224) ساڵ پێش زاین كه‌له‌ئه‌وروپای ڕۆژئاوا وله‌وڵاتی ئیتالیاوه‌له‌سه‌رده‌ستی قه‌شه (ڤالانتاین) سه‌ریهه‌ڵدا، ئێمه‌ی كورد چه‌ندساڵێكه وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك به‌م جه‌ژنه ئاشنابوین، ساڵ له‌دوای ساڵیش ئه‌ویاده ناسكه كه‌ته‌عبیرله ڕه‌هاترین به‌ها جوانه‌كانی مرۆڤه‌یه‌تی ده‌كات له‌سه‌رئاستی جیهاندا، لای عاشقانی ئه‌م هه‌رێمه‌ش به‌شكۆداریه‌وه پێشوازی لێده‌كرێت، ئه‌وعاشقانه‌ی كه‌تائه‌مڕۆساده‌ترین مافی ژیانیان بۆده‌سته‌به‌ر نه‌كراوه، به‌ڵام هه‌میشه به‌فانتازیایه‌كی پڕله‌میهرو ئالوده‌بونیان به‌عیشقه‌وه وایلێكردون هه‌رده‌م له‌به‌رزترین و ڕه‌هاترین لوتكه‌كانی ژیاندا گوزه‌ران بكه‌ن.
لێره‌وه ئه‌وچیرۆكه ده‌ستپێده‌كات كه (پارساڵ) له‌یادی ڤالانتایندا هه‌ژاندمی!، ڕۆژێك پێش ئه‌و یاده واته (13/2) ته‌له‌فونم بۆهاوڕێیه‌كم كرد كه‌خوێندكاری په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانه (به‌شی موزیك/ئامێری كه‌مان)، تاكوبۆبه‌یانی بانگێشتم بكات بۆپه‌یمانگا به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی له‌ویاده ناسكه‌دا وه‌ك ڕۆژنامه نووسێك له‌وپه‌یمانگایه‌ی كه‌پڕه‌له (ده‌رونی پاك، پڕه‌له‌ماچ، پڕه‌له‌هه‌ست، لێوان لێوه له‌گۆرانی) ڕێپۆرتاژێك ئاماده‌بكه‌م وله‌ویاده‌یا هه‌ستی خوێندكاره‌كان وه‌رگرم، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی هاوڕێكه‌م به‌ته‌واوی له‌مه‌به‌ستی من تێگه‌یشت، پاش كه‌مێك وه‌ستان به‌ده‌م هه‌ڵكێشانی هه‌ناسه‌یه‌كی سارده‌وه پێی گوتم:ئه‌ری به‌ڕاست ئه‌ی بۆنایه‌یت له‌سه‌رچیرۆكی عه‌شقی من ڕێپۆرتاژێك ئاماده‌بكه‌یت، كه‌عیشق لای من چ دونیایه‌كی پڕله لاله‌زاره، به‌ڵام هاوكات پاره‌ی گوڵێكی سوری نایلۆنی بێبۆنم له‌گیرفانا نیه تاكوبه‌یانی وه‌ك هه‌مووعاشقانی سه‌راپای جیهان بیده‌م له یه‌خه‌ی هاوسۆزه‌كه‌م، هاوكات به‌به‌ڵگه‌ی ڕون وئاشكرا كوڕی مه‌سئولێكی ناسیاوی خۆمانت پێده‌ڵێم وابه‌نیازه كه‌به‌یانی له‌جیاتی گوڵ، (ڤێللایه‌كی) تاپۆكراوی خۆی پێشكه‌ش به‌خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بكات!!بێگومان ئه‌وه‌ی ئێستا خوێنه‌ری ئه‌م بابه‌ته‌بێت ئه‌وڕاستیه تێده‌گات كه‌ئه‌م جیاوازییه گه‌وره‌یه منی ڕۆژنامه‌نووس ده‌هه‌ژێنێت و، واملێده‌كات به‌دواداچونێكی وورد له‌سه‌رئه‌م باسه‌ی هاوڕێكه‌م بكه‌م، به‌ڵی ئازیزان وازم له‌ڕێپۆرتاژه‌كه‌ی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان هێناو له‌ڕێگه‌ی هاوڕێكه‌مه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ووردو زانستی وله‌سه‌ربنه‌مای ئیتیكی ڕۆژنامه‌وانی ده‌ستمكرد به به‌دواداچوونی ئه‌وهه‌واڵه‌ی كه‌جاری لای من ته‌نها قسه‌یه‌كه‌و به‌س، بۆبه‌یانی واته‌ڕۆژی ڤالانتاین ئه‌نجامی به‌دواداچوونه‌كه‌م به‌مشێوه‌یه ده‌رچوو،
له‌مه‌راسیمێكی ڕه‌مزی خنجیلانه‌دا كاتژمێر (1:50) ده‌قه‌ی دوانیوه‌ڕۆ ئه‌و (به‌ڵێن نامه‌یه) ئیمزاكرا كه‌ڤێللای كاكی كوڕه مه‌سئول كرابه‌ناوی خۆشه‌ویسته‌كه‌یه‌وه، به‌ئیمزای هه‌ردوو شاهید (ڕ، ع، ل) ی هاوڕێی كوڕه به‌رپرسه‌كه‌و (س، ك، ك) ی هاوڕێی كچه‌كه وبه‌حزوری پارێزه‌رێك كه‌هاوڕێی خۆیبو واته هاوڕێی كوڕه به‌رپرسه‌كه‌بوو له‌گه‌ڵ چه‌ندمیوانێك!.
ئه‌مه‌ش زانیاری ووردی ڤێللاكه‌و چۆنیه‌تی وه‌رگرتنی زه‌ویكه‌وچه‌ند وورده‌كاریه‌كی دیكه‌یه،
زه‌ویه‌كه له‌شوێنێكی دووره‌شاری دڵگیردایه‌و له‌لایه‌ن باوكیه‌وه له‌ڕێگه‌ی واسته‌وه بۆی وه‌رگیراوه، به‌رله‌وه‌ی كه‌بیكاته ڤێللا تاپۆكراوه ماوه‌ی سێ ساڵوشه‌ش مانگه كراوه به‌ڤێللا و له‌گه‌ڵ ته‌واوبونیشیدا پڕكراوه له ته‌ئسیسی ناوماڵ و (حه‌سحه‌سێكیش) مانگانه به‌بڕی (700) هه‌زاردینار له‌سه‌ر بودجه‌ی گیرفانی كوڕه‌كه‌و!موچه‌ی پۆلیسێكی بندیوار كه‌له‌لایه باوكی كوڕه‌كه‌وه ته‌عینكراوه وه‌ك (حیمایه) پاسه‌وانی ئه‌وڤێللایه‌یه!وه‌ته كاكی پاساوانیش دووموچه‌ی پڵاوی بۆدابین كراوه!.
من لێره‌وه به‌وكوڕه مه‌سئوله ده‌ڵێم:ئه‌گه‌ردنیابو سودفه‌ی ئه‌وه‌ت كرد نیوكاتژمێرت له‌كاتی خۆت به‌خشی به‌خوێندنه‌وه و ئه‌م بابه‌ته‌ی منت به‌رچاوكه‌وت، من دڵنیام دووهه‌ستت لادروست ده‌بێت،
1. یان پێكه‌نینت به‌نووسینه‌كه‌م دێت وگاڵته به‌عه‌قڵم ده‌كه‌یت.
2. یان ئه‌وه‌تا ئه‌م بابه‌ته كه‌مێك دڵگرانت ده‌كات وڕه‌نگه بڵێیت ئه‌م كوڕه ته‌داخولی شته زاتیه‌كانی منی كردوه.
به‌لای منه‌وه هیچكام له‌م بیركردنه‌وانه‌ی تۆ گرنگ نیه، به‌ڵكوته‌نها ئه‌وه به‌گرنگ ده‌زانم كه‌له‌ڕێگای ئه‌م ووتاره‌وه به خۆت ونموونه‌ی كه‌سانی وه‌ك خۆت و به باوكت و نموونه‌ی باوكه‌كانی جه‌نابت و به‌عاشقه دڵشكاوه‌كانی نیشتیمانه‌كه‌م بڵێم ته‌نهامه‌به‌ستم له‌م نووسینه‌دا ئه‌وجیاوازیه گه‌وره‌یه‌ی نێوان تۆ‌و هاوڕی به‌دبه‌خته‌كه‌ی خۆمه، مه‌به‌ستمه له‌وگۆشه‌نیگایه‌وه ئه‌وه‌بڵێم خۆت وباوكت وهه‌رچی وه‌چه‌ی مه‌سئولینی ئه‌م هه‌رێمه هه‌یه كۆیان بكه‌یته‌وه ناتوانن (له‌زمه‌یه‌ك یاخودڕونتر بڵێین تۆنێكی موزیك) بژه‌نن، كه‌چی تۆله ڤالانتایندا هاوسۆزه‌كه‌ت ده‌كه‌یته خاوه‌ن ڤێللایه‌كی خانومان و هاوڕێكه‌ی منیش هاوسۆزه‌كه‌ی چاوه‌ڕوانی گوڵێكی سووری نایلۆنی لێده‌كات!!.
هه‌روه‌ها ئه‌و ڕاستیه تاڵه‌ی مه‌به‌ستمه به تۆ‌و هه‌مووبه‌رپرسان و ته‌نانه‌ت سه‌ركرده‌كانیش بڵێم، دوورنییه له‌دواڕۆژدا هاوڕێكه‌ی من وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی خاوه‌ن ئه‌زموون ولێهاتوو له‌ڕێگه‌ی كه‌مانه‌كه‌ی ده‌ستیه‌وه سه‌رنجی دونیا به‌لای خۆیدا ڕابكێشێت و ببێته هۆی سه‌ربه‌رزی بۆم نیشتیمانه، كه‌هه‌موان ئه‌وڕاستیه باش ده‌زانین ته‌نها هونه‌ره ناسنامه‌و زمان حاڵی هه‌موونه‌ته‌وه‌كان، به‌ڵام ڤێللاكه‌ی تۆ كه‌پێش (14/2/2008) خاوه‌نی بویت!له‌گه‌ڵ ته‌واوی ڤێللاوته‌لاری فیرعه‌ونه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه بكه‌ونه به‌رغه‌زه‌ب و به‌ردبارانی عاشقه دڵپڕه‌كانی نیشتیمانه كه‌ساسه‌كه‌ی من!!.
***تێبینی (1) /ئه‌م ووتاره له ژماره (397) ی، ڕۆژی (16/2/2008) ی ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
(2) /ته‌واوی زانیاریه‌كانم له‌ڕێگای كه‌سێكه‌وه ده‌ستكه‌وتوه كه‌له"ئاهه‌نگه‌كه‌دا " به‌شداربوو، به‌هاوكاری به‌رده‌وامی هاوڕێكه‌م، هه‌روه‌ها ته‌واوی مامه‌ڵه‌ی زه‌ویه‌كه‌وچۆنیه‌تی تاپۆكردنی له‌به‌رده‌ستدان، به‌ڵام به‌پێویستم نه‌زانی بڵاویان بكه‌مه‌وه، چونكه هه‌موومامه‌ڵه‌كانی (یاسایین) وله‌ڕێگه‌ی زیادكردنی ئاشكراوه پێشتر زه‌ویه‌كه‌ی پێدراوه، (به‌ڵام) ! له‌به‌رامبه‌ر بڕێك پاره‌ی ڕه‌مزی كه‌مدا، ئه‌ویش ته‌نها بۆ به یاسای كردنی كاره‌كه، هه‌روه‌ها بێئاگاداركردنه‌وه‌ی"راگه‌یاند نه‌كانیش"واته بێ ئیعلانكردنی زه‌ویه‌كه ئه‌وكاره كراوه، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه به هه‌رجۆرێكبێت له‌جۆره‌كان له‌ڕێگای (یاساوه) بۆته خاوه‌نی ئه‌و (ڤێللایه)، بۆیه به پێی هه‌موو پێوه‌ره‌كانی ڕۆژنامه‌وانی ناوهێنانی ئه‌وكه‌سه‌ده‌چێته‌خانه‌ی ته‌شهیره‌وه.
Goran. dukani@yahoo. com
