به‌درخان كۆڤان:
هیچ شتێك نییه جگه له خۆشه‌ویستی كه‌وامان لێبكات ژیانمان ببه‌خشینه ئه‌وه‌ی كه خۆشمان ده‌وێت (تۆڵستۆ) ..
له باره‌ی 14/2 رۆژی ڤالانتاین زۆرشت گوتراوه. ده‌ڵێن كوڕ‌و كچێكی عاشق كه یه‌كێكیان قه‌شه ڤالانتاین ده‌بێت دوای ئه‌وه‌ی ده‌زانێت به یه‌ك ناگه‌ن و كه‌سانێك رێگرن له به‌رده‌م عه‌شقه‌كه‌یاندا ده‌چنه سه‌ر یه‌كێك له شاخه كانی ئیتاڵیا بریار ده‌ده‌ن خۆیان فرێده‌نه خواره‌وه، مشتوومرێكی زۆر ده‌كه‌ن كامیان پێشتر خۆی فرێ بداته خواره‌وه، كه‌به خواست و ویستی خۆیان بووه، دواتر قه‌شه ڤالانتاین ده‌ڵێت ده‌بێ خۆم پێشتر فرێبده‌م چونكه نامه‌وێت تۆ پیش من بمریت. به‌ڵام دوای مردنی كوره‌كه، كچه‌كه له به‌ڵێنی خۆی په‌شیمان ده‌بێته‌وه دۆستێكی تر ده‌گرێت، له‌وه به دواوه ڤالانتاین ده‌بێته ره‌مزی وه‌فاو خۆشه‌ویستی بۆ هه‌مووجیهان... ئاسان نییه به چه‌ند وشه‌یه‌ك بتوانین مانه‌و چه‌مكی خۆشه‌ویستی شرۆڤه‌بكه‌ین هه‌موو مرۆڤێك خاوه‌ن سۆز‌و خۆشه‌ویستییه، شرۆڤه كاران پێیان وایه خۆشه‌ویستی له سه‌ره‌تاوه وه‌ك زریان به هێزه‌و له وزه‌یه‌كی زۆره‌وه ده‌ست پێده‌كات و له پاشان ورده ورده به تێپه‌ربوونی رۆژگار‌و ساڵه‌كان خاو ده‌بێته‌وه و ئه‌و سۆزه‌و هه‌ڵچووه‌ی له ساته كانی یه‌كه‌م دا هه‌یبووه خاوده‌بێته‌وه، هه‌موو ئه‌وینێكی گردار و هه‌موو خۆشه‌ویستییه‌كی سۆزبه‌خش كه ده‌گاته ئه‌نجامێكی چاك یاخود دوامه‌نزڵی خۆی ئیدی داده‌مركێته‌وه و خامۆش ده‌بێت، ئه‌مه سونه‌تی ژیانه‌و سرووشتی شته‌كان به‌و جۆره یه له یه‌ك ئاست و یه‌ك شیوه‌دا نامینێته‌وه. رسته‌یه‌ك هه‌یه و ده‌ڵێت (خۆشه‌ویستی به‌خشینه نه‌ك وه‌رگرتن) مرۆڤی خاوه‌ن سۆز به‌خش. ده‌بێت له ناخیه‌وه خۆشه‌ویستی بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ده‌ربخات و بیبه‌خشێ، خۆشه‌ویستی نێوان دووعاشقی هه‌ودار به یه‌كتر گه‌ر هه‌ستی تیروانین و رازه‌كان بۆ یه‌كتر شرۆڤه نه‌كه‌ن دا هاتوێكی باشی نابێت، خۆشه‌ویستی هه‌ڵقوڵاوی راهێنی دڵه چۆنیه‌تی و ده‌رخستنی هونه‌رو كارایی ده‌وێت كه تیایدا سه‌ركه‌وتووبێت. خۆشه‌ویستی كاره‌سات ده‌خولقێنی گه‌ر نه‌تواندرێت هه‌ڵسوكه‌وتی له گه‌ڵ بكرێت. هیچ كردارێك بێ خۆشه‌ویستی سوود به‌خش نابێت... ئه‌ریك فرۆم له باره‌ی خۆشه‌ویتییه‌وه ده‌ڵێت (ئه‌گه‌ر تاكه كه‌سێكم خۆشبوێت خۆشه‌ویستێكی راسته قینه‌یه، ئه‌وا هه‌مووكه‌سانی ترم خۆشده‌وێت جیهانم خۆش ده‌وێت ژیانم خۆش ده‌وێت سروشتم خۆش ده‌وێت، ئه‌گه‌ر بتوانم به كه‌سه‌ك بڵێم تۆم خۆشده‌وێت) هه‌ودارانی عاشق وه‌رن با له‌و رۆژه چی رق و كینه‌مانه له بیر خۆمان به‌رینه‌وه و باوه‌شی گه‌رم بۆ یه‌كتر بكه‌ینه‌وه‌و یه‌كتر له ئامیز بگرین با هه‌موومان له‌و رۆژه بخزێینه قووڵای هونه‌ری فه‌لسه‌فه‌و خۆشه‌ویستی با فێری وانه‌ی خۆشه‌ویستی بین با رۆژه سه‌خته‌كان به خۆشه‌ویستی وسۆزداری بۆ یه‌كتربه‌رێبكه‌ین، ... وه‌رن چی رووی ناشرینه باله‌و رۆژه به ماسك مه‌كیاژ رووپۆش بكه‌ین گوڵی سوور بكه‌ینه دیاری... وه‌رن با له‌م رۆژه وه خوانی ژوان بۆ یه‌كتر راخه‌ین پێكی شه‌راب بده‌ین له یه‌ك. خۆتان بخه‌نه به‌ررێژنه بارانی ژوان تاكو جه‌سته‌كه‌تان ته‌ڕ ده‌كاته‌وه له ئه‌وین... وه‌رن عه‌شق ڕه‌ها كه‌ن بۆ چه‌ند ساتێك ژیان لێوان لێو كه‌ن له جوانی لێوه‌كانی یه‌كتر ماچ بكه‌ن باوه‌ش به یه‌كتربنێن فتوا و نه‌ریت بكوژن. گه‌ر هه‌ر ته‌نها ساتێكیش بێت خۆتان بۆ عه‌شق و ژوان بدزنه‌وه هه‌تاكه‌ی له‌م وڵاته نه‌ریت له گه‌ڵتان بژێت وه‌رن با برژێنه نێو دنیای شیعری ته‌ڕو پاراو و رۆمانسییه‌ت ئاویزانی عه‌شقه و ژوان ببینه‌وه دیسان تێی هه‌ڵچینه‌وه وه‌رن با رابرده‌ی پڕ له تریاژیدیا له بیر خۆمان به‌رینه‌وه، له‌وێوه له گه‌ڵ نه‌رمه‌ی ده‌نگی میوزیك و ترازان له ئازاری ژیان وباوه‌شی گه‌رمی خۆشه‌ویسته‌كه‌مان ئاویزان بین. بۆئه‌وه‌ی له‌م ساته‌وه پێی بڵێن... له بیابانه-هاژه‌ی چه‌م و-له نه‌هاته هه‌ڵمی نان و-له غوربه‌تا داڵده‌و په‌نای –كلیلداری به هه‌شتی تۆی تۆ نه‌ك نیوه هه‌موو دنیای... شاعیری عه‌شق وجوانی مام (هێمن) ده‌مێكه وتویه‌تی... خۆزگه وه‌ك خۆر نه‌مدیبایه شه‌وی تار... خۆزگه تاوێ رام نه بواردیایه بێ یار... خۆزگه پیری كه‌له‌لای نه‌ده‌كردم... خۆزگه له یه‌كه‌م ژوانگه ده‌مردم...
هاورێیانی حه‌وداڵی عه‌شق و سیحری جوانی بۆ رۆشنایی دڵی زامدرتان و ڕابردووی ته‌مه‌نی به هه‌ده‌رچووتان گوڵی سوور به یه‌كتر ببخشن مۆمی عه‌شق داگیرسێنن له وڵاتك كه عه‌شق تیا ی‌دا نامۆ وغه‌واره‌یه..
bedrxan_kovan@yahoo. com
