مه‌حمود به‌رزنجی:
ئه‌م ڕۆژه ڕۆژیکی مێژوییه دیاره په‌یوه‌ندی به خودی مرۆڤایه‌تیه‌وه هه‌یه... واته تایبه‌ت مه‌ندی به بونی مرۆڤه‌وه هه‌یه.. وه‌کو ئه‌ڵێن دوا به‌دوای س
ه‌ده‌ی سێی زاینی له کاتی حوکم رانی ئیمبراتوری رۆمانی (کلادیۆسی دوه‌م) . ئه‌وکات رۆمانه‌کان سه‌رقاڵی جه‌نگ بون، ئه‌م ئیمبراتۆره سه‌یری ده‌کرد که ئه‌و که‌سانه‌ی ژنیان نه‌هێناوه به‌رگری جه‌نگ زیاتر ده‌که‌ن له‌وانه‌ی که ژنیان هێناوه، بۆیه بڕیاریکی ده‌ر هێنا به قه‌ده‌غه کردنی ژن هینان و ئابلوقه‌ی خسته سه‌ر که‌نیسه که ئیتر گرێبه‌ستی ژن هێنان بوه‌ستێنن، به‌ڵام قه‌سێك به‌ناو (ڤالنتین) بڕیاری ئیمبراتور جێبه‌جێ ناکا، به‌ڵام ماره‌ی ژن و پیاو جێبه‌جێ ده‌کا، بۆیه ئیمبراتور حه‌وڵی دا که ئاینی قه‌شه‌که بگۆڕێ به‌ڵام پێی نه‌کرا بۆیه له 14-2 بریاری له‌سێداره‌دانی قه‌شه‌که‌ی دا و بڕیاه‌که‌یشی جێبه‌جێ کرد... هه‌ر چه‌نده ڕاو بۆچونی دی ده‌رباره‌ی ئه‌م سه‌رگوزه‌شته‌یه هه‌یه. به‌ڵام من پێم واباش بو، که ئه‌م باسه و بۆچونه بخه‌مه به‌ر ده‌ستی خێونه‌ران واده‌بینم که له ڕاسته‌کانه‌وه نزیکه، هه‌روها ئه‌م ڕۆژه بوه ڕۆژی خۆشه‌ویستی جیهانی... له‌دوا به‌دوای سه‌ده‌ی پێش‌و کۆمه‌ڵگای ڕۆژ ئاوا ئه‌م ڕۆژه‌یان کرده ڕۆژی خوشه‌ویستی جونکه دیاره ئه‌م ڕۆژه کاره‌گه‌ری له‌سه‌ر بون و درێژه‌دانی ژیانی مرۆڤه‌وه هه‌یه.. به‌ڵام دیاره لای ئێمه که به‌شێکین له کومه‌ڵگای ئیسلامی ڕۆژ هه‌ڵات، چه‌ند ڕاو بۆ چونێکی جێوازمان هه‌یه ده‌رباره‌ی ئه‌م ڕۆژه ئتوانم کۆمه‌ڵگای خۆمان بکه‌مه سی به‌ش...
به‌شی یه‌که‌م به‌هیچ جۆرێك ئاگای لێ نیه و وه‌ك ڕوداوێك یان هه‌واڵێك له میدیاکان ده‌یبیستی وده‌یخێونێ.
به‌شی دوه‌م به‌جۆرێك سه‌یری ده‌کا وه‌ك هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رامبه‌ر به ئانین و حڵاڵ و حه‌رام، به‌هیچ جۆرێك قه‌بوڵی ناکا، به‌ڵام من ده‌ڵیم ئه‌مه په‌یوه‌ندی به ئاینه‌وه نیه چونکه بێت‌و سه‌یری کاتی بونی ڕوداوه‌که بکه‌ین، ئه‌وکات ئاینی ئیسلام نه‌بوه، ئه‌م ڕوداوه وه‌کو له‌سه‌ره‌وه خێوندمان په‌یوه‌ندی به بون یان نه‌بونی مرۆڤایه‌تیه‌وه هه‌یه.. !!!!
به‌شی سیه‌م ئه‌م ڕوداوه وه‌کو ئاهنگێکی ئاسایی مرۆڤایه‌تی سه‌یر ده‌کات.. وه‌کو ڕۆژی جه‌ژنی گشتی، ده‌ست به پێشکه‌ش کردنی دیاری بۆ ئه‌وکه‌سه‌ی خۆشی ده‌وێت ده‌کا.
خۆشه‌ویستی چیه...
ووشه‌ی خۆشه‌ویستی که بریتیه له چه‌ند پیتێك... به‌ڵام بۆچونیکی زۆر ده‌گرێته خۆیه‌وه، دیاره خۆشه‌ویستی به‌هێزترین و ناسکترین هه‌ستی مرۆڤایه‌تیه که له ناخی مڕۆڤدا خۆیی چه‌سپاندوه، کاتی ده‌ریبێنی ده‌بێته پاڵ و پستی بۆ پێشکه‌ش کردن و بناغه و گه‌شه دان به ژیانی مرۆڤ. دیاره خۆشه‌ویستی به‌ته‌نیا دڵداری نیه، یان وه‌ك هه‌ندی له‌بۆچونی گه‌نجه‌کان که سه‌یری خۆشه‌ویستی وه‌ك رابواردن ده‌که‌ن، که‌سانی کورت هاوێژ که له نێو بازنه‌یکی داخراو ده‌ژین به‌جۆریك سه‌یری خۆشه‌ویستی له گۆشه ته‌ه‌نگه‌که‌یه‌وه ده‌که‌ن به جۆرێکی سوك ده‌یبین، به‌ڵام ئه‌م ووشه‌یه له‌وه گه‌وره‌تره که ئێمه‌ی ڕۆژ هه‌ڵاتی به‌جۆرێکی خه‌راپ ده‌یبینین دیاره له نێو ئاینی ئیسلامیش به‌تایبه‌ت له ناو قورإنی پیرۆزیش (49) جار وه‌ك ووشه‌ی خۆشه‌ویستی باسی لێ کراوه.
خۆشه‌ویستی وه‌کو ئه‌ڵێن تاڵی به شیرین.. ئازار به شیفا.. به‌ندیخانه به به‌هه‌شت.. خاك و خوڵ به ئاڵتون ده‌بینی، په‌یوه‌ندی کۆمه‌لگاییك له‌سه‌ر بناغه‌ی خۆشه‌ویستی نه‌بێت، بێگومان ئه‌و کۆمه‌ڵگایه وه‌رده‌گێرێته‌وه بۆ ئامێرێکی که‌ڕ له قیژو قڕ زیاتر گێوت له هیچ نابی، وه‌ریده‌گێرێته‌وه بۆ دۆزه‌خێك چونکه کومه‌ڵگایکی خۆ پرسته و داخراو ده‌بێت.
وه‌کو پێشینان ووتویانه: گه‌ر بێت‌و خۆشه‌ویستی له نێو کومه‌ڵگایك بچه‌سپی هه‌رگیز ئه‌و کۆمه‌ڵگایه پیویستی به یاسا ناکا. هه‌ڵبه‌ته خێزان بنه‌مای سه‌ره‌کی کۆمه‌ڵگایه بۆیه خۆشه‌ویستی نێو خیزان درێژه‌دانه به بونی مرۆڤایه‌تی، خۆشه ویستی نێو خێزان به بسکه خه‌نده ده‌ست پێ ده‌کا و کۆتایی به به‌رگری و خۆ را‌گرتن دژ به ژیانێکی قورس پر به هه‌ستی خۆشه‌ویستی راسته‌قینه‌ی ژیانی هاوسه‌رێتی به‌سه‌ر بردن ده‌کا... .
لێره من وه‌کو خودی خۆم چه‌ند خاڵیك له‌م یاده ده‌بینم:
*ڕۆژی 14/2 یادکردنه‌وه‌ی له‌سێداره‌دانی ئه‌و قه‌شه‌یه که ناوی ڤه‌له‌نتین بوه و دژی ئیمبراتۆری رۆمانی ئه‌وکات وه‌ستاوه هه‌ڵبه‌ته نه‌یویستوه که کۆتای به‌ژیانی هاوسه‌رایه‌تی بێنی، واته یادکردنه‌وه‌ی له‌سێداره‌دانی ژیانی هاوسه‌رایه‌تی بوه نه‌ك به‌ته‌نیا ڤه‌له‌نتین... هه‌ڵبه‌ته له‌سێداره‌دانی ژیانی هاوسه‌رایه‌تی واته کۆتایی به ژیانی مرۆڤایه‌تی دێنێ.
**هه‌ڵبژاردنی ئه‌م ڕۆژه و یادکردنه‌وی به‌م جۆره، واته وه‌ك ڤستیڤاڵێك خۆشی ده‌به‌خشێ به مرۆڤ به‌گشتی و به‌تایبه‌ت مرۆڤی رۆژ ئاوا، و ده‌رکردنی مرۆڤ له ژیانێکێ خه‌مۆکی و نه‌فسی.
***جموجوڵێکی ئه‌وتو ده‌خاته نێو کومه‌ڵگای ڕۆژئاوا و بازاره‌کانیان هه‌ڵبه‌ته دیاره سوودمه‌ندیه‌ك ده‌به‌خشی به لایه‌نی بازرگانی و دوایی ئابوری... ..
هه‌ناسه‌یه‌ك بۆ خۆشه‌ویستی...
خۆشه‌ویسته‌که‌م
هیوای به‌یانم... .
گوڵه جوانه‌که‌ی باخچه‌ی ژیانم
ئه‌ستێره گه‌شه‌ی دڵی ئاسمانم
ئه‌ی مانگه‌شه‌وی تاریکستانم
خۆشه‌ویستی من به‌ووشه نیه
هه‌ستێکی پاکه.. ڕه‌نگاڵه نیه
پێم مه‌ڵی پیری گه‌ڵات ڕزیوه
ته‌نیا هه‌ر دڵمت به‌پیری دیوه
به ووشه‌ی پیری دڵم مه‌شکێنه
بێشکه‌ی ڕابردوم بۆ ڕابژێنه
خۆشه‌ویستکه‌م..
تۆ نه‌بویت ئه‌ت ووت به‌وێنه‌کانت من ده‌ژێمه‌وه
تۆ نه‌بویت ئه‌ت ووت به‌سه‌یرکردنت من ده‌توێمه‌وه
گوڵی به جوانیت مه‌ست و سه‌ر خۆشم
نه‌ك به‌پیاڵه‌ی مه‌ی، که مه‌ی نانۆشم
بڕوایك ئازیز دڵم بیماره
خۆشی و ناخۆشیم به تۆه دیاره
نیگای دیده‌ی تۆ بۆمن ده‌رمانه
خه‌نده‌ی لێوی تۆ ره‌حمی یه‌زدانه
باخچه‌ی ماڵه‌که‌م به تۆوه جوانه
گه‌ر چی ته‌مه‌نم ڕوو له خه‌زانه
لێوم ئاره‌زوی ماچی لێوانه
به‌خیلی مه‌که ده‌ردم گرانه
محمود برزنجی
barzangy@hotmail. com
