ئا: كه‌ژاڵ عه‌لا:
پۆلیسی فیلاندا توانی دزی ئۆتۆمۆبێلێك ده‌ستگیربكات به‌ڕێگه‌ی نموونه‌یه‌ك له خوێنی بۆماوه‌یی به‌ده‌ستهاتوو به‌هۆی مێشوله‌یه‌كه‌وه كه له‌ناو
ئۆتۆمۆبێله‌كه‌دا گیری خواردبوو. پۆلیسی لێكۆڵه‌ر ئۆتۆمۆبێله فڕێندراوه‌كه‌ی له شاری سینایوكی له شمالی هیلسینكی دۆزیه‌وه، ئه‌م ئۆتۆمۆبێله مێشوله‌یه‌كی له‌ناودا دۆزرایه‌وه كه له‌شی پڕبوو له‌خوێن و له‌پاش ناردنی ئه‌م مێشوله‌یه بۆ تاقیگه‌ی پۆلیسی، بۆیان ده‌ركه‌وت كه) DNA (خوێنه به‌ده‌سهاتووه‌كه له‌گه‌ڵ خوێنی كه‌سێكی تردا كه‌پێشتر ده‌ستگیركرابوو، خوێنه‌كه‌ی له‌تاقیگه‌ی باره‌گای پۆلیسی داندرابوو هه‌رهه‌مان شت بوو.
تاوانباره‌كه وتی: ئه‌و ته‌نها داوای له شۆفێری ئه‌و ئۆتۆمۆبێله كردوه كه بیگه‌یه‌نێته ئه‌وجێگایه.
به‌پێی ڕاپۆرتێكی فه‌ره‌نسا ئه‌م ئۆتۆمۆبێله له مانگی 1/2008دا له‌شاری لاپوا له 380 كیلۆمه‌تری شیمالی پایته‌ختی فیلاندا رفێندراوه و له‌پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له شاری سینایوكی له 25 كیلۆمه‌تری ئه‌وشوێنه‌ی كه تێیدا برابوو، دۆزرایه‌وه.
پۆلیسی لێكۆڵه‌ری به‌رپرسی ئه‌م دۆسیه وتی: ئه‌مه یه‌كه‌م جاره كه پۆلیسی فیله‌ندا به هۆی حه‌شه‌ره‌یه‌كه‌وه تاوانبارێك ده‌ستگیربكات. هه‌روه‌ها ئه‌و ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئه‌م كاره‌ش شتێكی هه‌روا ئاسان و ئاساینیه و هیچ كه‌سێكیش ئێمه‌ی فێری ئه‌وه نه‌كردوه كه به‌هۆی مێشوله‌یه‌كه‌وه تاوانبارێك بدۆزینه‌وه، به‌ڵكو ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئێمه له‌شوێنی ڕوداوه‌كاندا چه‌ند به جدی كاره‌كانمان ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
سه‌رچاوه: bbc
