هه‌ردی شه‌فیق:
وه‌ك به‌ڕێزتان ئاگادارن مه‌ینه‌تیه‌كانی ئه‌م وڵاته به‌هۆی كاره‌ساته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی حكومه‌تی به‌عسه‌وه له‌ئه‌ژمار نایه‌ن وئاسه‌واره تاڵه‌كانی
له‌دڵ و ده‌رونی خه‌ڵكدا نه‌سڕاوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت بیخه‌مه به‌رچاوی به‌ڕێزتان و وه‌بیری به‌ڕێزتانی بێنمه‌وه (ئه‌ودوومنداڵه‌یه به‌فركردنی به‌په‌یكه‌ری شارێك) به‌ڵی (چنار و هێمن) ئه‌و دوومنداڵه‌ی له‌خێزانێكی سته‌م دیده‌ی ئه‌م وڵاته به‌دونیا هاتن و هه‌موو تاوانه‌كه‌شیان به‌ته‌نیا كورد بوون بوو!ئه‌و دوومناڵه‌ی له‌گه‌ڵ چاو كردنه‌وه‌دا له‌بری باوك وێنه‌ی شه‌هیدیكێان به دیواری ماڵه‌كه‌یانه‌وه بینی. ئه‌و دومناڵه‌ی ده‌یان ویست وه‌ك هه‌ر هاوڵاتیه‌كی ئاسایی ئه‌م دونیایه لایه‌نی كه‌م له‌باوه‌شی نازی دایكیانا گه‌وره‌بن، هه‌ر بۆیه دوای ده‌رباز بوونیان له‌كاره‌ساتی ڕه‌شی ئه‌نفال و له‌دوای كۆڕه‌وه مه‌زنه‌كه له‌شارۆچكه‌ی (سه‌ید ێادق) گیرسانه‌وه.
سه‌رباری هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌كانی ئه‌و كاته و ژیان له‌ژێر ڕه‌حمی گرانی و دانیشتن له‌سه‌ر بلۆك و كابینه بی عه‌لادینه‌كانی ژوری پۆل و بڕینی سی كیلۆمه‌تر ڕێگا ده‌یان ویست درێژه به‌خوێندن بده‌ن. هه‌رئه‌وكات ڕێكخراوی ( (unchr، وه‌ك ئه‌ركێكی خێر خوازی سه‌رجه‌م ئاواره‌كانی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیانی له‌گوندی شانه‌ده‌ری له‌شێوه‌ی ئۆردوگایه‌كدا كۆی كردنه‌وه‌و كۆمه‌ڵێك خزمه‌تگوزاری سه‌ره‌تایی بۆدابینكردن. ئه‌م دوومنداڵه سه‌ره ڕای دوری ڕێگاكه‌یان نه‌بوونی سه‌یاره ڕۆژانه ئه‌و ڕێگا دوره یان ئه‌بڕی و درێژه‌یان به‌خوێندن ئه‌دا به‌ڵام سه‌د مخابن (7/1/1992) ئه‌و ڕۆژه شومه بووئه‌و دوومناڵه ده‌یان ویست شێره به‌فرینه‌یه‌ك دروستبكه‌ن به‌ڵام شه‌وی هه‌مان ڕۆژ به‌فر ئه‌و دوومناڵه‌ی كرد به‌په‌یكه‌ری شارێك.
له‌شه‌وێكی سه‌رماو كڕێوه‌دا له‌شه‌وێكی ئه‌نگوسته چاودا، له‌شه‌وێكی سه‌رماو كرێوه‌دا كه‌به‌فر به‌لێشاو ده‌باری ئه‌م دوومناڵه له‌ئامێزی یه‌كتریدا ڕه‌ق بوونه‌وه له‌چاوه‌ڕوانی ده‌ستێكی میهره‌باندا ویژدانی بجوڵی و سواری سه‌یاره‌یه‌كیان بكات بیگه‌یه‌نێته ماڵه‌ساردو سڕه‌كه‌یان. هه‌ر ئه‌و كات سه‌رجه‌م ڕاگه‌یاندنه‌كه‌یان ئه‌م هه‌واڵه دڵته‌زێنه‌یان بڵاو كرده‌وه و (هه‌ربه‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا په‌یكه‌ره‌كه‌یان بووه‌ته ڕه‌مزی كاره‌ساته‌كه‌و دكتۆر یه‌ڵدا كه‌دكتۆرێكی بیانی بوو به‌هۆی ئه‌و كاره‌ساته جه‌رگبڕه‌وه ئه‌و په‌یكه‌ره‌ی بۆ دروستكردن) و له‌ده‌فته‌ری یاداشته‌كانیدا نوسی ئه‌مڕۆ جه‌رگبڕترین كاره‌ساتی دونیا له‌به‌رده‌م كاره‌ساتی میلله‌تێك و ویژدانێكی مردوودا به‌چۆكیدا هێنام. ئێستا ئه‌و دوومنداڵه نه‌ك هه‌ر بوونه‌ته سیمبوڵی شارێك به‌ڵكو بوونه‌ته ره‌مزێك (بۆكۆڕه‌وه‌كه‌و قوربانیدان له‌ڕٍێگای خوێندندا، قوربانی كاره‌ساته‌كانی دوای ئه‌نفال) ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه ئه‌مساڵ له‌مه‌راسیمی 17ساڵه‌ی یاد كردنه‌وه‌ی ئه‌و دوومناڵه شه‌هیده‌دا دایكه ڕه‌شپۆشه‌كه‌یان كه تاقه كچێك و وێنه‌ی مناڵه شه‌هیده‌كانی و هاوسه‌ره شه‌هیده‌كه‌ی له‌ئاسه‌واری خێزانه‌كه‌ی به‌یادگاری بۆ ماوه‌ته‌وه باسی له‌وه‌كرد مناڵێكی بۆ ئه‌كه‌ن به‌شه‌هید. ئه‌مه له‌كاتێكدایه هه‌ردووكیان پێكه‌وه بوون و كه‌نه‌ك هه‌رمن به‌ڵكو ته‌واوی خه‌ڵكی شاره‌كه‌ش سه‌ری ڕێز بۆ ئه‌و دوومناڵه دائه‌نه‌وێنن و پێیان وایه ده‌بوو حكومه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی جدی ئاوڕی له‌وبنه‌ماڵه‌یه بدایه‌ته‌وه نه‌ك به‌و شێوه‌فه‌رامۆشیان بكات. به‌داخه‌وه ده‌بوو وه‌زاره‌تی په‌ره‌وه‌رده‌ش وێنه‌ی ئه‌و په‌یكه‌ره‌ی بكردایه به ئاڕمی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی نه‌ك فه‌رامۆشیان بكات. بۆیه ئه‌گه‌ر به‌ڕێزتان هیمه‌تێك بكه‌ن ئه‌وانه‌ك هه‌ر به‌ئه‌ركێكی پیرۆز هه‌ستاون به‌ڵكو وه‌فاداریشه به‌رامبه‌ر به‌نه ماڵه‌ی شه‌هیدێك له‌ژنێكی ته‌نیاو بێكه‌س ی دوای كاره‌ساته‌كه‌ی ئه‌نفال، هاوكات ڕێزگرتنیشه له‌شعوری خه‌ڵكی شارێك.
Jgarsoz8181@yahoo. com
