زوهری ئێدلبی:
چه‌ند رۆژێكه بیر له گولێكی سووری جوان و خۆش بوون ده‌كه‌مه‌وه، چه‌ند رۆژێكه كه‌وتوومه‌ته خه‌یاڵ ئه‌گه‌ر ئه‌و گوڵه‌م دۆزیه‌وه بۆ كی ببه‌م په‌رپه‌ر
ناكات؟!هه‌ر كه له خه‌یالمدا گوله‌كه‌م دوزیه‌وه كه‌سێك شك نابه‌م بیخه‌مه ناو په‌نجه ناسكه‌كانی و په‌رپه‌ری نه‌كات، نازانم خۆم شایه‌نی ئه‌وه نیم یاخۆد خه‌یال غه‌درم لی ده‌كات؟! من له‌وه دلنیام چه‌ندین رۆژه گه‌نجان و عاشقان خۆیان ئاماده كردووه و به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، ته‌نانه‌ت له ژێر سێبه‌ری گۆلله و بوَنی باروتیش بێت چه‌ندین كوڕ و كچ گولی سوور ده‌گورنه‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه منم كه گوله سووره‌كه‌م له ناو ده‌سته‌كانمدا ده‌مێنێته‌وه و ده‌چرمسی، چه‌نده گوناحه په‌نجه‌كانم كاتێك ده‌بینن په‌نجه‌كان له گه‌ڵ گوڵ گوَرینه‌وه له یه‌كتر گیر ده‌كه‌ن و ئه‌وانیش به ته‌ماشایان ده‌وه‌ستن، چه‌نده گوناحن په‌نجه‌كانم كاتێت ده‌بینن په‌نجه شاده‌كان ده‌م له ناو ده‌م و دل له ناو دل و چاو به یه‌كتر ده‌بڕن و ئه‌وانیش به دیاریانه‌وه ده‌له‌رزنه‌وه و فرمێسك به سه‌ر عه‌رزدا ده‌رژێنن، زۆر جاریش بیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه واز له گوڵه سووره‌كه بهێنم و ئه‌و رۆژه‌ی بخه‌وم، به‌ڵام كی ده‌لی خه‌ویش له چاوانم لێنا توری؟! له‌وه ده‌ترسێم سبه‌ی كه رۆژی ڤالانتاینه ئیتر ئه‌و رۆژه‌ش لێم بتوری و ئیتر جارێكی دیكه له ژیانمدا هه‌لنه‌یته‌وه، له‌وه‌ش ده‌ترسێم كه سبه‌ی هه‌ر وه‌ك سالانی رابردوو ببیستم كه گه‌نجان په‌نایان بردووه به‌ر خۆكوشتن و لێك زوێر بوون، ئاخر گه‌نجانی وڵاته‌كه‌م له‌وه راهاتوون كه له رۆژانی شادی‌دا دله‌كانی یه‌كتر ده‌شكێنن و سه‌رخۆش ده‌بن، ئاخر ئه‌وه‌ش باوه كه گه‌نجانی ولاته‌كه‌م ناتوانن هێله سووره‌كان له رۆژه سووره‌كاندا ببه‌زێنن ئه‌گه‌ر نه فیشه‌كێك بۆیان ده‌بێت به دیاری، سبه‌ی كه رۆژی ڤالانتیانه من له ماله‌وه ناچمه ده‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر نه ببینم گه‌نجان بی گولی سوورن گریان دامده‌گری، ئه‌گه‌ر ببینم گه‌نجان به گولی سوورن دیسان گریان دامده‌گری و بۆ حالی خۆم ده‌كه‌مه گریان. بویه چوونه ده‌ره‌وه‌م مه‌حاله.
سالانێكه له سه‌رتاسه‌ری جیهان یادی رۆژی ئاشقان ده‌كرێته‌وه و له وڵاتی دله پاوان كراوه‌كه‌م بی خه‌به‌ری له رۆژی ئاشقانه، چونكه هه‌ر رۆژێك بۆ ئه‌و دڵه‌ی ئاشقه هه‌ر رۆژی ئاشقانه، سالانێكیشه له وڵاتی هه‌موو مان، له كوردستانی پر له كێشه و مه‌لبه‌ندی گرفته خۆشه‌ویستیه‌كان هه‌ر ئه‌م یاده ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام زۆر جار له‌م یاده‌دا ده‌بیستین كه گه‌نجان خۆیان كوشتووه، ئای چه‌نده گوناحه ئه‌وه رۆژه‌ی كه گه‌نجان خۆیان تێیدا ده‌كه‌نه قوربانی.
Zuhre_edlbi@yahoo. com
