له‌په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی که‌سێکی نه‌ناسراو و ژماره‌یه‌کی نه‌ناسراو، له‌گه‌ڵ کوردستان نێت دا که‌سه‌که به‌کوردستان نێت ڕاگه‌یان که به بێ (مقابیلی) ئاماده‌یه ناوی ئه‌و 65 که‌سه بدات به کوردستان نێت که به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی وه‌ك دامه‌زرێنه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی گؤڕان داوایه‌کییان پێشکه‌ش به وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان کردووه. به‌ڵام شه‌رتی که‌سه‌که ئه‌وه‌بوو که ئێمه ڕاستگۆیانه چۆن ناوه‌کانمان بۆ ده‌خوێنێته‌وه ئاوها بینووسین و بڵاوی بکه‌ینه‌وه. پاش ڕه‌زامه‌ندی ئێمه له‌سه‌ر داواکه‌ی هه‌ر 65 ناوه‌که‌ی بۆ خوێندینه‌وه و ئێمه‌ش به ئه‌مانه‌ته‌وه وه‌ك خۆی بڵاوی ده‌که‌ینه‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی وه‌ك کوردستان نێت خستۆته گومانه‌وه، ئه‌وه‌یه که له 65 ناوه‌که ته‌نها سیانیان خه‌لکی هه‌ولێر و دووانیشیان که‌لاری و یه‌کێکیان که‌رکوکی و دوانیان کۆیییه و باقییه‌که‌ی خه‌ڵکی سلێمانییه. نه‌خه‌ڵکی بادینان و خانه‌قین و موسڵ و ناوچه‌کانی تری کوردستان ناویان له‌و لیسته‌دا نه‌هاتووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌سی په‌یوه‌ندیکه‌ر دڵنییایی کردینه‌وه که ئه‌وناوانه‌ی ده‌مانداتێ هه‌مان ناون که بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێشکه‌شی کردووه به وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ به‌ده‌ستهێنانی مۆڵه‌تی یاسایی وه‌ك حیزبێکی یان ڕێکخراوێکی سیاسی.
تێبینی کوردستان نێت:
لیستی ناوه‌کان، کوردستان نێت به‌ده‌ستی هێناوه، به‌کار هێنان و بڵاوکردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هه‌رکه‌س و لایه‌ن و پارت و ڕاگه‌یاندنێک به‌بێ ئاگادارکردنه‌وه‌ی کوردستان نێت و ناوهێنانی وه‌ك سه‌رچاوه. ڕووبه‌ڕووی داوایی یاسایی ده‌بێته‌وه.
کلیکی ئێره بکه بۆ بینینی لیستی ناوه‌کان، کاتێك هه‌موو ناوه‌کان دیار نه‌بوو سه‌ر بده‌ره‌وه خه‌ریکی نووسینه‌وه‌یانیین.
We have 180 guests and no members online