
ده‌یان خوێندنه‌وه‌و نووسینمان بینی له‌سه‌ر جه‌زریه وه‌سه‌ته‌كه‌ی سلێمانی تاسلوجه، هه‌ڵه‌ی ئه‌ندازیاره‌كانمان بوو، كه‌بووه هۆكاری ڕشتنی خوێنی ده‌یان که‌س له‌و ڕێگایه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی چه‌نده‌ها ملیون دۆلاری تیالووشدرا به‌واتایه‌كی پڕاو پڕ دزیا له‌و رێگایه‌دا کرا، كه پڕۆژه‌كه‌ش ته‌واوبوو چه‌نده‌ها منه‌تیان به‌سه‌رمان كرد. به‌ڵام ده‌كری له‌حكومه‌ت بپرسین ئه‌وه‌ی سوود مه‌ندی مادی بوو له‌و ڕێگایه گیرا، وه‌ك كه گیرا بۆ ئازاد كرا وه ئه‌گه‌ر بێتاوانبوو بۆ گیرا.
له‌دوای ئه‌وه‌ی به‌رپرسان گه‌یشتنه ئه‌و راستیه‌ی كه ئه‌و جزریه وه‌سه‌تیه هه‌ڵه‌یه و بیجكه له‌كێشه درووست كردن بۆ هاتووچۆ هیج سوودێكی نیه دیاره بڕیاری هه‌ڵوه شاندنه‌وه‌ی دراوه (زستان كه‌پرێ ده‌كه‌ینێ و هاوین تێكی ده‌ده‌ینێ)
له‌كه‌س شاراوه نیه ئه ڕێگایه چه‌ندی تێچوه، چه‌ند دراراوه به بۆڕی چه‌ند دراوه به‌زنجیر و به‌نه‌مام و كاشی هتد، گه‌ر به‌رپره‌سه‌كانمان تنۆكی به‌زه‌ییان به داهاتی ئه‌و میله‌ته‌دا بهاتایه‌وه، ده‌بوایه له‌ڕێگای مه‌زادی ئاشكرا ئه‌و كه‌لووپه‌لانه‌یان بفرۆشتایه‌وه، كه‌ده‌بووه داهاتێكی باش بۆ شاره‌وانیه‌كان نه‌ك هه‌راج بكرێ و پیاوه‌تی پێوه بكری، ئه‌وه‌ی ماشه‌وه خه‌ڵكی په‌لاماری بدا‌و ببێته هۆكاری كه فێری شت بردن ببێت و چاوی له‌ماڵی گشتی بێت، فێری تاڵانمان بكه‌نه‌وه.
به‌ڕێزان ئه‌و وێنانه‌ی ده‌ی بینن، دزی نیه ئه‌وه ماڵی میله‌ته بۆ میله‌ت ده‌گه‌رێته‌وه خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ن و به‌مافی خۆیانی ده‌زانن.


