ململانێی ناو مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان هه‌ر رۆژه‌و به‌شێكی ده‌كه‌وێته سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه‌و سایته ئه‌لیكترۆنێكان و دواهه‌مینیان قسه‌كردنه له‌سه‌ر ئه‌و بره پاره‌ی كه ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه به‌بێ ئا
گاداری حزبه‌كه‌ی له مه‌كته‌بی دارایی یه‌كێتی وه‌ك كۆمه‌ك وه‌ریگرتوه.
كادرێكی سه‌ركردایه‌تی حزبی شیوعی كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بێت به‌كوردستان نێتی راگه‌یاند سه‌ره‌تای كێشه‌ی عه‌لی روسی و مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی ئه‌و كاته سه‌ری هه‌ڵدا كه مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی بۆی ده‌ركه‌وت ئه‌و مانگانه 10هه‌زار دۆلار له مه‌كته‌بی دارایی یه‌كێتی وه‌رده‌گرێت وتی" له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كرا‌و سزا درا" وتیشی" به‌ڵام مه‌كته‌بی سیاسی ویستیان ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بشارنه‌وه له ئه‌ندامان به‌ڵام له‌كه‌ركوكه‌وه دزه‌ی پێكرا بۆ ناو راگه‌یاندنه‌كان".
ئه‌ندامه‌كه‌ی حزبی شیوعی ئه‌وه‌شی خسته روو كه پاش ئه‌و رێوشوێنه حزبیانه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌ندامه كرا، كه‌ته سه‌نگه‌ر گرتن له ئه‌ندامانی محلی كه‌ركوك كه ئه‌وسا ئه‌و به‌رپرسیاری بوو وتی" هیچ نه‌ما له تۆمه‌تدروستكردن بۆ ئه‌بو كاروانی سكرتێری تازه‌ی ئه‌و محلییه و ئه‌ندامانی نه‌یكا "
ئاشكرایشیكرد كه عه‌لی روسی بۆ ماوه‌ی 3ساڵ و 10 مانگ هه‌موو سه‌ری مانگێك 10 هه‌زار دۆلاری له یه‌كێتی وه‌رگرتووه و ئه‌و بره پاره‌یه نه‌چۆته ناو داریی ناوه‌ندی و دارایی محلی كه‌ركوك. سه‌رچاوه‌كه وتی" كه ئه‌مه ئاشكرابوو ئیتر عه‌لی روسی ده‌ستیكرد به بانگه‌شه‌ی ئیسلاح"
ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی حزبی شوعی رونیشیكرده‌وه كه عه‌لی روسی به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوه "به‌بێ ئاگاداری مه‌كته‌بی سیاسی نزیكه‌ی سه‌د ملیۆن دیناری به قه‌رز له‌مه‌كته‌بی دارایی یه‌كێتی وه‌رگرتووه" وتی" ئه‌م كرده‌وه‌یه له‌گه‌ڵ پرنسپه‌كانی ریكخستن یه‌كناگرنه‌وه بۆیه لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ پێكهات".
قه‌رزه‌كه‌ی عه‌لی روسی بووه كێشه‌ی نێوان ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌وه‌ی له یه‌كێك له كۆبونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی و مام جه‌لال "عه‌لی روسی داوا ده‌كات كه مام جه‌لال ئاگاداری دارایی گشتی یه‌كێتی بكات له‌و بره پاره‌یه خۆشبێت"
وتی" هه‌موو سه‌ركردایه‌تی توشی شۆك كرد چۆن ده‌بێت ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌بێت قه‌رزاری مه‌كته‌بی دارایی حزبێكی تر بێت؟"
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌ی خسته روو كه پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئازار‌و ته‌موزی رابردوو مشت و مڕ بۆ گه‌ران به دوای هۆكاره‌كانی ئه‌و چاره‌نوسه‌ی روبه‌روی حزبی شیوعی بوه‌وه گه‌رمتر بوو، له هه‌موو رێكخراوه‌كان ره‌خنه له ئامرازی كار‌و ئه‌دائی سه‌ركردایه‌تی گییراوه، باس له شێوازه‌كانی گۆرانكاری كراوه وتی" ئه‌مه بیدعه‌یه‌ك نیه‌ه عه‌لی روسی هێنابێتییه ناو رێخكخستنه‌كانمانه‌وه به عه‌كسه‌وه گه‌وره‌تریت ره‌خنه كه روبه‌رومان بۆته‌وه په‌یوه‌ندی به گه‌نده‌لێ ئه‌و ئه‌ندامه‌وه هه‌یه"
سه‌باره‌ت به پرسی گۆنگره‌و و گۆرانی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه داوا ده‌كرێت وتی " كۆنگره‌ی ئه‌مجاره خوێنی تازه‌ی تیادێت و به ئاشكرا په‌رده له‌سه‌ر فه‌ساد و موفسدینی ناو ئه‌و حزبه هه‌ڵئه‌درێته‌وه و هه‌ق نییه ئه‌وه‌ی خۆی خسته ده‌ره‌وه ئیتر خۆی لێبێت به فریشته"
سه‌باره‌ت به چاوپێكه‌وتنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عه‌لی روسی له رۆژنامه‌ی چاو‌دێر و ئاسۆ كه تیایدا داوایكردووه حزبێكی نهێنی له ناو حزبی شیوعی دروست بكرێت و هه‌موو سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه وازبهێنن، هه‌وه‌ك ئاماژه‌یش بۆ ئه‌وه‌كراوه كه ئه‌ندامێكی زۆر پشتگیری ده‌كه‌ن.
ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی حزبی شوعی سه‌باره‌ت به حزبه نهێنێكه وتی " بچن له عه‌لی روسی بپرسن ئه‌و خه‌ریجی دراساتی حزبییه له روسیا و هه‌وه‌ها ماوه‌یه‌ك به‌رپرسی رێكخستنی ناوه‌ندی بووه"
به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌وه‌ی خه‌ت و كاریگه‌ری عه‌لی روسی له‌ناو ئه‌و حزبه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه له هه‌موو محلێكانی كه‌ركوك و سلێمانی و سۆران و گه‌رمیان و ئازادی حزبی شیوعی داواكراوه " سزا بدرێت" نه‌خێر محلی هه‌یه داوای " ده‌ركردنی ده‌كه‌ن" یان " تجمید كردن"ی.
به‌ڵام له‌ناو ئه‌م سزایانه چی چاوه‌روانی ئه‌ندامێك ده‌كات كه به‌و شێوه‌یه بانگه‌شه بۆ كه‌رتبون و دروستكردنی حزب له‌ناو حزب و هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی ریكخستنه‌كانی بكات وتی" ئه‌و ئه‌ندامه به ئۆتۆماتیكی بی بریار و بێ په‌نا بردن بۆسزاو په‌یره‌وی ناوخۆ ئه‌و كه‌سه خۆی خستۆته ده‌ره‌وی حزب" وتیشی" كه‌س چاوه‌روانی ئه‌وه نه‌بێت ئه‌وه قبولبكرێت چونكه ئه‌مجاره‌یان سه‌ركردایه‌تی و بنكه‌ی حزبیش دژ به‌و كردوانه وه‌ستاون"
به‌ڵام كوردستان نێت زانیاری ئه‌وه‌ی هه‌یه كه له‌ناو سه‌ركردایه‌تی كه‌سانێك هه‌ن رێگرن له‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی سزابدرێت به‌ڵام ئه‌و وتی" عه‌لی روسی ئه‌وه‌ی به‌س بێت كه ئه‌وه‌ی دیفاعیشی لێده‌كات به‌شه‌رمه‌وه به یه‌ك دونیا پێشه‌كیه‌وه ئینجا ئه‌گه‌ر دیفاعی لێده‌كه‌ن، كه ئینسان خه‌جاله‌ت ئه‌بێت بۆ رای گشتی ئاشكرا بكات"
جه‌ختیشیكرده‌وه" گۆرانكاری له‌ناو حزبی شیوعی زه‌رورو حه‌یاتین و ئه‌بێت بكرێت به‌ڵام ئه‌وه عه‌لی روسی نییه كه ده‌یكات به‌ڵكو كور‌و كچانی گه‌نج و خوێن گه‌رمی ئه‌و حزبه‌ن ده‌یكه‌ن"
له كۆتایی قسه‌كانیشیدا وتی" ئه‌وه‌شی موزایده‌كه ده‌كات به قه‌دری خۆی بزانێت له‌ناو حزب و كۆمه‌ڵگا"
