

به‌ڕێزانی ناوخۆ... ده‌بێت! چیدی پۆلیس و ئه‌فسه‌ری کاڵفام و نه‌خوێنده‌وار، له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان ڕوبه‌ڕوی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی و هاوڵاتییان نه‌که‌نه‌وه. پۆلیسی و ئه‌فسه‌ری چالاکییه‌مه‌ده‌نییه‌کان پێویسته هوشیارترین و ڕۆشنبیرترین به‌ش بن له وه‌زاره‌تی ناوخۆ. بۆیه پێویسته ئه‌و به‌شه له هه‌موو به‌شه‌کانی تری وه‌زاره‌تی ناوخۆ، کۆرسی په‌روه‌رده‌یی ببینن و به‌شێوه‌یه‌کی ته‌ندروست فێری هه‌ڵسوکه‌وت ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هاوڵاتییان ببن. ده‌نا کاره‌ساته ئه‌فسه‌رێك ئه‌ستێره‌کانی سه‌رسانی ده‌دره‌وشێته‌وه ڕه‌وه‌یه‌ك پۆلیسی به کوته‌که‌وه، ڕوبه‌ڕووی خه‌ڵکی خۆپیشانده‌ر و ڕۆژنامه‌نووسان ڕاگرتووه و هه‌ڵسوکه‌وتی شه‌قاوه و سه‌رسه‌رییه‌کانی سه‌رکارێز و سه‌رشه‌قامی جاران ده‌کات و به ده‌می خۆی ده‌ڵێت من ده‌رچوویی چورای ئاماده‌ییم.
به‌ڕێزان .. ده‌زانن (ته‌ربییه‌تی) ئه‌فسه‌ره‌کانتان چۆنه که له کۆلیژه (جه‌علییه‌کانی) به‌ڕێزتانه‌وه بڕوانامه‌یان به‌ده‌ستهێناوه؟.. ، زۆر بێشه‌رمانه و له‌به‌رجاوی ده‌یان که‌سدا، دوورله‌ڕوی جه‌نابتان به‌من ده‌ڵێن به گونمانه‌وه حه‌زده‌که‌ی بڕۆ له (ئومه‌م موته‌حیده باسی بکه.)
به‌ڕیزان وه‌زیری ناوخۆ و.. ڕاسته به‌ڕێزتان پۆسته‌که‌تان به‌قه‌ولی قه‌ولداران سیادییه و پێویست ناکات کۆلێژی سه‌ربازیتان ته‌واو کردبێت، به‌ڵام ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌رده‌می عه‌وله‌مه و ته‌کنه‌لۆژیا و دیموکرسی و زانسته، ده‌بێت ئه‌فسه‌ره‌کانت ده‌رچووی کۆلێژی سه‌ربازی بن. من وه‌ك به‌رپرسی سایتی کوردستان نێت زۆر به توندی ناڕه‌زایی خۆم به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وته هه‌مه‌جیانه‌ی ئه‌فسه‌ر و پۆلیسه‌کانت ده‌رده‌بڕم و ئه‌و سوکایه‌تی و بێحورمه‌تییه‌ی له‌له‌یه‌ن هێزه‌که‌تانه‌وه به‌رامبه‌رم کراوه‌مه‌حکوم ده‌که‌م. ته‌نها تاوانی من ئه‌وه‌یه که هێزه‌که‌ی به‌ڕێزت نه‌زان و نه‌خوێنده‌وارن و ناتوانن ناسنامه‌ی ڕۆژنامه‌وانی (ستاندارد) که به زمانی ئینگلیزی نووسراوه بخوێننه‌وه.
عه‌میدی به‌ڕێز؛ زۆر خه‌مم خوارد و به‌زه‌ییم به کۆلێژه‌که‌تدا هاته‌وه، که پاش چوراساڵ خوێندن له زانکۆ و کۆلێژی زانست چما چ زانستێکیش هی سیاسه‌ت، نه‌توانیوه خوێندکاره‌کانت یان قوتابییه‌کانت یان ته‌ڵه‌به‌کانت فێری ساده‌ترین ماف و داخوازی بکه‌یت.
کاره‌ساته ته‌ڵه‌به‌کانت بێنه سه‌ر شه‌قام و خۆپیشاندان بکه‌ن و سه‌ره‌کیترین شه‌قامی شار له‌هاتووچۆ ببڕن و حکومه‌ت و خه‌ڵک و ده‌یان پۆلیس سه‌رقاڵ بکه‌ن و ڕێگه‌بگرن، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه‌ی به‌لایندا تێده‌په‌ڕێت، نه‌زانن بۆچی وا ده‌که‌ن. ده‌زانی بۆ؟؟؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ ته‌نها فێری هههههوهههها و هێێێێێێێێ یت کردون و ڕات نه‌هێناون داخوازییه‌کانیان به شێوه‌یه‌کی جوان له‌سه‌ر لافیته‌یه‌ك بنووسن و تاکو خه‌ڵکی بزانن داخوازییان چییه. ده‌زانی ئه‌وه زۆر گران نییه، خه‌ڵکێکی عه‌وام له‌کاتی پێویستدا له کونفه‌یه‌کونێکدا ده‌یان لافیته بۆ پرسه‌یه‌ك لای خۆشنووسێک ده‌ده‌ن به‌نووسین.
ده‌کرێت؟ ... ته‌ڵه‌به‌یه‌ك له کۆلێژه‌که‌ی به‌ڕیزتان (کۆلێژی زانسته سیاسییه‌کان) چوار ساڵی خوێندبێت و نوێنه‌ری سه‌رجه‌می هاوڕێکانی بێت، به‌ڵام کاتێك ڕۆژنامه‌نووسێك، وه‌ك ناو و که‌سایه‌تی خۆی پێده‌ناسێنێت و دوو به‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ی و به‌ڵگه‌ی به‌ر پرسیارێتی خۆی له‌ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندن نیشان بدات و بیه‌وێت گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا بکات. به‌ڵام ئه‌و داوای ئه‌وه‌ی لێبکات ده‌بێت کامێرای گه‌وره و ڕیکۆرده‌ر و جانتای پێبێت. ئه‌وسا به‌ڕۆژنامه‌نووسی ده‌ناسێت و ده‌نا ئاماده‌نییه قسه‌بکات و داوای یاسایی له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسه‌که تۆماربکات و پۆلیسی لێ هانبدات. ... ده‌ی باوه‌ڕبکه ئه‌و ته‌ڵبه‌یه تاوانی نییه و پاش چوار ساڵ خوێندن هه‌ر عه‌وامه و به‌ڕێزیشتان به‌رپرسیارن.
جه‌نابی عه‌مید ده‌زانی به‌بڕوای من تۆ و جه‌نابی وه‌زیر و گزیره‌کانیش پێویستان به کۆرسێکه له‌لای ته‌ڵه‌به‌یه‌کی ته‌ندروست که‌له‌وڵاتی ته‌ندروستان ده‌رسی خوێندبێت.
14-04-2010
سه‌رنووسه‌ری كوردستان نێت له‌لایه‌ن پۆلیسی سلێمانیه‌وه بێزار ده‌كرێت
