
به‌گوێره‌ی پێوه‌ری سایتی ڕه‌سمی www.alexa.com که‌ڕۆژانه هه‌موو سایته‌کانی ئینته‌رنێت که له جیهاندا هه‌یه ڕیزبه‌ندی ده‌کات و هه‌رسایته پله‌ی خۆی له چاو ئه‌وسایتانه‌ی که زۆرترین میوانیان هه‌یه ده‌داتێ، هه‌روه‌ها دیاری ده‌کات که‌له کام وڵاتی جیهان زیاتر خوێنه‌ری هه‌یه و چه‌نده‌مین سایته له‌و وڵاته.
ئه‌گه‌ر بته‌وێت ڕیز به‌ندی هه‌رسایتێك له جیهاندا بزانیت، ئه‌وا کلیکی ئه‌م سایته www.alexa.com بکه و ئه‌دره‌سی سایته‌که له لاکێشه‌ی سه‌ره‌وه‌دا بنووسه و ئۆکه‌ی بکه. پاشان زانیارییه‌کانی بۆ ده‌کرێته‌وه.
کوردستان نێت وه‌ك سایتێکی کوردی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد ، که ته‌نها خوێنه‌ری کوردی هه‌یه و به‌ئه‌رک و ماندوبوونی ته‌نها که‌سێك به‌ڕیوه‌ده‌برێت، یه‌کێکه له پڕخوێنه‌رترین، سایته کوردییه‌کان و بۆ نمونه ئه‌گه‌ر له عێراق دا هه‌موو به‌کار هێنه‌رانی ئینته‌ر نێت 53 سایت بکه‌نه‌وه کوردستان نێت یه‌کێکه له‌و 53 سایته. بێگومان هه‌موو سایته‌کان ده‌گرێته‌وه سایته جیهانییه‌کانی وه گوگل و یاهو فه‌یس بوک ... چه‌ندین سایتی تری به ناوبانگ
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر به‌کارهێینه‌رانی ئینته‌رنێتی هه‌موو جیهان 30000 سی هه‌زار سایت بکه‌نه‌وه کوردستان نێت یه‌کێکه له‌و 30000 سی هه‌زار سایته.
ئێمه دڵخۆشین به‌و ئه‌نجامه، چونکه کوردستان نێت نه ستاف و نه ئۆفیس و نه پشتگیری ده‌سه‌ڵات و نه حیزب و نه ئۆپۆسیسێۆنی نییه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نێتی هه‌مووانه و بیروبۆچونی ئازاد پیاده ده‌کات و له‌وپه‌ڕی ڕاست بۆ ئه‌وپه‌ڕی چه‌پ بابه‌ت بڵاوده‌کاته‌وه.
سه‌ربه‌رزییه کوردستان نێت زۆر له پێشتره له‌و سایتانه‌ی که مانگانه سه‌دان هه‌زار دۆلاریان بۆ (سه‌رف) ده‌کرێت و به‌سه‌دان کارمه‌ند کاری تێدا ده‌کات. باڵه‌خانه‌ی گه‌وره‌ش جێگه‌ی کارکردنیانه.
تێبینی: alexa.com ئه‌گه‌ر سایتێك له سه‌رو 100000 سه‌دهه‌زارهه‌مین سایت بێت له جیهاندا ته‌نها مانگانه ڕیزبه‌ندی بۆ ده‌کات ... هه‌فتانه و ڕۆژانه ڕیزبه‌ندی بۆ ناکت.
عومه‌ر فارس عه‌زیز
به‌رپرسی کوردستان نێت
ئه‌مه وێنه‌ی ئه‌مڕۆی ڕیزبه‌ندی کوردستان نێت ه له سایتی alexa.com

