
رۆژی 31/3 ی هه‌موو ساڵێك تایبه‌ت كراوه به پۆشینی جل و به‌رگی كوردی له باڵه‌كایه‌تی، ئه‌و رۆژه هه‌موو تاكه‌كانی باڵه‌كایه‌تی به جل و به‌رگی كوردی ده‌وامی فه‌رمی خۆیان ده‌كه‌ن و له رێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا ئه‌م رۆژه‌یان به‌رز نرخاند.
نوره‌دین مسته‌فا گه‌نجێكی 24 ساڵه بوو له‌نێو رێوڕه‌سمه‌كه‌دا به‌رگێكی كوردی پۆشیبوو سه‌باره‌ت به‌م رۆژه گوتی"هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك بوونی خۆی ده‌سه‌لمێنێت به وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد و خاكێكی سنووردار خاوه‌نی كه‌لتور وداب و نه‌ریتی خۆی بێت، ئێمه‌ی كوردیش وه‌ك نه‌ته‌وه خاوه‌نی ئازادیه‌كی ره‌هاو خاكێكی سنووردار‌و داب و نه‌ریتی تایبه‌تی خۆمانین. بۆیه ئه‌م رۆژه بۆ ناساندن و پۆشینی جلی كوردی كه زۆری نه‌ماوه له‌یادی بكه‌ین به رۆژێكی باشی ده‌زانم و ئه‌ركێكی نیشتیمانی نه‌ته‌وه‌ییه نیشانه‌ی مانه‌وه‌ی ره‌سه‌نایه‌تی ئه‌م به‌رگه‌یه له‌م رۆژه‌دا، بۆیه ئێمه ده‌سست پێشخه‌رین هیوادارم هه‌موو شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستانیش ئه‌م رۆژه بكه‌نه جلی كوردی"
ئه‌م رۆژه هه‌ر تاكێك به جل و به‌رگی كوردیه‌وه گوڵێكی سوور له‌به‌رده‌م وێنه‌ی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د داده‌نێت و گوڵێكی سپیش له‌به‌رده‌م وێنه‌ی كۆڕه‌وه‌كه‌ی به‌هاری 91 داده‌نێت. وه‌ك قائیمقامی چۆمان عه‌بدولواحید گوانی ئاماژه‌ی بۆ كرد ئه‌م رۆژه بۆ زیندوو كردنه‌وه‌ی ره‌سه‌نایه‌تی جلی كوردیه‌و داوا له سه‌رۆك كۆماری عێراق و سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستان و په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كه‌ین كه ئه‌م رۆژه بكرێته رۆژی جلی كوردی و ته‌واوی چین و توێژه‌كانی كوردستانیان له هه‌موو شوێنێك ئه‌م رۆژه به پۆشینی جلی كوردی ئه‌م یاده بكه‌نه‌وه.
حه‌لیمه ره‌سولی ته‌مه‌ن 22 ساڵیش كه كارمه‌ندی بانكی چۆمانه ده‌سته جلێكی جوانی كوردی پۆشیبوو ئه‌ویش به‌مجۆره هه‌ستی خۆی ده‌ربڕی" به‌راستی بیرۆكه‌ی رۆژی جلی كوردی له‌جێگای خۆی بوو، هیوادارم لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش ئه‌م رۆژه به فه‌رمی بناسێنن، به‌راستی له‌م دواییانه‌دا لێره‌و له‌وی به‌ناوی به‌مۆدێرن بوون جل و به‌رگی كوردی به هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌وه شێوێندراون و گوایه ئه‌وان به مۆدێلی تازه جوانتری ده‌كه‌ن و شێوازه‌كه‌یان گۆڕیوه، به‌ڵام من به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌یبینم ئه‌مه تێكدانی جلی جوانی كوردیه، جلی كوردی به‌شێوازو شێوه‌ی جارانه‌وه جوانه‌و ره‌سه‌نایه‌تی خۆی پێوه دیاره، بۆیه ئه‌م رۆژه‌م پێ‌باش بوو چونكه جلی له‌وجۆرانه‌م نه‌بینی كه به‌ناوی مۆدێرنه‌وه هاتوونه‌ته كوردستان و ئێسته خاتوونه‌كان ده‌یپۆشن"
سه‌عیدی پۆلیسیش به كورته‌ك و شاڵواره‌وه و جه‌مه‌دانیه‌كی لاری له‌سه‌ر نابوو له‌گه‌ڵ پۆلیسه‌كانی هاوڕێی له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا به‌شداری كردبوو خۆشحاڵی خۆی له‌مباره‌یه‌وه ده‌ربڕی و گوتی" هیوادارم شوێن به‌شوێن چاو له ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی ئێمه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دیارده‌ی پۆشینی جلی كوردی زیندوو ببێـته‌وه‌و ئه‌م رۆژه ببێته رۆژێكی مێژوویی بۆ كوردستان"
محه‌مه‌د پۆلیسی هاتووچۆیه‌و به به‌رگی كوردی و شه‌ده‌یه‌كی قۆزه‌وه له‌سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كی وه‌ستابوو بۆ ئیشاره‌تدانی ئه‌و لۆریانه‌ی له ده‌روازه‌ی سنووری نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه دێنه كوردستان و ئه‌م رۆژه محه‌مه‌د به جلی كوردی ده‌وامی ده‌كرد و دیمه‌نێكی جوانی به‌م شه‌قامه به‌خشیبوو، ئه‌م رۆژه له قه‌زای چۆمان بۆنی كوردایه‌تی و بیر هێنانه‌وه‌ی جلی كوردی لێوه ده‌هات كه نیشانه‌و سومبولی نه‌ته‌وه‌ی كورده‌و هه‌میشه هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانمان به‌م جله‌وه ده‌بیندرێن و بوونه‌ته وێنا و نموونه‌ی سه‌ركرده كورده‌كان له مه‌یدانی خه‌بات، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كان تاكو ئیسته به جلی جوانی كوردیه‌وه نه‌بینراون ئه‌مانه هه‌موو گله‌یی هاوڵاتیه‌ك بوون كه جلی كوردی ئه‌م رۆڤه پۆشیبوو...
جێگای بیرهێنانه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ بیرۆكه‌ی دانانی ئه‌م رۆژه كه ئه‌مه سێهه‌م ساڵه رێوره‌سم و ڤیستیڤاڵ له ده‌ڤه‌ری ره‌نگینی باڵه‌كایه‌تی بۆ جلی كوردی ساز ده‌كرێـت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته یه‌كه‌ی كارگێری ناوچه‌كه په‌یامێكیان له‌ژێر ناوی (په‌یامێك له هه‌ڵگۆرده‌وه بۆ سه‌رۆككۆماری عێراق و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان) نارد، بۆ ئه‌وه‌ی رۆژی 31/3ی هه‌موو ساڵێك بۆ رۆژی جل و به‌رگی كوردی ته‌رخان بكرێت و هه‌موو چین و توێژه‌كانی كوردستان ئه‌م رۆژه به‌رگی كوردی بپۆشن.
Kerim_smko@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
