
قوتابیانی ئاماده‌یی شه‌مامكی تێكه‌ڵاو، به‌هۆی نه‌بونی مامۆستای پێویست رێپێوانێكی هێمنانه‌یان بۆ به‌رده‌م به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر سازكرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ جنێو و سوكایه‌تی به‌رێوبه‌ری گشتی په‌روه‌رده (پاكیزه ته‌لعه‌ت) و یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی (مامۆستا فه‌یسه‌ڵ) گولله و ته‌قه‌ی و داركاری پۆلیس و ئاسایش، رووبه‌رووبه‌نه‌وه و له ئه‌نجامدا دوو قوتابی به خه‌ستی بریندار بوون و گواسترانه‌وه نه‌خۆشخانه.
ئاماده‌ی شه‌مامكی تێكه‌ڵاو كه ده‌كه‌وێته گوندی مامزاوه‌ی شاری هه‌ولێر كه ته‌نها دوو هه‌فته ماوه بۆ كۆتای ساڵ به‌ڵام له مامۆستای بیركاری بی به‌ش بوون، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته قوتابیانی ئه‌م قوتابخانه‌یه له رێپێوانێكی هێمنانه و بۆ دابینكردنی مامۆستا چونه به‌رده‌م به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌رپرسان و كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م به‌رێوبه‌رایه‌تیه زۆر ناپه‌روه‌رداییانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ قوتابیان كرد (به‌ختیار محمد) یه‌كێك بوو له بریندارانی ئه‌م رووداوه به‌م جۆره باسی رووداوه‌كه‌ی بۆ كوردستان نێت كرد (ئێمه به نوێنه‌رایه‌تی قوتابیانی نارازی چوینه ژووره‌وه لای مامۆستا پاكیزه، به‌ڵام به‌رێوه‌به‌ر له ژووره‌وه چه‌ند كه‌سێكی ئاماده كردببوو به مێز و ته‌پڵه و دار و به‌ردی ژووره‌كه داركارییان كردین و له ئه‌نجامدا دوو قوتابی سه‌ریان شكا و چواری تریش ده‌ستیان شكا) ئه‌م قوتابیه زیاتر به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر قسه‌كانی و ووتی (كاتێك قوتابیانی ده‌ره‌وه زانیان ئێمه لێماندراوه و سه‌ر و ده‌ستمان شكاوه، ئه‌وانیش هێرشیان كرده ژووره‌وه و پۆلیس و ئاسایشه‌كانیش كه‌وتنه لێدان و ته‌قه‌كردن له مانگرتوان... )
شایه‌نی باسه به‌پێی قسه‌ی قوتابیان به‌رێوبه‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناشیرن و نا په‌روه‌رده‌ییانه وه‌ڵامی قوتابیانی داوه‌ته‌وه و زۆر ووشه‌ی ناشیرن و جنێو و پڕ سوكایه‌تی له بابه‌ت (ئێوه پیسن، ئێوه شایه‌نی هیچ نین، مامۆستا بۆ كرمانجی پیسی وه‌كو ئێوه نانێرم... ) به‌كارهێناوه و نه‌یتوانیه‌وه مامه‌ڵه‌یه‌كی راست و دورست له‌گه‌ڵ ئه‌و قوتابیانه بكات كه به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و هێمنانه به‌م كۆتای ساڵه داوای مامۆستا ده‌كه‌ن ته‌نها ده‌یانه‌وێت بخوێنن... )
له كۆتاییدا ده‌ڵێین، ئه‌م جۆره مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ قوتابیان و گه‌نجان و لاوان جێگای قبوڵ نیه و كه‌لتورێكی دارزیوی سه‌رده‌می به‌عسه و له‌گه‌ڵ بیركردنه‌وه‌ی گه‌نجانی ئه‌مرۆی كوردستان نایه‌ته‌وه و پێویسته تاوانباران و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كرده‌وه‌یه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت و له په‌روه‌رده و فێركردن دوور بخرێنه‌وه چونكه ئه‌م وڵاته زیاتر به‌ره‌و وێرانی ده‌به‌ن.
