چه‌ندڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر بابه‌تێکمان ده‌رباره‌ی ڕیزبه‌ندی سایتی کوردستان نێت له عێراق و جیهاندا له‌چاو سایته کوردییه‌کانی تردا بڵاو کرده‌وه. که وێنه‌ی دێکۆمێنتێکی سایتی alexa.com ی له‌ته‌ك دانرابوو.
وانه:
سایتی سه‌ربه‌خۆ له‌لایه‌ن که‌سێکی سه‌ربه‌خۆوه به‌ڕێوه ده‌چێت، سه‌ربه‌خۆ به واتای بێلایه‌ن.
سایته‌کانی دیگه سه‌ر به ڕێکخراوێکن، واته په‌یام و هه‌واڵی ئه‌و ڕێکخراوه‌ی تێدا بڵاو ده‌کرێته‌وه.
پێشڕه‌و به واتای ئه‌وه دێت که له پێشی ڕه‌وه‌که‌وه بێت، مه‌رج نیه سه‌رکرده‌ی بێت.
ئێمه نووسیومانه (کوردستان نێت وه‌ك سایتێکی کوردی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد، که ته‌نها خوێنه‌ری کوردی هه‌یه و به‌ئه‌رک و ماندوبوونی ته‌نها که‌سێك به‌ڕیوه‌ده‌برێت، یه‌کێکه له پڕخوێنه‌رترین، سایته کوردییه‌کان و بۆ نمونه ئه‌گه‌ر له عێراق دا هه‌موو به‌کار هێنه‌رانی ئینته‌ر نێت 53 سایت بکه‌نه‌وه کوردستان نێت یه‌کێکه له‌و 53 سایته. بێگومان هه‌موو سایته‌کان ده‌گرێته‌وه سایته جیهانییه‌کانی وه گوگل و یاهو فه‌یس بوک... چه‌ندین سایتی تری به ناوبانگ)
دیاره کاك کاروان جیاوازی نێوان سه‌ربه‌خۆ و حیزب و کۆمپانیا و گروپ و ڕێکخراو ناکات.
به هه‌مان شێوه نازانێت که ماڵپه‌ڕێک له‌زمانێك زیاتر بوو له‌ڕیزبه‌ندیدا ده‌چێته سه‌ره‌و و جیاوازه له‌و ماڵپه‌ڕه‌ی که ته‌نها به زمانێك کار ده‌کات.
هیوادارین له زانیارێکانمان سوودمه‌ند بن
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
