له‌ڕۆژانی 10 و 11 12 ی ئه‌م مانگه، به‌هۆی کێشه‌یه‌کی ته‌کنیکییه‌وه، تونرابوو کوردستان نێت هاك بکرێت و به سوود وه‌رگرتن له چه‌ند (پۆرتێکی) کراوه، چه‌ند ڤایرۆسێك بخه‌نه ناو سێرڤه‌ره‌که‌م
انه‌وه، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی که کوردستان نێت و 225 سایتی تر که له‌سه‌ر هه‌مان سێرڤه‌ری کوردستان نێت بوو له‌کار بکه‌ون، بۆیه خاوه‌ن کۆمپانیای سێرڤه‌وه‌که، بڕیاری دابوو که کوردستان نێت بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ له‌کار بخات، تاکو سێرڤه‌ره‌که له ڤایرۆس پاك بکه‌نه‌وه. خۆش به‌ختانه ئێستا سایته‌که که‌وته‌وه‌کار و له ڤایرۆسه‌کان پاک کرایه‌وه. به‌گوێره‌ی توانا هه‌موو ئه‌و بابه‌ته‌نا بڵاوده‌که‌ینه‌وه، که‌له‌ماوه‌ی ئه‌م سێ ڕۆژه‌دا به‌ده‌ستمان گه‌شتووه. به‌د‌اخه‌وه ناحه‌زان و دوژماننی ئازادی و بیرباوه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی، هه‌ر که‌ده‌زانن کوردستان نێت بێکێشه ده‌بێت و ڕێکوپێک کاره‌کانی ئه‌نجام ده‌دات، ئاوها هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌کاری بخه‌ن و توشی کێشه‌مان بکه‌ن له‌گه‌ڵ خاوه‌ن کۆمپانیای سێرڤه‌ره‌که‌مان.
زۆر سوپاسی ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌که‌ین که ئاماده‌ییان ده‌ربڕی بۆ هاوکاریکردنمان، سوپاسی ئه‌و به‌ڕێزانه‌ش ده‌که‌ین هاوخه‌می و هاوسۆزییان بۆ ناردبووین.
عومه‌ر فارس
به‌رپرسی کوردستان نێت
