
ئیحسان فه‌تاحیان پێش گیران و له‌سێداره‌دانی له‌لایه‌ن ڕژیمی فاشستی مرۆڤ کوژی ئێرانه‌وه، فیلمی پاتیزانی له‌سر هۆنراوه‌ی به‌ناوبانگی ئیتالی چاوبیلا ی ئیتالی به‌رهه‌م هێناوه... مێژووی هۆنراوه‌ی: چاوبیلا به‌کوردی و چاوبیلا به‌ئیتاڵی
له‌ساڵی 1943 له‌کاتێک خه‌ڵکی سڤیلی ئیتاڵی له‌به‌رانبه‌ری فاشیه‌کانی ئیتاڵی، نازیه‌کانی ئه‌ڵمانی سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا . له‌ساڵی 1943 له‌کاتێک ناوه‌ڕاستی ئیتالیا‌و باکوری ئیتالیا به‌ده‌ستی فاشیسته‌کانی ئیتالی و نازی ئه‌ڵمانی داگیرکرا، خه‌ڵکی سڤیل به‌رخۆدانی زۆر گه‌وره‌ی کرد و له‌به‌رامبه‌ری فاشیسته‌کاندا ڕاوه‌ستان و زۆرکه‌س بێگوناح کوژران، ژن و منداڵ و پیرو گه‌نج له‌ناچاریا هه‌مووی بوونه پارتیزان و دژی فاشیسته‌کان ڕاوه‌ستان . به‌هه‌زاران که‌س ئیعدام‌کران و کوژران و بێسه‌روشوێن کران، ئه‌گه‌ر یه‌ک که‌سی فاشیستی ئیتالی یان ئه‌ڵمانی بکوژرایه فاشیسته‌کان سه‌د خه‌ڵکی سڤیلیان ده‌کوشت . له دێهاتێکی ئیتالیا شه‌ڕه‌که هێنده قورس بوو ژه‌نه‌راڵێکی ئه‌ڵمانی ده‌ستوری دا هه‌رچی له دێهاته‌که‌دا هه‌یه هه‌مووی بکوژرێت، جه‌نه‌راڵه‌که به‌ده‌ستی خۆی بۆبمی ده‌ستی فڕیدایه کڵێسه‌ی مه‌سیحیه‌کان و هه‌مویانی کوشت، له‌و شه‌ڕه ناجوامێرانه‌دا ته‌نیا یه‌ک که‌س نه‌کوژراو ئه‌ویش زۆر به‌قورسی برینداربوو، جائه‌و هۆنراوه‌یه بۆ ئه‌وکه‌سه پارتیزانه ووتراوه که‌ته‌نیا که‌سێک بوو به برینداری قوورس ڕزگاری بوو . شه‌ڕه‌که زۆر به‌تووندی له‌ناوبه‌ری فاشیسته‌کان و خه‌ڵکی پارتیزان به‌رده‌وام بوو، له‌کۆتایدا پارتیزانه‌کان سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا، وه به‌زمانی ئه‌و که‌سه گوتراوه که‌برینداربوو و داوای له‌پارتیزانه‌کانی هاوڕێی ده‌کرد بابیبه‌ن و حازره بمرێت به‌ڵام حازرنیه بکه‌وێته ده‌ست فاشیسته‌کان . ئه‌و هۆنراوه‌یه بۆ ئه‌و کات و زه‌مانه و به‌و پارتیزانه‌وه په‌یوه‌ندی هه‌یه .
له‌فیلمه‌که‌ی ( ئیحساندا) ئیحسان جێگه‌ی ئه‌و پارتیزانه ئه‌گرێت و ڕژێمی ئێران جێگه‌ی فاشیسته‌کانی ئیتالیا‌و نازیه‌کانی ئه‌ڵمانیا ده‌گرێت، بۆیه ئێران ئیحسانی وه‌کو دوژمنی خودا به‌ناوئه‌کات و ئیعدامیان کرد .
ئیحسان نامه‌یه‌کی نووسیوه که لای ئێمه هه‌یه به‌ڵام به‌شێکی زۆر گرنگه که بۆتان ئه‌نووسم : ئیحسان قسه‌ی هه‌ره‌دوایی خۆی چه‌ند ده‌قه پێش ئه‌وه‌ی ئیعدام بکرێ ده‌ڵێ : (قسه‌ی دوایی من ئه‌گه‌ر ئێوه پێتان وایه به‌ئیعدامکردنی من و هه‌زارانی وه‌کو من ئێوه کێشه‌ی کورد بخنکێنن ئه‌وه دڵنیابن خه‌یاڵتان خاوه، ئیعدامی من و هه‌زارانی وه‌ک من کێشه‌ی کورد ناخنکێنێت به‌ڵکو مردنی ئێمه ئه‌بێته مه‌شخه‌ڵێک بۆ ئازادی) . ئیحسان فه‌تاحیان 11- 2009 سه‌نه‌نده‌ج .
فیلمه‌که‌ی ئیحسان لای ئێمه‌یه که‌یه‌که‌م جار ناردویانه به‌ده‌نگی هونه‌رمه‌ندێک خستویانه ناو ئه‌نته‌رنێت و هیچی له‌سه‌ر نه‌نوسراوه و له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه باوه‌ڕبکه، ئه‌وان نه‌یانده‌زانی ئه‌وه فیلمی پارتیزانه ئێمه که‌شفمان کردوه . بژی کوردستان
هۆنراوه‌ی چاوبیللا که له ساڵی 1943 دا نووسراوه به زمانی ئیتالی نووسراوه، ئێمه کردومانه‌ته کوردی. ڕه‌نگه هه‌ندێ هه‌ڵه‌و که‌موکوڕی له وه‌رگێڕانه‌که‌دا هه‌بێت ىه‌ڵام له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا هه‌وڵده‌ده‌ین به باشی وه‌ریگێڕین و بیخه‌ینه سه‌ر فیلمه‌که‌ی شه‌هید ئیحسان.
به یانیه ک له خه‌و هه‌ڵسام
ئاخ، ماڵاوا جوان،
ماڵاوا جوان،
ماڵاوا جوان،
ماڵاوا، ماڵاوا !
به‌یانیه‌ک له‌خه‌و هه‌ڵسام
دوژمن هه‌موو ده وروبه‌ری گرتبو
ئه‌ی شۆڕشگێر، ته‌نیا جێم مه‌هێڵه منیش له‌گه‌ڵ خۆت به‌ره
ئاخ، ماڵاوا جوان،
ماڵاوا جوان،
ماڵاوا جوان،
ماڵاوا، ماڵاوا !
ئه‌ی شۆڕشگێر، ته‌نیا جێم مه‌هێڵه منیش له‌گه‌ڵ خۆت به‌ره
مه‌رگ نزیکه‌و بۆنی ده‌که‌م
گه‌ر وه ک خه‌باتگێڕێک گیانی خۆم له‌ڕێ دانا
ئاخ، ماڵاوا جوان،
ماڵاوا جوان،
ماڵاوا جوان،
ماڵاوا، ماڵاوا !
گه‌ر وه ک خه‌باتگێڕێک گیانی خۆم له‌ڕێ دانا
ته‌رمی من بنێژه
ته‌رمی من له‌سه‌ر چیاکان بنێژه
ئاخ، ماڵاوا جوان،
ماڵاوا جوان،
ماڵاوا جوان،
ماڵاوا، ماڵاوا !
ته‌رمی من له‌سه‌ر چیاکان بنێژه
گوڵێک له‌سه‌ر گۆڕه که‌م بڕوێنه
ئه‌وانه که‌به‌په‌نا گۆڕه که‌م دا تێده په‌ڕن
ئاخ، ماڵاوا جوان،
ماڵاوا جوان،
ماڵاوا جوان،
ماڵاوا، ماڵاوا !
ئه‌وانه که‌به‌په‌نا گۆڕه که‌م دا تێده په‌ڕن
به من ده‌ڵێن چ گوڵێکی جوانه
ئه‌وه گوڵی خه‌باتگێڕێکه
ئاخ، ماڵاوا جوان،
ماڵاوا جوان،
ماڵاوا جوان،
ماڵاوا، ماڵاوا !
ئه‌وه گوڵی خه‌باتگێڕێکه
که‌له‌پێناو ئازادی دا گیانی خۆی دانا
ئاخ، ماڵاوا جوان،
ماڵاوا جوان،
ماڵاوا جوان،
ماڵاوا، ماڵاوا !
