سڵاوێکی کوردستانیانه بۆ به‌ڕێزتان و حورمه‌تیش بۆ میوانی به‌ڕێزتان هونه‌رمه‌ند جه‌مشید.
به‌ڕێز سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم داواکارم له به‌ڕێزتان ڕێگه بده‌نه هه‌موو هاوڵاتییه‌کی هه‌رێمه‌که‌م
ان یاسا به‌سه‌روه‌ر بزانێت و ڕێگه‌ی دایه‌لۆگ ئازاد بێت.
به‌ڕێز من وه‌ك خاوه‌نی کۆمپانیایه‌کی ئه‌نته‌رناسیۆناڵ، له بواری کۆنسێرت دا خه‌ریکه له‌و هه‌رێمه‌ی به‌ڕێزتان سه‌رۆکایه‌تی ده‌که‌ن، مافم زه‌وتده‌که‌ن و ڕێگه‌ی ئه‌وه‌م لێده‌گرن که سکاڵای یاسایی له‌سه‌ر میوانه به‌ڕێزه‌که‌ی جه‌نابتان تۆمار بکه‌م. چه‌ندین به‌ڵگه‌ی یاسایم له‌لایه که هونه‌رمه‌ند جه‌مشیدکه ئێستا له‌کوردستان میوانی به‌ڕێزتانه و کۆنسێرت ده‌گێڕێت، تاونباره و مافی منی زه‌وتکردووه.
به‌داخه‌وه له هه‌ولێری پایته‌خت دا نه ئاسایشی گشتی هه‌رێم نه دادوه‌ری ئێشگری هه‌ولێر، نه هیچ بنکه‌یه‌کی پۆلیس، ئاماده‌نه‌بوون ئه‌و سکاڵایه‌ی ده‌مه‌وێت له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ند جه‌مشید تۆماری بکه‌م بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی مافه‌کانم لێوه‌ربگرن و (ئیجرائاتی) یاسایی بۆ بکه‌ن.
ده‌پرسم ده‌کرێت که‌سێك که تاوانبار بێت و مافی خه‌ڵکی هه‌رێمه‌که‌تی زه‌وتکردبێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی میوانی به‌ڕێزتانه، وه‌ك به‌رزه‌کی بانان بۆی ده‌رچێت و که‌س بۆی به بێت له‌گوڵ کاڵتری پێبڵێ.
بۆیه له‌ڕێگه‌ی ئه‌م بروسکه‌یه و له‌سایه‌ی ئه‌م سایته ئازاده‌دا داوا له‌به‌ڕێزتان ده‌که‌م، وه‌ك هاوڵاتییه‌کی کوردستان مافی ئه‌وه‌م بده‌نێ که بتوانم داوای یاسایی له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ند جه‌مشید تۆمار بکه‌م پێش ئه‌وه‌ی له فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه بدا له‌شه‌قه‌ی باڵ و به‌ره‌و ئامریکا بفڕێت و مافه‌کانی منیش بخورێت، با له کوردستان یاسا سه‌روه‌ربێت، من ده‌یان به‌ڵگه‌ی یاسایم لایه تاوانبارێتی ئه‌و ده‌سه‌لمێنێت و مافی زه‌وتکردوم.
شیروان مه‌حمود
خاوه‌نی کۆمپانیایی دابان موسیك ئه‌نته‌رناشناڵ
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
