
به‌نیازی دیدار و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی دا ده‌رباره‌ی ده‌ستله‌کارکێسانه‌وه‌ی کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و چوار ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی، کاتژمێری 18:00 به کاتی کوردستان کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی و مسته‌فای سه‌ید قادر له فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانییه‌وه، به‌ره‌و به‌غداد فڕین. به‌گه‌شتنیان بۆ به‌غداد له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی کۆده‌بنه‌وه و پێده‌چێت ئه‌م دانیشتنه‌یان، ته‌وافوقی بێت و زۆربه‌ی کێشه‌کان یه‌کلا بکرێته‌وه. هه‌رچه‌نده دوێنێ عوسمانی حاجی مه‌حمود به نوێنه‌رایه‌تی کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و چوار ئه‌ندامه‌که‌ی مه‌کته‌بی سیاسی، چووبووه جه‌م تاڵه‌بانی، به‌ڵام چوونه‌که‌ی هێج سودێكی نه‌بوو، ته‌نانه‌ت تاڵه‌بانیش تووڕه بووه و سه‌رزه‌نشتێکی زۆری کردوون. به‌گوێره‌ی وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك نزیك له کۆشکی کۆماری عوسمانی حاجی مه‌حمود هێچ نامه‌ی پێنه‌بووه و ته‌نها به ده‌می گله‌یی و گازنده‌ی، کاک کۆسره‌ت و چوار ئه‌ندامه‌که‌ی مه‌کته‌بی سیاسی گه‌یاندووه. تاڵه‌بانیش پێی وتووه ئێوه خۆتان هه‌مووتان سه‌رۆکی لیژنه‌ی چاکسازین، که چه‌ند مانگێك پێش ئێسات کاری بۆ کراوه، کوا به‌رهه‌می چاکسازیتان چی بووه و چیتان به‌من ڕاگه‌یاندووه، تاکو به‌دواچوونی بۆ نه‌که‌م.
