
هه‌ر له‌یه‌كه‌م چركه‌ساتی رۆژی خۆشه‌ویستی جیهانی (ڤالانتاین) هه‌واڵی كه‌رتبوونی به‌شێكی تری سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بڵاوبویه‌وه‌و بووه یه‌كێك له‌هه‌واڵه‌گرنگه‌كانی نیو ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی كوردی و بووه‌ده‌ستودیاری سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی و پێشكه‌ش به‌شاری سلێمانی كرا له‌ڕۆژی (ڤالانتاین) . پێچه‌وانه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، دانیشتوانی شاریسلێمانی به‌تایبه‌تی توێژی لاوان گرنگترین بابه‌تی ڕۆژیان پیرۆزبایكردن و خۆئاماده‌كردن بوو بۆ ڤالانتاین، له‌به‌شێكی زۆری خۆیندنگاكان زانكۆ‌و په‌یمانگاكان، ڕۆژی خۆشه‌ویستی نوێكرایه‌و ئاشقان پیرۆزباییان له‌یه‌كتری ده‌كرد.
سه‌رله‌ئێواره‌ی 14-2 له‌پاركی (نالی) سه‌نته‌ری ڕاگه‌یاندن وڕوناكبیریی ژنان ئێواره‌یه‌كی عاشقانه‌ی بۆلاوانی شار، ڕێكخستووتییدا چه‌ندین چالاكی جۆراو جۆر نمایش كرا‌و و چه‌ندین شاعیری شاری سلێمانی به بۆنه‌ی ئه‌م ڕۆژه‌وه شیعره‌كانیان پێشكه‌ش كرد‌و له‌نیو ئاماده‌بوانیشدا شاعیر ناسراوی كورد جه‌نه‌ڕاڵی بایز (محمه‌دعومه‌رعوسمان) ئاماده‌بوو به‌پارچه‌شعرێك عاشقانی شاری دڵشاد تركرد و به‌چه‌ندین چالاكی تری جۆراوجۆر ئاماده‌بوان ڕۆژی خۆشه‌ویستیان به‌رز ڕاگرت.
