کوردستان نێت:
بڕیاربوو ئه‌مڕۆ 14-2-2009 تاله‌بانی له به‌غداده‌وه بگه‌ڕێته‌وه بۆ سلێمانی، به‌ڵام پێده‌چوو ته‌نگه‌ژه‌که‌ی
هێنده به‌لاوه گرنگ نه بووبێ، بۆیه نه‌هاته‌وه، به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌شتووه عوسمانی حاجی مه‌حمود ئه‌و نامه‌یه‌ی بڕیار بوو سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بیباته به‌غداد ئه‌م ئێواره‌یه ده‌یگه‌یه‌نێته ده‌ست تاڵه‌بانی. هه‌ر له‌م په‌یوه‌نده‌شدا به‌یانی کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ده‌گاته به‌غداد و له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی دا کۆ ده‌بێته‌وه. داواکاری کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و چوار ئه‌ندامه‌که‌ی باڵی ڕیفۆڕم له‌ناو مه‌کته‌بی سیاسی‌دا، له‌و نامه‌یه‌دا دیاری کراوه، ته‌نها دوو داواکارییان ده‌ست کوردستان نێت که‌وتووه.
1. داواده‌که‌ن یه‌کێتی نیشتمانی ببێته فره مینبه‌ر.
2. داواده‌که‌ن ده‌بێت به‌ته‌وافقه‌وه بچنه ناو کۆنگره.
له‌ترسی قۆرخکردنی کۆنگره له به‌رژه‌وه‌ندی باڵی گشتی. پێده‌چێت مه‌به‌ست له‌م خاڵه ئه‌وه بێت باڵی ڕیفۆڕم بیانه‌وێت له‌کۆنگره‌دا پێش وه‌خت چه‌ند کوردسییه‌کی مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تی به‌ده‌ست بهێنن.
سه‌رچاوه‌یه‌کیش ئه‌وه‌ی پێڕاگه‌یاندین که عومه‌ری سه‌ید عه‌لی و جه‌لال جه‌وهه‌ر، به‌یه‌کجاری وازیان له مه‌کته‌بی سیاسی هێناوه و ده‌چنه پاڵ باڵی نه‌وشیروان مسته‌فا.
