سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار پێی ڕاگه‌یاندنین، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و چاوپێکه‌وتنه‌ی که
ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی له‌گه‌ڵ ئاراسی شێخ جه‌نگی (برازای تاڵه‌بانی)، کردویه‌تی و له ژماره‌ی 498 ڕۆژی 11-2-2009 دا بڵاوکراوه‌ته‌وه، گرژییه‌ك ده‌که‌وێته نێوان کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی. هه‌ر ئه‌م گرژییه‌ش وای کردووه که کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ده‌یه‌وێت ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆی پێش به یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بکات. ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسان و هاوڕێیانی کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ئێستا له گفتووگۆکردندان و ده‌یانه‌وێت، دڵی کاك کۆسره‌ت بهێننه‌وه جێی خۆی و هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش تاڵه‌بانی سبه‌ینێ 14-2-2009 ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سلێمانی و له‌گه‌ڵ کۆسره‌ت ڕه‌سوڵدا کۆده‌بێته‌وه. شایه‌نی باسه ئاراسی شێخ جه‌نگی له‌و چاوپێکه‌وتنه‌ی که له‌گه‌ڵ هاوڵاتی دا کردوویه‌تی، شێوه سوکایه‌تییه‌کی پێوه‌دیاره که به کۆسره‌ت ڕه‌سوڵی ده‌کات. هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه که‌سێکی تری ئاگادار پێێ ڕاگه‌یاندین، که کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ندامێکی تری مه‌کته‌بی سیاسی ده‌یانه‌وێت ده‌ست له‌کار بکێشنه‌وه و له یه‌کێتی ئیستقاله بکه‌ن. ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه چی دی له‌ته‌حه‌مولیاندا نه‌ماوه و ئه‌مان وه‌ك مه‌کته‌بی سیاسی هه‌ر بڕیارێك ده‌ده‌ن تاڵه‌بانی یه‌ك لایه‌نانه ڕه‌دی ده‌کاته‌وه و دکتاتۆریانه هه‌ڵس و که‌وت ده‌کات.
شایه‌نی وتنه 14-2-2009 ڕۆژی خۆشه‌ویستییه (ڤالانتاین) پێ ده‌چێت سه‌رانی یه‌کێتی بیانه‌وێت له‌م ڕۆژه‌دا ڕق و کینه‌ی خۆیان به‌رامبه‌ر پارته‌که‌یان ده‌ربڕن.
