عومه‌ر فارس عه‌زیز:
وه‌ك بڕیاره له 19-5-2009 دا له هه‌رێمی کوردستانی عێڕاق، به‌ده‌ر له‌و یاسا و بڕیارانه‌ی
به‌سه‌ر پارێزگاکانی تری عێراق دا سه‌پێنرا، هه‌ڵبژاردنی پاریزگاکانی کوردستان ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی گومان نییه پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشمانی کوردستان به لیستێکی هاوبه‌ش به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌بن. هه‌رچی چوار پارته‌که‌ی تره (سوسیالیست، زه‌حمه‌تکێسان، یه‌کگرتوو، کومه‌ڵ) یه‌ك لیست بن یان هه‌ریه‌که‌یان بۆخۆیان لیستێك بن کاریگه‌رێتی ئه‌وتۆیان نابێت.
نابێت، به‌و واتایه‌ی که شه‌قامی کوردی، له‌ئه‌لفه‌وه تاکو یایی ئه‌م پارتانه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندووه. هیچ کام له‌م پارتانه به فریادڕه‌س نازانێت. ڕزگارکه‌ری ئه‌م بار و دۆخه‌ی کوردی دانیشتوانی ئه‌م پارچه ئازادکراوه‌ی، کوردستان که به‌هه‌رێمی کوردستانی عێراق ناوی ده‌برێ، لا‌یه‌نێکه که هێشتا له‌دایك نه‌بووه.
پارتی و یه‌کێتی، له‌سه‌ر ئاستی هه‌ره‌به‌رزی به‌رپرسیارێتییان، دانیان به‌وه‌دا ناوه، گه‌ر ئه‌و تۆزه هه‌سته نه‌ته‌وایه‌تییه نه‌بوایه که له ناخی هه‌موو تاکێکی کو‌ردا هه‌یه، ئه‌مان سه‌رده‌مانێک بوو (ئه‌سه‌ریشیان) نه‌ده‌ما.
نه‌ده‌ما، به‌و واتایه‌ی خه‌ڵکی کورد، هێنده زوڵمی نه‌ته‌وایه‌تی بینیوه و دوژمانی کورد هێنده زاڵم بوون به‌رامبه‌ریان، خراپترین ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌یان پێ باشتره، له دیموکراسیترین ده‌سه‌ڵات، که دوژمن پیاده‌ی بکات.
(خۆڵاسه) تا ئه‌م کاته پارتی و یه‌کێتی هاوپه‌یمانن و ڕێکه‌وتنی ستراتیژی له نێوانیاندا هه‌یه، قبوڵیانه هه‌موو شت له نێوانیاندا هاوبه‌ش بێت. لێڵکردن و شڵه‌قاندنی هه‌ر گۆلاوێك، له‌لایه‌ن هه‌ر لایه‌کیانه‌وه، به‌شکاندنی ڕێکه‌وتننامه‌که‌یان ده‌ژمێردرێت.
نه‌وشیروان مسته‌فا، تاکو ئه‌م کاته به‌فه‌رمی ئه‌ندامی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ه و هه‌موو ئه‌و کاردر و لایه‌نگرانه‌ی لێی کۆبوونه‌ته‌وه، ئه‌ندامانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانن. به‌شداربوونی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌دا وه‌ك لیستێکی سه‌ربه‌خۆ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بردنی ئه‌و ده‌نگانه‌یه که یه‌کێتی نیشمانی، پێویسته به‌ده‌ستی بهێنێت، شکاندنی ئه‌و ڕێکه‌وتنه ستراتیژییه‌شه که پارتی و یه‌کێتی مۆرییان کردووه.
نه‌وشیروان مسته‌فا و هاوبیره‌کانی، دوو ڕێگه‌یان له‌به‌رده‌مدایه، که یه‌کێکیان خۆیان ده‌توانن هه‌ڵیبژێرن و ئه‌وی تریان یه‌کێتی نیشتمانی به‌سه‌ریاندا بسه‌پێنێ.
1. ده‌بێت نه‌وشیروان مسته‌فا و هاوبیره‌کانی به کۆمه‌ڵ (ئیستقاله‌ی) خۆیان به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی له یه‌کێتی نیشتمانی بده‌ن. ئه‌و کات وه‌ک کۆمه‌ڵه‌یه‌ك یان کۆمپانییایه‌ك یان لیستێکی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کان بن.
2. یه‌کێتی نیشتمانی، بڕیاری ده‌رکردنی نه‌وشیروان مسته‌فا و هاوبیره‌کانی له یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ده‌ربکات. ئه‌و کات بێ باکانه وه‌ك لیستێکی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کان بن.
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه هه‌مووی ئه‌گه‌ر بێت و له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا دیموکراسییه‌ت به‌رقه‌رابێت و ڕێگه بدرێت که‌سانی سه‌ربه‌خۆ خۆی کاندید بکات، بۆ هه‌ڵبژاردن، لامان سه‌یر نه‌بێت، که سه‌ربه‌خۆکان به‌شی شێر ده‌به‌ن.
