پاش جه‌ندین ساڵ له کوشتن و کاول کردن و کیمیاباران و ئه‌نفالکردن و چه‌وساندنه‌وه و ده‌مداخستنی ڕۆڵه‌کانی ئه‌م میل
له‌ته داگیر کراوه، له‌لایه‌ن ڕژێمه شۆڤێنیسته‌کانی داگیرکه‌ری کوردستان. ئێستا پارچه‌یه‌کی بچوکی ئه‌م وڵاته به‌رینه، که‌مێک ئازادی به‌خۆیه‌وه دیوه و تۆسقاڵه هه‌ناسه‌یه‌ك هه‌یه بۆ ده‌ربڕینی بیروبۆچونی ئازاد. ئه‌ویش له‌سایه‌ی خوێنی هه‌زاران له به‌ئه‌مه‌کترین ڕۆڵه‌ی ئه‌م میلله‌ته.
که‌چی تازه‌به‌تازه کۆمپانیایه‌كی مه‌ده‌نی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌له‌سایه‌ی خوێنی شه‌هیدانه‌وه، هه‌ڵتۆقیوه و به ده‌یان ملیۆن دۆلار له گیرفانی خه‌ڵکی ئه‌م شاره (سلێمانی) ده‌کێشێته‌وه و به‌نرخێکی گران که سێ جار گرانتر له ئه‌وروپا و به‌توانایه‌کی خاو و هیچ، هێڵی ئینته‌رنێتی به زۆرترین که‌موکوڕییه‌وه، دابین کردووه، دێت فلته‌ر ده‌خاته سه‌ر سایتێکی کوردی و به‌شداربووانی له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و سایته بێبه‌ش ده‌کات. بێگومان هه‌موو سایتێك خوێنه‌ری خۆی هه‌یه و نکرێت خه‌ڵکی بێبه‌ش بکرێت.
گۆران نێت ده‌بێ باش ئه‌وه بزانێ که خه‌ڵك به‌شداری ده‌کات و مانگی 70 دۆلار (که سێ ئه‌وه‌نده‌ی نرخه له ئه‌وروپا) ده‌دات بۆ کرێی مانگێکی ئینته‌رنێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی له‌سه‌ر ئینته‌ر نێت هه‌یه، بتوانێت بیخوێنێته‌وه و ئه‌و سیسته‌مه‌ی له دنیادا ئینته‌رنێتی ئازاد کردووه، ڕێگه نادات کۆمپانیایه‌ك به ئاره‌زوی خۆی به‌شی لێبقرتێنێت و فلته‌ری بخاته سه‌ر.
له‌ڕاستیدا زۆر سه‌یره کۆمپانیایه‌کی مه‌ده‌نی هه‌ڵسێت به بێبه‌شکردنی زانیاری له‌خه‌ڵک و قه‌ده‌غه‌کردنی، ئازادی، ئه‌مه کاری ڕژێمه بۆگه‌ن و دیکتاتۆره‌کانه نه‌ك کۆمپانیایه‌کی مه‌ده‌نی. پێویسته گۆران نێت ئه‌گه‌ر حکومه‌تی هه‌رێمیش ئه‌و داوایه‌ی لێ بکات، نابێت به‌جێی بهێنێت و ئه‌هلیبوونی خۆی بپارێزێت.
بۆیه به‌توندی ناڕه‌زایی خۆمان به‌رانبه‌ر کۆمپانیای (گۆران نێت) ده‌رده‌بڕین بۆ ئه‌و فلته‌ره‌ی خستویه‌تیه‌سه‌ر کوردستان پۆست داواکارین هه‌رچی زوتره هه‌ڵه‌که‌ی ڕاست بکاته‌وه، به‌شداربووانی خۆی له‌خۆی نه‌تۆرێنێ.
عومه‌ر فارس عه‌زیز
به‌رپرسی کوردستان نێت
