
پێشكه‌شه به‌كه‌مپینی كوردستان نیت بۆ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان
پاش ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی توشی داڕمانێکی سیاسی و ئابووری بوو بوو به هۆی ئه‌و هه‌موو شه‌ڕو هه‌رایانه‌ی که دژی به‌رپا ده‌کرا و ڕۆژ به ڕۆژ ئیمپراتۆریه‌ته‌که‌ی له هه‌ڵوه‌شان و لاوازی‌دا بوو، تاوای لێهاتبوو به وڵاتی پیاوه نه‌خۆشه‌که ناسرا بوو، ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌کانیش چاویان بڕیبوه ئه‌و خاک و وڵاتانه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی، !
ئینگلیز و فه ره‌نسا و ئیتالی له به‌ینی خۆیاندا به پێی ئیتفاقیه‌ی سایکس بیکۆ، وه‌ک میراتی باوک مرده دابه‌شیان کرد به پێی ئه‌و ئیتفاقیه‌یه ئیراق به‌ر به‌ریتانیا که‌وتبوو بۆیه له ساڵی 1916 دا هێرشێکی کرده سه‌ر به‌سره له به‌نده‌ری فاوه‌وه توانی پاش که‌متر له 3 ڕۆژ شه‌ڕکردن به‌سره داگیر بکات، به‌م شێوه‌یه توانی تا ساڵی 1918 هه‌روو ویلایه‌تی به‌غداو به‌سره له ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانیه‌کان ده‌ربهێنێت، بیکاته موسته‌عمه‌ره‌ی خۆی، وڵاتی ئه‌نفال (عێراق) له23 ئابی 1921داله‌لایه‌ن داگیرکه‌ری ئینگلیزیه‌وه دروست کرا، ئه‌وکاته ته‌نها له‌دوو ویلایه‌تی به‌غدا و به‌سره پێکهاتبوو، ئینگلیزه‌کان هه‌ر له زووه‌وه چاویان بڕیبوه خوارووی کوردستان ده‌یان ویست داگیریبکه‌ن و بیخه‌نه سه‌ر عێراق، له‌وکاته‌شدا له خوارووی کوردستاندا که ئینگلیزه‌کان بۆ مه‌رامی خۆیان به ویلایه‌تی موسڵ ناویان ده‌برد له‌لایه‌ن کورد خۆیه‌وه به‌ڕێوه ده‌برا، مه‌لیکی كوردستان شێخ مه‌حمودی حه‌فید ده‌وڵه‌تێکی کوردی تیا دامه‌زراند بوو، گه‌رچی له سه‌ره‌تادا ئینگلیزه‌کان پشتگیریان لێده‌کرد ده‌یان ویست شێخ‌یش ببێته پیاوی ئینگلیز و له خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی ئینگلیزه‌کاندا بێت نه‌ک نه‌ته‌وه‌که‌ی، به‌ڵام شێخی کورد په‌روه‌ر به‌مه ڕازی نه‌بوو، ئه‌مه وای کرد ئینگلیزه‌کان که‌وتنه هه‌وڵدان بۆ دروستکردنی نۆکه‌ر و ئه‌ڵقه له‌گوێی سه‌ر به‌خۆیان و دووبه‌ره‌کی نانه‌وه بۆ بێهێزکردنی شێخ و حوکمه‌ته‌که‌ی، به پێی سیاسه‌تی( کوت کوت کردن و ده‌ست به‌سه‌را گرتن) توانی هه‌ندێک عه‌شایری کوردی وه‌ک نۆکه‌ر له دژی شێخ به‌کاربهێنێ له1923دا ده‌وڵه‌تی ئینگلیز له‌پیناو به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیدا په‌لاماری خوارووی کوردستانی‌دا، له‌پاش چه‌ندان شه‌ڕ و به‌رگری کردنێکی بێوێنه‌ی خه‌باتگێڕانی کورد دژ به تۆپ و تانک و ته‌یاره‌ی ئینگلیز بۆ یه‌كه‌م جار شاری سلێمانیان بۆردومان کرد، له‌و شه‌ڕه نابه‌رامبه‌ردا هێزی کوردی نه‌یتوانی له‌به‌رده‌م ئه‌و سوپا به‌هێز و پڕچه‌که‌ی ئینگلیزدا خۆی ڕابگرێت و شکستیخوارد. شێخی نه‌مر به برینداری له ژێر به‌رده‌قاراماندا به‌دیل گیرا و کۆتایی به‌و حوکمه‌ته کوردیه هێنرا، له19 .4. 1924 دا به‌ناوی موشکله‌ی ولایه‌تی موسڵ هیئه‌تێک له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی گه‌لانه‌وه نێررا بۆ کوردستان بۆ لیکۆڵینه‌وه له موشکله‌یه و ده‌ستنیشان کردنی سنووری ده‌سکردی به‌ینی عێراق و تورکیا، هاتنی ئه‌و هه‌یئه‌ته بۆ کوردستان و مانه‌وه‌یان بۆ ماوه‌ی 3 مانگێک له کوردستاندا پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان له یاداشتنامه‌که‌یاندا داوای سه‌ربه‌خۆیی کوردستانیان کرد، گه‌رچی پێش ئه‌مه‌ش به هه‌وڵ و خه‌باتێکی زۆری جه‌نڕاڵ شه‌ریف پاشا له کۆنگره‌ی ئاشتیی پاریس‌دا بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه‌کانی کورد، له به‌نده‌کانی62، 63، 64 په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ردا که10 8 1920 به‌سترا بڕیاردرا به دامه‌زداندنی ده‌وڵه‌تێکی کوردی سه‌ربه‌خۆ، وه هه‌روه‌ها له 24. 12. 1922داگیرکه‌ری ئینگلیز و عێراق روونکردنه‌وه‌یه‌کیاندا به کۆمه‌ڵه‌ی گه‌لاندا که تیایا هه‌ردولایان به‌ڵینیاندا، كه‌دان به‌مافه‌کانی کوردی خوارووی كوردستاندا بنێن، تا دروستکردنی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆش له‌و ناوچانه‌دا که زوربه‌ی کورده !وه هه‌وڵ ده‌درێت که خه‌ڵکی کورد ڕێکبکه‌ون له‌سه‌ر شێوازی ئه‌و حوکمه‌ته‌ی که‌خۆیان به‌چاکی ده‌زانن و ده‌یخوازن، !
هه‌موو ئه‌م به‌ڵینانه فێڵ وته‌ڵه‌كه بوو له كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان كرا و بۆ رازیكردنی بوو، ! له‌بری ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵین و په‌یماننامانه جێبه‌جێ بکرێت، كه دابوویان به‌كورد كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لانیش دژ به خواستی نه‌ته‌وه‌ی کورد له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تی كۆلۆنیالیستی داگیرکه‌ری ئینگلیزی‌دا !
له 16. 12 .1925داکۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان بڕیاریدا به لکاندنی خوارووی کوردستان به ئێراقی دروستکراوه و به‌م شێوه‌یه هیوا و ئاواتی نه‌ته‌وه‌ی کورد کرا به قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی به‌ریتانیا و پاشانیش عێراق، ووته به‌ناوبانگه‌که‌ی ئه‌دمۆنسی ئه‌فسه‌ر و سیاسه‌تمه‌داری ئه‌وساکه‌ی به‌ریتانی باشترین به‌ڵگه‌ی ئه‌م ڕاستیه‌ن، (که ده‌ڵێت عێراقی پێکهاتوو له ویلایه‌ته‌کانی به‌غدا و به‌سره عێراقێکی کامڵ و ده‌وڵه‌مه‌ند و خۆڕاگر نا‌بێت به‌بێ ویلایه‌تی موسڵ)، بۆیه به زۆری زۆرداره‌کی و به‌بێ ره‌زامه‌ندیی کورد خوارووی کوردستان لکێنرا به عێراقی عه‌ره‌بیه‌وه مه‌رامه گڵاوه‌کانی داگیرکه‌ری ئینگلیزی به‌دی هێنرا و ئه‌و حوکمه‌ته‌ی ئاواتی کورد بوو له‌کوردستاندا کۆتایی پێهێنرا، وڵاتێکی تێکه‌ڵه‌ی پڕ له ئاشوب و هه‌ڵا له چه‌ند نه‌ته‌وه و چه‌ند مه‌زهه‌بێك له کارخانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی داگیرکه‌ری ئینگلیزی‌دا دروستکرا، ئاڵایه‌ک و ده‌ستورێک و ته‌نانه‌ت مه‌لیکێکی عه‌میل و خوازراویشیان له‌ئه‌رده‌نه‌وه بۆ هێناو تاجی نۆكه‌ریان له‌سه‌رنا و به مه‌لیکی مه‌مله‌که‌تی عێراق ناوزه‌دیان کرد، بێگو‌ێدانه ڕه‌زامه‌ندی و خواستی ئه‌و نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌ب و ئاینه جیاوازانه‌ی که له‌ناو ئه‌م وڵاته دروستکراوه‌دا بوون، که کورد و عه‌ره‌ب وه‌ک دوو نه‌ته‌وه و که‌مه نه‌ته‌وه‌ی تورکمان و کلد و ئاشورتێیدا كۆكرابوونه‌وه، جگه له‌جیاوازیی مه‌زهه‌بی به‌تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب که له دوو مه‌زهه‌بی شیعه و سونه که بۆ نزیکه‌ی زیاد له 1400 ساڵێک ده‌چێت مێژوویه‌کی پڕ له شه‌ڕ و کاره‌سات له به‌ینیاندا په‌یدابووه، ده‌ستیان وا چۆته خوێنی یه‌کتر كه ده‌ست لێهه‌ڵگرتنی ئه‌سته‌مه، ئه‌م دوژمنایه‌تی کردنه‌ش ڕه‌گێکی واقوڵی داکوتاوه که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک هه‌ڵناکه‌ندرێت له بیر و هۆشیاندا، ئینگلیزه‌كان بێبیرکردنه‌وه له‌و شه‌ڕه دوور و درێژه‌ی نێوان شیعه و سونه که‌مێژووه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می خه‌لیفه‌ی چوارهه‌می ڕاشدین كه عه‌لی كوڕی ئه‌بوتالب بوو وه شه‌رێ به‌ناوبانگی حوشتر له به‌ینی هه‌وادارانی عه‌لی و هه‌وادارانی عایشه‌ی ژنی پێغه‌به‌ردا كه له‌سه‌ر خه‌لافه‌ت روویدا !پاشان فیڵ كردن له عه‌لی و كوشتنی و كۆتایهێنان به خه‌لافه‌تی ڕاشدین و گرتنه ده‌ستی خه‌لافه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ویه‌كانه‌وه به قه‌تل وعامكردنی شیعه و كوڕانی عه‌لی كۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵات و خه‌لافه‌تیان كه تائێستاش شیعه‌كان هه‌موو ساڵێك هه‌ر یادی ده‌كه‌نه‌وه داوای تۆڵهسه‌ندنه‌وه‌یان ده‌كه‌نه‌وه !،
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا چه‌ندین ئاینی جیاواز جیاوازی تر له‌ناو ئه‌م مه‌نجه‌ڵه‌دا کۆکرانه‌وه به بێهیچ بنه‌مایه‌کی کولتوری و هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی له نێوان ئه‌ونه‌ته‌وانه‌دا!
ئه‌مه جگه له جیاوازی نێوان نه‌ته‌وه‌ی کورد و خاکه‌که‌ی كه كوردستانه و كه خۆی به به‌شیك له‌نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌زانێت خاكه‌كه‌ی به‌به‌شیك له خاكی كوردستان ده‌زانێت و عه‌ره‌بیش كه خۆی به‌به‌شیك له‌نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب ده‌زانێت و خاكه‌كه‌ی به‌به‌شیك له خاكی عه‌ره‌ب ده‌زانێت گه‌رچی ئیستعماری ئنگلیزی ئه‌م کاره گڵاوه‌ی له‌پێناو خواسته‌کانی خۆیدا کرد به‌ڵام وڵاتانی عه‌ره‌بی که عه‌میل و نۆکه‌ر و چڵکاو خۆری ئینگلیز بوون بوونه پشتگیریکه‌ری، !
عه‌ره‌بی ئیراقیش بوونه دووبه‌ش به‌شه زۆره‌که‌ی که شیعه مه‌زهه‌ب بوون دژایه‌تی ئنگلیزیان ده‌کرد، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه، عه‌ره‌بی سونه که كه‌مینه بوون و له%16 ئیراقیان پێکده‌هێنا بوونه جاسوس و نۆکه‌ری ئینگلیز و پارێزگاریکه‌ری ئه‌م عێراقه زۆڵه‌که‌ی دروستكه‌ری ئینگلیز، له‌وکاته‌شه‌وه عێراق له لایه‌ن ئه‌م كه‌مایه‌تیه‌وه كه هه‌ڵگری مه‌زهه‌بی سونه‌یه به‌ڕێوه ده‌برێت و حوكمی عیراق وسه‌ركردایه‌تی عیراق له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه بووه تا رووخاندنی دواترین ده‌سه‌ڵاتداریان كه سه‌دامی فاشی بوو، له‌لایه‌ن ئه‌مریكیه‌كانه‌وه ! وه هه‌ڵواسینی له‌لایه‌ن شیعه‌كانه‌وه ! دڕنده‌ی رژێمه‌كه‌ی عێراق له‌سه‌رده‌می ئه‌م فارسی ئومه‌یه‌دا به‌رامبه‌ر به‌كورد و به شیعه گه‌یشته لووتكه‌ی تاوانه‌كانی عێراق هه‌ر له ته‌عریب و ته‌رحیله‌وه بگره تا جینوسایدكردن و ده‌ربه‌ده‌ركردن تا ئه‌نفال و كۆمه‌ڵكوژی بێوێنه، !
ئینگلیز به زه‌بری كوته‌ك و به هه‌وڵی ده‌زگا سیخوڕیه‌كانی، ئه‌م جۆراو جۆری نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌بانه‌ی له‌ناو ئه‌م مه‌نجه‌ڵه‌دا کۆ کرده‌وه، هیچ شتێك به‌لایه‌وه گرنگ نه‌بوو، گرنگ به‌لای کۆلۆنیالیستی ئینگلیزیه‌وه مسۆگه‌رکردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی بوو، واته نه‌وت
ده‌ڵێن، ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر ئه‌ساسی پێکه‌وه ژیان هاو خاك و هاوچاره‌نووس و هاوکولتور و هاومێژووی و هاوزمانی دروست ده‌بێت، یاخود له‌سه‌ر‌شێوه‌ی داگیرکردنی خاک و وڵاتێكی‌تر، وه‌ک ئه‌وه‌ی که کوردستانیان داگیرکرد و ئه‌وڵاتانه‌یان دروست كرد كه تا ئه‌مرۆش كۆلۆنیالیستی كوردستانن، وه‌ك( ئیران و عێراق و سوریا و توركیا) !
له مێژووی 89 ساڵه‌ی درستکرنی ئێراقه‌وه و لکاندنی خوارووی کوردستان پێوه‌ی ! نه له پێشه‌وه‌ی ئه‌و به‌رواره‌وه تا ئه‌مڕۆش نه‌چاره‌نووسێکی هاوبه‌ش و نه کولتورێکی هاوبه‌ش و نه مێژوویه‌کی هاوبه‌ش نه‌ناسنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش دروست نه‌بوه و ناش بێت، به‌ڵکو له‌بری ئه‌مه میژوویه‌ک دروستبوه که مێژووی ئه‌نفال و جینوساید و ده‌ربه‌ده‌ری و هه‌ڵواسین و خوێن لێتكانه، کولتورێک دروستبووه که کولتوری ڕق و قینه و دژایه‌تی کردنه، چاره‌نووسێک دروستبووه که‌وێنه‌ی لێکترازان و به‌گژاچوونه‌وه و ره‌فزكردنی یه‌كتریه، ئه‌مانه‌ش پێکڕا لای نه‌ته‌وه‌ی کورد گوتارێکی دروست کردووه که گوتاری یا كوردستان یان نه‌مانه كه درێژه پێده‌ری ئه‌و گوتاره‌یه كه‌له‌دروستكردنی عێراقدا له بیسته‌كاندا و له‌شه‌ڕی به‌رده‌ركی سه‌رادا خه‌ڵكی كورد هاواری ده‌كرد و ئه‌یانووت ئێمه كوردین كورد مانده‌وێت عه‌ره‌ب هینه‌و. نامانه‌وه‌یت، وه ئه‌مه‌ش به شیوه‌یه‌ك له شیوه‌كان بانگكردن بوو له دوو شوناسی دژ به‌یه‌ک، شوناسی ئێمه‌ی کوردی کۆیله و داگیرکرا و ئه‌نفالكراو به‌زۆر به عێراقه‌وه لكێنراو و، شوناسی ئه‌وانی جینۆساید كه‌ر و داگیركه‌ر و ئه‌نفالكه‌ر و خاك تاڵانكه‌ر و سه‌روه‌ت و سامان به‌ر، ئه‌م دوو گوتاره دژه یان ئه‌م دوو شوناسه دژه !ئه‌وه‌ی ده‌گه‌یانت كه له عێراقدا ئاره‌زووی پێکه‌وه ژیان نیه و نا‌بێت، به‌كوردیه‌كه‌ی واته ئێمه عێراقینین و ناشبینه عێراقی!
(سه‌دام باش له‌مه تێگه‌یشت بوو بۆیه له به‌سره به‌گاڵته پێكردنه‌وه ووتی گه‌ر له خه‌ڵكی سلیمانی بپرسیت خه‌ڵكی كوێیت ده‌ڵێت ئه‌نا كوردی، نالێت خه‌ڵكی كوێم یان له‌فلان شاره‌وه هاتوم وه ناشلێت عێراقیم )
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاشه‌وه واته له دروستكردنی عێراقه‌وه كورد و عه‌ره‌ب یه‌كگرتنێكی ئاره‌زوومه‌ندانه‌یان له‌به‌یندا نه‌بوو به‌ڵکو یه‌کگرتنێکی به‌زۆر و بێخواست بوو، پێتخۆشه ئه‌وه‌یه و پێت ناخۆشه هه‌ر ئه‌وه‌یه، پێت خۆشه عێراقیت، ! پیت ناخۆشه هه‌ر ده‌بیت عێراقیبیت ! بۆیه هه‌ر له یه‌که‌م ڕۆژه‌وه ئه‌م به‌زۆر سه‌پاندنه ڕه‌تکرایه‌وه، ڕاپه‌ڕین و شۆڕشه‌کانی کورد له شێخ مه‌حموده‌وه تا ئه‌یلول و شۆڕشی تازه به‌رپه‌رچدانه‌وه و ده‌نگ وهاوار و ره‌فزكردنی به‌عێراقی بوون بوو ! هاواری( نامانه‌وێت پێکه‌وه بژین بوو)! ئێمه له‌وڵاتی خۆمان ئێوه له‌وڵاتی خۆتان بوو !هاواری كوردستان هی خۆمانه با ده‌رچێت لێی بێگانه بوو !لای شیعه‌ش هه‌ر به‌هه‌مان شیوه بوو، به‌شیكی زۆریان دژی ئه‌م یه‌كگرتنه بوون ئه‌وه‌تا ئێستاش پاش رووخانی سه‌دام ده‌رده‌كه‌وێت كه له ناوچه سونی نشینه‌كاندا شیعه ده‌رده‌كرێت و له شیعه نشینه‌كانیشدا سونه ده‌رده‌كرێت ئه‌لێی هیندستانی دوای كۆتایپیهینانی ده‌سه‌ڵاتی ئینگلیزه پاكساتن و هندستان واته وڵاتیكی موسڵمان وڵاتێكی هندۆسی دروست ده‌بیت !
له هه‌ردوو به‌شه‌كه‌شیدا به‌بێجیاوازی واته چ لای سوونه وچ لای شیعه كورد ده‌رده‌كرێت، ده‌كوژرێت !
هاواری ئێمه عێراقی نینی كورد هه‌ر له‌یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه گوێچكه‌ی به‌سم ئاخنراوی ئیستعماری ئینگلیزی و عه‌ره‌بی عێراقی که‌ڕ ده‌کرد، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ره‌تکردنه‌وه‌یه‌دا ئه‌نفال و جینۆساید و هه‌ڵواسین وه‌ڵامی داگیرکه‌ربوو، که تۆ هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی ترت نیه و ئه‌مه چاره‌نووسته ده‌بێت به عێراقیبوون رازیبیت، نا‌توانیت ده‌ستبه‌رداری عیراقی بوون ببیت، به‌م شێوه‌یه ئێمه‌ی کورد و کوردستانی به زۆر کراینه عیراقی له‌سه‌ر ئه‌ساسی داگیرکردن، جاده‌بێت نه‌ته‌وه‌ی کورد چ سۆزێکی بۆ ئه‌و نه‌ته‌وانه هه‌بێت، له چیدا هاوبه‌شین، له‌زمانمان، له کولتورمان، چ ڕێکه‌وتنێکی هاوبه‌ش هه‌یه له به‌ینی ئێمه و ئه‌واندا، ڕابوردووی ئێمه و ئه‌وان لێوا و لێوه له ڕابردوویه‌ک که ماڵوێرانی و ده‌ربه‌ده‌ری و ئه‌نفال و جینۆسایده به تراژیدیای کیمیاباران تابلۆكه‌ی کێشراوه، ئا ئه‌مه‌یه وات لێده‌کات که پتر بیر له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و تێکدان و وێرانکردنی ئه‌وسنووره ده‌ستکرده ئیستعماریه بكه‌یته‌وه که به تۆپز و داگیرکاری وێنه‌ی کێشراوه و ئه‌و چوارچێوه‌یه هه‌ڵوه‌شێنیت که تاکو ئێستاش سوکایه‌تی به خۆت و به‌نه‌ته‌وه و به‌گشت پیرۆزیه‌کانت ده‌کات، خه‌ڵكی كورد به‌گشتی ئه‌مه‌ی ره‌فز كردوه كه‌م كوردی باشووری هه‌یه چ له كوردستان و چ له ئه‌وروپادا كه لێیبپرسن خه‌ڵكی كووێت یان له‌كوێوه هاتویت بڵێت عێراقیم !یان له عێراقه‌وه هاتووم ! خه‌ڵكی كورد له ئه‌وروپادا شه‌رده‌كات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نایه‌وێت ناوی عێراق له په‌ساپۆرته‌كه‌یدا بنوسرێت، شانازیشی ده‌كات كه نه‌یهێشتوه ناوی عێراق به په‌سپۆرته‌كه‌یه‌وه بێت! خه‌ریته‌ی كوردستان دواترین كۆلۆنی به‌سنگیه‌وه بوو وه‌ك شوناسێك، !ئه‌وه جێگه‌ی شانازی خه‌ڵكی كورد بوو نه‌ك عێراق!عه‌ره‌بی ئێراق به‌هه‌دوو باڵه‌كه‌یه وه چ شیعه‌و چ سوونه شه‌ریانه كه‌كامیان حوكمه‌ت ته‌شكیل بكه‌ن كه‌سیان ئاماده‌نیه سه‌ربۆ ئه‌وتریان شۆربكات كه‌چی سه‌ركردایه‌تی كورد كه‌هه‌موویانی تاقیكرده‌وه له‌هه‌موویان عیراقیتره ئه‌مه‌یه نه‌هامه‌تی تۆ له‌مه‌لیك مه‌لیكیتربیت تاوان نیه مرۆڤ به‌دیلیه‌تی له‌دایكبیت به‌لام تاوانه مرۆڤ دژ به‌دیلیه‌تی نه‌وه‌ستێته‌وه هه‌وڵی ئازادی نه‌دا
ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ ده‌کرێت له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تیی کورده‌وه ته‌نها دۆڕانی ده‌سکه‌وته‌کان و مایه پووچی لێشین ده‌بێت، ره‌نگه هه‌ڵه نه‌بم كه بڵێم سه‌رکردایه‌تیی کورد ئه‌مه چاک ده‌زانێت که ئه‌وه‌ی ئه‌وان کردیان بۆ ئه‌م عێراقه زۆڵه‌که‌ی ئینگلیز دروستکه‌ر هه‌ڵه بوو به‌ڵام ڕوویان نایه‌ت دان به هه‌ڵه‌که‌یاندا بنێن، ده‌بێت له‌م چه‌ند ساڵه‌دا له‌وه‌ش تێگه‌یشتبن که مالکی و جه‌عفه‌ری و عه‌لاوی و سه‌دام دوو دیوی له‌یه‌کچووی یه‌کپاره‌ن هیچ جیاوازیه‌ک نیه له بۆچوونیاندا بۆیه بێده‌نگبوون زیاتر له‌مه خۆگێلکردنه له‌م ڕاستیه و ئیتر ده‌بێته تاوان، !با ئیتر له‌مه زیاتر له‌پێناو ڕاستکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌کدا خه‌ڵکی کوردستان چه‌واشه نه‌کرێت تاکه‌ی تووله‌مار به شێوه‌ی جه‌عفه‌ری به‌خێو بکه‌ین سبه‌ی گه‌وره ده‌بێت و ئه‌نفالمان ده‌کات، ده‌با ئیتر سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌مان کوردانه بیربكاته‌وه و له‌به‌ینی عێراقی بوون و كوردستانی بووندا کورد كوردستان هه‌ڵبژێرێت گه‌ر وانه‌که‌ین ئه‌م ئازادییه‌ش له‌ده‌ست ده‌ده‌ین، با ئه‌و کولتوریی کۆیله‌یه‌تیه‌ی سه‌دان ساڵه به‌سه‌رماندا سه‌پێراوه بسڕینه‌وه، ! بۆیه ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی كورد له‌وه تێبگات كه خه‌ڵكی كورد عێراقی بوونی ره‌فزكردوه ئیتر كۆیله‌یه‌تیش ره‌فزده‌كات قبوڵیش ناكات كه سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی گاڵته و یاری به‌كه‌رامه‌تی پێشیلكراوی بكات !به‌رژه‌وه‌ندی عێراق بخاته سه‌رو و به‌رژه‌وه‌ندی كوردستانه‌وه، ! بۆیه گه‌ر ئه‌مه نه‌که‌ن مێژووش ڕه‌حم به که‌س ناکات.
