
به‌ڕێز كاك مام جه‌لال سه‌ركۆماری ئێراقی عه‌ره‌بی.. به‌ڕێز مام كاك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی باشوری كوردستان.. به‌ڕێزان دوختۆر به‌رهه‌م و كاك نێچیرو كاكه حه‌مه‌و م. عه‌لی باپیر‌و م. ێه‌ڵاحه‌دین و م. ێدیق و كاك قادر‌و هێرۆخان و هاوسه‌ری به‌ڕێزی كاك مه‌سعود كه ناوه‌كه‌ت نازانم...، به‌ر له‌وه‌ی پاڕانه‌وه‌كه‌م بن‌و
سم دوو خۆزگه‌م هه‌یه... یه‌كه‌م خۆزگه ئه‌م پاڕانه‌وه‌تان پێده‌گه‌شت.. دووه‌م خۆزگه ده‌كزانی بۆچوونتان له‌سه‌ر ئه‌م پاڕانه‌وه چیه؟!.. به‌ڕێزان ژنان پیاوان لاوان، هه‌موو چین و توێژه‌كان و ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌ش.. بۆ خاتری خودای گه‌وره وه‌رن با بیرێك له سه‌ربه‌خۆیی باشوری كوردستان و پاشان كوردستانی گه‌وره بكه‌ینه‌وه.. به‌ڕێزان. ماڵپه‌ڕی به‌رێزی كوردستان نێت و كاك عومه‌ر فارس و چه‌ند كه‌سێكی تر ده‌ستیان داوته كارێكی پیرۆز‌و مه‌زان و گرنگ بۆ ئاسوده‌یی ڕۆحی شه‌هیدان و ڕزگاری هه‌تاهه‌تایی خه‌ڵكی كوردستان.. ئه‌ویش (هه‌فته‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی باشوری كوردستان) ه، وه‌رن با هه‌موومان به یه‌ك بیر‌و هه‌زار ده‌ست هاوكاریان بین و هه‌موو بڕژێینه سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوای سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌ت بۆ كورد بكه‌ین.. بۆ خاتری خوا با ئه‌م هه‌له له ده‌ست نه‌ده‌ین.. ! باشه ئێمه چیمان له میلله‌تانی دیكه كه‌مه؟!بۆ ئه‌و بڕیاره نه‌ده‌ین؟! ئایا بی ئێراقی عه‌ره‌بی و بودجه‌ی په‌ڕپوتی ئه‌وان ناژین؟! باشه ئێمه ماوه‌ی چه‌ند ساڵه سنوره‌كانمان له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی ئێران توركیاوه تۆپباران ده‌كرێت.. حكومه‌تی ئێراق به (... ) دا هاتوه؟!.. وه‌رن پیاوی چاك بن، ژنی خاس بن، با هه‌موومان بڕۆینه حه‌مرین و به یه‌ك ده‌نگ هاوار بكه‌ین "سه‌ربه‌خۆیی.. سه‌ربه‌خۆیی.. ئیستیقلالی.. ئیستیقلالی.. "وه‌رن سوێند به خودا زۆر ئاسانه ئه‌ركێكی كه‌م و به‌رهه‌مێكی مه‌زن كه ده‌وڵه‌تی كوردیه... كه هه‌زاران شه‌هیدی ئه‌م گه‌له له هه‌ر پێنج پارچه‌ی كوردستان به‌و ئاوات و هێڤیه‌وه سه‌ریان نایه گۆڕ.. !، جه‌نابی مام جه‌لال.. كاك مه‌سعود.. هه‌موو كاك و مامه‌كان.. توخودا وه‌رن واز له ئێراق بێنن.. فارس ووته‌نی (ڤه‌له‌ش كون) .. با بیرێك له دوا ڕۆژی ئه‌م گه‌له 60 ملیۆنیه بكه‌ینه‌وه!!، به‌ر ڕه‌حمه‌تی خوا بكه‌ون.. گۆڕتان پڕ نوور بێت.. وه‌رن ته‌نها به هێزی سه‌ربازی به‌رگری بكه‌ن.. با ده‌ست پێبكه‌ین چونكه زۆر دره‌نگه!به‌ڕێزان ئاخر بزانن دواتر ڕوو ڕه‌ش و قه‌رزداری لای نه‌وه‌كانی داهاتوی كورد ده‌بین.. با ئه‌م پارچه بكه‌ینه ده‌وڵه‌ت و هه‌وڵ بۆ پارچه‌كانی دیكه‌ش بده‌ین.. با كورده ئاواره‌كانی ئازه‌ربایجان و لوبنان و ئه‌فغانستان و توركمه‌نستان و ئوردون و پاكستان و فه‌له‌ستین و سودان و میسر‌و گورجستان و هه‌تد.. بێنینه‌وه ناو وه‌ڵات له بری به‌نگلادیشی و كرێكاری عه‌ره‌ب و ماڵی عه‌ره‌ب و فلیپینی و توركمان و ئه‌مانه... وه‌رن با سبه‌ینی به‌ر نه‌فره‌تی نه‌وه‌كانی داهاتوو نه‌كه‌وین!، كوردستان.. شه‌هیدان.. دایكی شه‌هیدان.. پێنووسه‌كه‌ی مامه ڕیشه.. من و هه‌موو خه‌ڵك لێتان ده‌پاڕێینه‌وه با سه‌ربه‌خۆیی باشوری كوردستان (ئیعلان، ئیعلا، ئیعل، ئیع، ئی، ئ) بكه‌ین!، ئاخر نازانن گه‌لی كورد چه‌ندین ساڵه فرمێسك بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵده‌ڕژێت؟!، ئه‌نفال و كیمیایی بارانی باشوور، كۆكوژی ده‌رسیم له باكور، له داردانی قازیی ڕه‌حمه‌تی و هه‌ڤاڵه‌كانی له ڕۆژهه‌ڵات، سوتانی منداڵلنی شاری ئامودای ڕۆژئاڤای كوردستان، ته‌رفه‌نه‌و ماڵ‌وێران كردنی كورده‌كانی ئه‌ریڤان له باكوری ڕۆژهه‌ڵات.. ئه‌مانه هه‌مووی بۆ (سه‌ربه‌خۆیی serbexoiy) به‌شێك یان كه‌رتێك له كوردستانی گه‌وره، بوو، وه‌رن با تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته سه‌ربه‌خۆ بین. واز له پله‌و پۆست و پاره‌و په‌ڕله‌مانی به‌غداو ئێراق بێنن!، واز له درۆی عه‌ره‌ب بێنن.. به‌ڕێز مام جه‌لال تۆش واز له ناوبژیوانی عه‌ره‌ب بێنه‌و چی تر له‌سه‌ر حسابی نه‌ته‌وه‌كه‌ت سازش مه‌كه له‌ته‌ك عه‌ره‌بی فاشیستدا!، خۆ تۆ سه‌رده‌مێك بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌م كوردستان خۆت فیدا ده‌كرد، بۆ وا گۆرٍایت؟!چی وای لێ‌كردیت، پاره؟پۆست؟كاریزمایی؟ به ناو ئاشتیخوازیی؟یان به كه‌سایه‌تی جیهانی بوون؟!، كاك مه‌سعود بیرت نه‌چێت تۆ كوڕی مه‌لا موسته‌فایت، كه هه‌تا مرد ده‌یووت كوردستان هه‌ر كوردستانه‌و ده‌بێت یه‌ك بگرێته‌وه‌و سه‌ربه‌خۆو به ده‌وڵه‌تیش بێت!، ئه‌ری به‌ڕاست تۆ بۆ له‌و ناچیت؟! تۆش حه‌زت له پاره‌و پوله یان چی؟! ده‌ی به‌سه تكایه لێتان ده‌پاڕێمه‌وه وه‌رن با هه‌موومان به یه‌ك بیر‌و هه‌زار ده‌ست بڕۆینه سه‌ر شه‌قام و بڵێین به‌ڵی بۆ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان و نا بۆ وابه‌سته‌یی به ئێراقه‌وه...
07507958507، ، E. MAIL.. ISLAM_KURDISTAN@YAHOO. COM
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
