
گرنگتریت كێشه‌ی عیراق بێگومان كێشه‌ی شاری كه‌ركوكه كه تا ئێستا به هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه و چاره‌سه‌رێكی گونجاوی بۆ نه‌كراوه . پێویست بوو. ئه‌م شاره زۆر به‌وریایی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرایه .به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆر به‌ی هه‌ره زۆری وڵاتانی دراوسێ و عه‌ره‌به شۆفینه‌كان هه‌ر رۆژی بیانویه‌ك ئه‌دۆزنه‌وه بۆ دواخستنی ماده‌ی 140 و هه‌ر رۆژی پیلانێك داده‌رێژن بۆ ئه‌م شاره و به‌ره‌ی توركمانیش هه‌ر وه‌كو گه‌نه خۆی هه‌ڵواسیوه به‌قه‌دیانه‌وه و هاوكارین ده‌كات . رۆژیك پیلانی ئه‌وه دائه‌رێژن كه چۆن ئفسه‌ره كورده‌كان له كاره‌كانیان لا بدرێن و جارێك خوێندنی كوردی قه‌ده‌غه ده‌كه‌ن و جارێك خانوی ئاواره‌گه‌راوه‌كان ده‌روخێنن به بیانوی زیاده‌ره‌ویه‌وه و هه‌ر رۆژی به بیانویه‌ك . ئه‌گه‌ر ته‌ماشای دام‌و ده‌زگا حكومیه‌كان بكه‌ین ده‌بینین رێژه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عه‌رب و توركمان زۆر له رێژه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كورد زۆرتره .له‌ماوه‌ی رابردودا به‌بریاری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێش‌و نوری مالكی هێزێكی پێك هینا به‌ناوی (ێحوه)له سه‌رانسه‌ری عێراقدا به گشتی و له‌شاری كه‌ركوك به‌تایبه‌تی . مه‌به‌ست له‌م هێزه ته‌نها بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ بوو . له دوای هه‌ڵبژارده‌نكانی ئه‌نجوموه‌نی نیشتمانی عیراق ئه‌و هێزه كۆتایی پێهات زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و هێزه دابه‌شكران به‌سه‌ر داموده‌زگا حكومیه‌كاندا كه‌سه‌ر به‌وه‌زاره‌ته‌كانی خویانن . له‌م ماوه‌یه‌دا نزیكه‌ی ((8000)) له‌و هێزه چه‌كدارانه له‌داموده‌گا حكومیه‌كانی شاری كه‌ركوك دامه‌زراون به بێ پرس و ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی پاریگای كه‌ركوك . ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك تاكه‌ئه‌نجومه‌نه له عێراق كه ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زراندنی نییه و هه‌ر به یاسای كۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت . بریاره سوپای ئه‌مریكا له ساڵی 2.11پاشه‌كشه به هێزه‌كانیان بكه‌ن .بۆیه پێش گشانه‌ی ئه‌مریكا له‌عێراق پێویسته سه‌ركردایه‌تی كورد ئه‌م هه‌له بقۆزێته‌وه و زۆر بوێرانه بانگه‌شه‌ی ((سه‌ربه‌خۆیی حكومه‌تی كوردستان)) رابگه‌یه‌نێت به هه‌موو جیهاندا و هێزی پێشمه‌رگه له سه‌رانه‌سه‌ری سنوری جه‌به‌ل َحه‌مرین دابه‌ش بكات و له‌وپه‌ری ئاماده‌باشیدا بن . هه‌رچه‌نده ئه‌مه مافێكی ره‌وای خۆمانه كه ئێمه‌ی كورد خاوه‌ن مێژوو و نه‌ته‌وه و خاك و كه‌لتوری خۆمانین وه‌ك هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی دیكه .چونكه به‌درێژایی مێژوو ئێمه ده‌ستی برایه‌تی و پێكه‌وه ژیانمان بۆ ئه‌وان درێژ كردوه به‌ڵام ئه‌وان به‌رده‌وام به ئاگرو ئاسن وه‌ڵامیان داوته‌وه . به هیچ جۆرێك ئه‌وان ئێمه‌یان به برای خۆیان دانه‌ناوه بۆیه ئێمه‌ش به برابچوكی خۆمان قبوڵ ناكه‌ین .هه‌ر چه‌نده رۆگار به‌زۆر ئێمه‌ی له‌كاندوه به‌وانه‌وه ئه‌گینا هیچكاتێك ئێمه برای ئه‌وان نه‌بوینه . ئه‌م برایه‌تیه‌یی ئێمه‌ی كورد و عه‌ره‌ب له باوكێكی وجاخ كوێره و قه‌ت نابین به برا
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
