
وه‌ك چۆن چه‌ند سالێك له‌مه‌وبه‌ر جه‌نابی مام جه‌لال سه‌ربه‌خۆی كوردستانی به خه‌ونی شاعیران دایه زانی، ئاواش ئه‌و ئه‌ندامه نوێیه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی سه‌ر به خۆی كوردستانی به كاتێكی زوو زانی، ئاخر خۆ خوێندنه‌وه‌كان چه‌مكی جیاوازیان هه‌یه و هه‌ر یه‌كه‌و به‌شێوازێك ده‌توانرێت قسه‌ی له‌باره‌وه بكرێت، من ئه‌وه‌ی له‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌ن نوێنه‌ران تێگه‌یشتبێتم ئه‌وه‌یه كه بۆیه پێی زووه سه‌ر به‌خۆی كوردستان رابگه‌رێندرێت چونكه هێشتا به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌كانی خۆی تێر نه‌كردووه، ئاخر قوربان ئه‌و تازه به تازه ده‌چێته په‌رله‌مان هێشتا به‌حیساب هه‌ر قازه له‌وی جاری هه‌ر هیچ نه‌بێت مووچه‌یه‌كی وه‌رنه‌گرتووه كه قه‌ره‌بووی بانگه‌ی هه‌ڵبژاردنی بۆ كردبێته‌وه، بێجگه له‌وه‌ش هیچ بازرگانیه‌كی كڕین و فرۆشتنی كالای له‌گه‌ڵ برا عه‌ره‌به‌كانی نه‌كردووه، هه‌ر وه‌ك به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی خوولی پێشوو كه كردیان، جاری هیچ مه‌عزومات و ده‌مچه‌وركردنێكیان نه‌كردووه. هه‌ر لێره‌وه بزانه ئه‌و هه‌موو ده‌ست كه‌وتانه چاوه‌ڕێی ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌كات چۆن له‌گه‌ل ئه‌وه‌یه كه سه‌ر به‌خۆی كوردستان رابگه‌یه‌ندرێت، ئاخر سه‌ر به‌خۆی كوردستان هه‌روا ئاسان نیه بۆ سه‌ربه‌خۆی ره‌نگه یه‌كه‌م هه‌نگاو لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له به‌غدا بكشێته‌وه ئه‌ی ئه‌گه‌ر كشاوه ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مان ده‌مێنێته‌وه؟ ئه‌ی مووچه‌كه‌ی چی به‌سه‌ر دێت؟ئه‌ی ئه‌وانه‌ی كه بڕیاره ببه‌نه وه‌زیر له به‌غدا ده‌بن به وه‌زیر؟ ئایا هیچ كامێك له‌وانه ئاماده‌ن كه كورسیه‌كه‌ی خۆیان به سه‌ر به‌خۆی كوردستان بگۆڕنه‌وه؟ بێگومان نه‌خێر. ده كه‌واته بانگه‌شه‌ی سه‌ر به‌خۆی كوردستان هه‌ر له‌نێو چینی رۆشنبیر و رۆژنامه‌نووس و شاعیران ده‌مێنێته‌وه هه‌ر وه‌ك جه‌نابی مام جه‌لال فه‌رمووی. پێویسته ئه‌وه‌ش بلێن كه زۆرێك له مێژه بوو جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه دابوو كه ئه‌گه‌ر لیست و كوتله‌كانی عه‌ره‌ب له به‌غدا هیچ به‌هایه‌ك به هاوپه‌یمانی كوردستان و كورد نه‌ده‌ن ئه‌وا ناچاره كه داوای كشانه‌وه له هاوپه‌یمانی كوردستانی بكات و سه‌ر به‌خۆی كوردستان رابگه‌یه‌نێت، وه‌ك راستیه‌كیش ده‌یلێم كه جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان تاكه سه‌ركرده‌یه‌كی كورده كه به‌بی گوێدانه به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌كانی خۆی باسی سه‌ربه‌خۆی كوردستان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی میلله‌تی كوردی كردووه. ئه‌و كێشمه كێشمه‌ی ئێستای پێكهێنانی حكومه‌ت بی ئه‌گه‌ر نیه، دوور نه‌گره هه‌موو قه‌واره‌كان بگه‌نه یه‌كتری و كوردی تێدا پیاو خراپ بكه‌ن، ئه‌ی ئه‌وه نیه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر خوێن له‌نێوان عه‌لاوی و مالیكی دابوو، ئێستاكه‌ش خه‌ریكه ده‌بنه‌وه براو باوكی یه‌كتری، بۆیه ده‌لێم عه‌ره‌ب هه‌ر عه‌ره‌به به شیعه‌و سوونه‌شه‌وه تا بتوانێت كورد به كورد ده‌زانێت تا ناوی كوردیش هه‌بێت مه‌زهه‌ب و تایفه‌و لایه‌نی تر به‌لایانه‌وه گرنگ نیه، چونكه ئه‌وان هه‌رگیز شه‌ڕی ئایین و مه‌زهه‌ب ناكه‌ن پێویسته ئێمه ئه‌وه بزانین كه ئه‌وان له‌م سه‌رده‌مه شه‌ڕی به نه‌ته‌وه‌بوون ده‌كه‌ن، ئه‌ی كۆبوونه‌وی لوتكه‌ی عه‌ره‌بی یانی چی، ده‌بێت بزانین كه ئه‌وان وه‌كو ئێمه به هه‌ست و سۆزه‌وه بڕیار ناده‌ن.
* سه‌رۆكی رێكخراوی هه‌نگاو
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
